
چاک ڕەخنە لە
بێدەنگی ساندیکای ڕۆژنامەنووسان دەگرێت و داواکارە
لە
ڕۆژنامەنووسان ئابلوقەی ڕاگەیاندنی سەر قەندیل ڕەت بکەنەوە .
ڕۆژنامەنووسانی بە هەڵوێست..
ڕەنجدەرانی بیر ..
هەموومان چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد دەسەڵاتی کوردی بایکۆتی هەموو
پەیوەندییەکی ئابووری و فەرهەنگی وسیاسی لەگەڵ تورکیا بکات ، بە هەموو
توانایەکیەوە بچێتە پشت بزاڤی ڕزگاریخوازی کورد لەباکوور ، کەچی مخابن
بەهاری هەڵوێستەکانیان کورت بوو ،هەڵوێستێکی تەواو پێچەوانەی پێویستیان
گرتە بەر ، ئابلووقەی ئابووری و ڕاگەیاندنیان خستە سەر قەندیل .
چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد ، ساندیکای ڕۆژنامەنووسان و سەرجەم ئەو
دەستانەی بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری درووست بوونە ، هەوڵوێستی توندیان لە
ئاست ئەم هەنگاوە دژ بە ئازادی و دیموکراتیکە بگرتایەتە بەر ، پێویستی
نەکردایە ئێمە ئەم بانگەوازەتان ئاراستە بکەین .
ئێمە داواکارین لە ئێوە ، ئەو بایکۆتە بە فەرمی مەزانن ، دەستە دەستە
سەردانی ناوچەکانی گەریلا بکەن ، ڕێپۆرتاجیان لەسەر ئامادە بکەن ،
هەواڵەکانیان بڵاو بکەنەوە، بکەونە سەنگەری دژ بە سەپاندنی ئابلوقە
بەسەر دەڤەرەکانیان ، ئەم هەنگاوە دژ بە ئازادی و کاری ڕۆژنامەگەرییە
سەرکۆنە بکەن .
ناوەندی چاک
7-11-2007
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
تێبینی : هەر بەیان و بانگەوازێک ئەم ئادرەسانەی لەسەر نەبێت ، بە ناوی
چاکیشەوە دەربچێت فەرمی نییە، تکایە ئاگاداربن .
|