چاکترین وێنه به‌کامێرای قاره‌مانێکی ناحه‌ز . سۆما
ئه‌و وێنه‌یه‌ی سه‌ره‌وه هی وێنه‌گرێکه به ناوی ''جیهانگیر ره‌زمی'' ،خه‌لکی ناوچه‌ی - ئاراک - ی ئێرانه . خاوه‌نی وێنه‌یه‌کی ناسراوی جه‌رگبڕه که خۆی و چه‌وساندنه‌وه‌ی میلله‌تی کوردی تێدا به‌دنیا ناساند... به‌هۆی کارکردنی بۆ رژێمی ئێران-خومه‌ینی ئه‌و هه‌له‌ی بۆ ڕه‌خسا که‌بتوانێت له‌نزیکه‌وه یه‌ک له‌تاوانه‌کانی ڕژێمی ئێران ده‌رهه‌ق به‌میلله‌تی کورد له‌وێنه‌یه‌کدا ده‌ستگیر بکات..
له مانگی هه‌شتی ١٩٧٩ یازده گه‌نجی جوانی کورد له سنه گولله‌باران ده‌کرێن. ئه‌مه یه‌کێکه له‌و ٢٧ وێنه‌یه‌ی که له‌و چالاکییه‌دا گیراوه.. The Daily Telegraph ، The New York Times له ٢٩ ی هه‌مان مانگ له ڕۆژنامه جیهانییه‌کانی وه‌ک بڵاوده‌کرێته‌وه. به‌ڵام خاوه‌نه‌که‌ی به نه‌ناسراویی مایه‌وه له‌سه‌ر ئاستی دنیا تا ئه‌م گرته‌یه له‌ساڵی ١٩۸٠ خه‌ڵاتی(pulitzer)ی وه‌رگرت، ساڵی ٢٠٠٦ ڕۆژنامه‌ی ( The Wal Street Journal) ناوی خاوه‌نه‌که‌ی ئاشکرا کرد . دواتریش دوای ٢٧ساڵ ، له‌ساڵی۲٠٠٧خه‌ڵاته‌که‌ی وه‌رگرت، هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه ئه‌و براده‌ره باش وه‌سفی خۆی کردووه که ده‌ڵی : '' من قاره‌مانێکی ناحه‌زم ''.
Photographer Accepts Pulitzer Prize 27 Years After Winningسه‌رچاوه :
|