Text Box:  

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

 
چاک پرۆتستۆی بێهەڵوێستی دەسەڵاتدارانی کورد دەکات لە کوردستان و عێراق ،

لە ئاست سوککردنی سزای بڕیاردراو بەسەر جەلادانی ئەنفال .


بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان
بەڕێز سەرۆکی حکوومەتی کوردستان
بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی پارتە سیاسیەکانی کوردستان
بەڕێز وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان
پارت و لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان
بەڕێزان لیستی هاوپەیمانی کوردستانی لە پەرلەمانی عێراقی فیدراڵ
بەڕێزان وەزیرە کوردەکان لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ

بەڕێزان
ڕۆژانە دەبینین و دەبیستین و دەخوێنینەوە ، هەوڵێکی جدی هەیە بۆ سوککردنی سزای سەپاو بەسەر جەلادانی ئەنفال ، ئەوەی نایبیستین و نایبینین و نایخوێنینەوە هەڵوێستی جدی ئێوەیە لە ئاست ئەم تاوانەی دەرهەق بە پرۆسەی دادپەروەری دەکرێت ، بێدەنگی ئێوە نیشانەی ڕازیبوونتانە بەو هەڵوێستانە و بەو هەنگاوانەی دەنرێت لەو ڕاستایا ، بۆیە ئێمە بە نیگەرانیەوە سەیری ئەم بێدەنگیەتان دەکەین و پێمان وایە لە ئاستی ئەو مەسئولیەتەدا مامەڵە ناکەن کە گەل پێتانی بەخشیوە و دەبێت پێی هەڵبستن ، وای دەبینین ئەمەش سوکایەتیەکی دیکەیە بە مافەکانی کوردەوە دەکرێت لە عێراقی بەناو فیدراڵی لە ڕواڵەت نوێدا ، بە بێدەنگیتان ئێوەش دەبنە هاوبەشی ئەو تاوانانەی بەرامبەر بە کورد پیادە دەکرێت .
جێبەجێنەکردنی بڕیارەکانی دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی ، کە کەمترین سزایە لە ئاست ئەو تاوانە مەزنانەی بەرامبەر بە 182000 لە هاووڵاتیانی کورد و 4500 لادێ و خاک و زیندەورو ڕوەک و دارستان و .... کرا ، نیشتمانێک بە مرۆڤ و زیندەورو و سروشتەوە ،بە هەموو جۆرە چەکێک لەوانە گازی کیمیاوی لە ناودران. بێدەنگی ئێوە لە ئاست ئەم سات و سەودایەی بە بڕیاری دادگا دەکرێت نیشانەی بێدەربەستیتانە بەرامبەر بە مافی ئەنفالکراوان و بنامەڵەکانیان بە تایبەتی وە کورد بە گشتی .
هیوادارین بە ئەرکی مێژویی خۆتان هەڵبەستن ، قورسایی خۆتان بەکاربهێنن ، ڕێگا نەدەن بڕیاری دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقی بەرامبەر بە درندەترین جەلادانی ئەنفال پشتگوێ بخرێت ، چاوەڕوانی هەڵوێستانین .


ناوەندی چاک
18-11-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com


جگە لەم ئیمەیل و ماڵپەڕە هیچ ئادرەسێکی دیمان نییە .