کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک سکاڵانامه‌یه‌ک له‌سه‌ر پێشێلکردنی ئازادی ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌دات به نوسینگه‌ی ئه‌منستی له نه‌رویج !
ناوه‌ندی چاک وه‌ک ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری له هه‌وڵ وکۆششدایه بۆ به مه‌ده‌نیکردنی کۆمه‌ڵگای کوردی، بۆیه به‌رده‌وام وه‌ک چاودێرێک ده‌ڕوانێته پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی و له‌مپه‌ر دروستکردن له به‌رده‌م فه‌راهه‌مکردنی دیموکراتی له کوردستاندا. پێشێلکاریه‌کانی مافی مرۆڤ و به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی ئازادی بۆ ڕۆژانامه‌نوسان وه‌ک له 18.01 و 01.02 دا ده‌رکه‌وت به‌رامبه‌ر به‌و کۆمه‌ڵه ڕۆژنامه نوسه‌ی که خواستیان بوو بچنه قه‌ندیل و ئه‌و ئابڵوقه‌یه بشکێنن که له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره دانراوه، ناوه‌ندی چاک ده‌سبه‌جێ له ڕاگه‌یاندن و به‌یاننامه‌کانیدا به توندی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و داوای ده‌ستبه‌جێ ده‌ستهڵگرتنی ئه‌و جۆره ڕه‌فتارانه‌ی کرد له به‌ندکردن و لێدان و سوکایه‌تی کردن به ڕۆژنامه‌نوسان. دوای ئه‌وه‌ی زانیمان په‌یوه‌ندیداران له ده‌سه‌ڵات هیچ هه‌ڵوێستێک ناگرێته‌به‌رو به پێچه‌وانه‌وه موکوڕیده‌کات له‌سه‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی بۆیه په‌نامان برد بۆ پێشکه‌شکردنی سکاڵانامه بۆ ئه‌منستی له وڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا. کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک سکاڵانامه‌ی خۆی به زمانی ئنگلیزی گه‌یانده ئه‌منستی و دوای قسه‌کردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه وا بڕیاره ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه هه‌مان سکاڵانامه بگه‌یه‌نه ده‌ست نوسینگه‌ی سه‌ره‌کی خۆیان له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا و دووباره له‌گه‌ڵمان دانیشتن بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه.
کۆمیته‌ی نه‌رویجی ناوه‌ندی چاک . ناوه‌ندی چاک دژ به ئه‌نفال و کیمیابارانکردنی گه‌لی کورد ـ چاك ـ
|