چاک پشتیوانی لە
داخوازی کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرین دەکات و
داواکارە موچەی
شەهیدانەی ئەو خیانەتکارانەش ببڕدرێت.
داواکارین شارەوانی سلێمانی داوای سەرۆکی
حکوومەتی هەرێم نێچیر بارزانی ڕەت بکاتەوە.
وەکو لە ڕۆژنامەی ئاوێنەی بەرواری (23-12-2008) هەموو خوێندمانەوە ،
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم ( نێچیرڤان بارزانی) داوای لە شارەوانی سلێمانی
دەکات پارچە زەوی بۆ هەریەکە لە تاوانکارانی ئەنفالچی ( تەحسین شاوەیس
، هادی شاوەیس ، خدری ڕەشە بەحری ، فەتاح جاسەنەیی ) دابین بکات ، لە
بەرامبەر ئەم داوایە کۆمەڵێک پێشمەرگەی دێرین داوا لە شارەوانی سلێمانی
دەکەن ئەم داوایە ڕەتبکەنەوە و جێبەجێی نەکەن .
ئێمە وێرای پشتیوانیمان لە داخوازی پێِشمەرگە دێرینەکان ، هاوکات
داواکارین :
- ئەوانەی زیندوون لەو ناوانە و لە ژیاندا ماون و ئێستا لە ڕیزی
پارتیدان دەربکرێن .
- موچەی شەهیدانەی( مردووەکانیان ) ببڕدرێت ، وزارەتی شەهیدان ئەرکێتی
ڕونکردنەوە بدات لەسەر ئەو ناوانە .
- ئەوانەی زیندوون و وەک تاوانکار ناویان لە لیستی ئەنفالچییەکان
هاتۆتەوە ، وێرای هەموو ناوەکان دیکە ، تەسلیم بە دادگای باڵای
تاوانەکان بکرێن .
جارێکی دیکە داخوازین لە هەموو پێشمەرگە دێرینەکان ، بە جیاوازی
ئینتمایانەوە لە ئاست ئەم تاوانانە بێدەنگ نەبن .
ناوەندی چاک
31-12-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
داوا له شاره‌وانی شاری سلێمانی ده‌که‌ین
ئه‌و داوایه کا‌ک نێچیر جێبه‌جێ نه‌که‌ن.
له‌م ڕۆژانه‌دا له ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا داوایه‌کی کا‌ک نێچیر سه‌رۆکی
حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌مان بینی که‌داوا له‌شاره‌وانی سلێمانی ده‌کات
چه‌ند پارچه‌یه‌ک زه‌وی دابینبکات بۆ چه‌ند مسته‌شارێکی خاینی سه‌رده‌می
ڕژێمی به‌عسی له‌ناوچوو وه‌ک {تحسین شاوه‌یس، هادی شاوه‌یس. خدری ڕه‌شه
به‌حری، فه‌تاح جاسه‌نه‌ی } وه چه‌ندان خۆفرۆشی تر، ئێمه وه‌ک کۆمه‌ڵێک
پێشمه‌رگه‌ی دێرین داوا له‌شاره‌وانی شاری سلێمانی ده‌که‌ین ئه‌و
داوایه جێبه‌جێنه‌کات چونکه داوایه‌کی ناڕه‌وایه‌و خوێ کردنه له
برینه به‌سوێکانی ڕابردوی گه‌له‌که‌مان، وه پێخشانه له‌خوێنی شه‌هیدانی
کوردستان به‌گشتی وه ئه‌نفاله‌کان به‌تایبه‌تی. به‌ڕێزان ئه‌م مسته‌شاره
خائینانه له‌سه‌رده‌می ڕاپه‌ڕینه شکۆمه‌نده‌که‌ی به‌هاری ساڵی 1991/ته‌نها
به‌ر لێبوردنی گشتی به‌ره‌ی کوردستانی که‌وتونو به‌س، وه‌هه‌قی‌تاکه
که‌سیان له‌سه‌رماوه. ئێمه‌و که‌سوکاری ئه‌نفالکراوه‌کانو که‌سوکاری
شه‌هیدانی کوردستان چاوه‌ڕوانی کا‌ک نێچیرو حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان
بوین که‌ئه‌وکه‌سو مسته‌شارانه‌ی خیانه‌تیان له گه‌لو نیشتیمان کردووه
هه‌ریه‌که‌یان به‌پێی تاوان‌و خیانه‌ته‌کانیان ڕاپێچی به‌رده‌م دادگای
عادلانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکرانایه‌و سزای تاوانه‌کانیان وه‌ربگرتایه.
وه‌بکرانایه به‌په‌ندی زه‌مانه. بۆئه‌وه‌ی ڕۆژێک له‌ڕۆژان که‌سانێکی
تر نه‌وێرنو نه‌توانن بیر له‌خیانه‌ت بکه‌نه‌وه، به‌داخه‌وه نه‌مان
دیت ئه‌مه بکرێت به‌ڵام. ده‌بینین ئێستا ئه‌رزه‌و پاداشتی خیانه‌ت ده‌درێت
به‌م مستاشاره خائینانه، له‌لایه‌ن سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی
کوردستانه‌وه، له‌جیاتی قه‌ره‌بوی ئه‌وماڵه شه‌هیدانه بکرێنه‌وه که
به‌ده‌ستی ئه‌م مسته‌شارانه شه‌هیدو ئه‌نفال کراون، به‌شه‌رتێک حوکمه‌تی
هه‌رێمی کوردستان که کا‌ک نێچیر سه‌رۆکیه‌تی به‌رهه‌می خۆێنی شه‌هیدانه.
ده‌پرسین ئیتر چۆن چارێکی تر چاشایه‌تی و {ئه‌سناد}دروست نابێته‌وه؟؟
بۆیه ئاگادارتان ده‌که‌ینه‌وه ئه‌گه‌ر ناتوانن دادگای مسته‌شارو
خائینانو خۆفرۆشان بکه‌ن، ئه‌وه پاداشت کردنیان خه‌تی سوره له‌لایه‌ن
بنه‌ماڵی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدانو ئه‌نفالکراوه‌کانو پێشمه‌رگه دێرینه‌کانو
خه‌ڵکی شۆڕشگێڕی کوردستانه‌وه.
کۆمه‌ڵێک پێشمه‌رگه‌ی دێرین
25/12/2008
|