٥\٣\٢٠١١
چاکترین یاد بۆ
راپه‌ڕینی ئاداری (١٩٩١)، راپه‌ڕینی ئاداری (٢٠١١)یه.

دارا ئه‌حمه‌د
هه‌ر میلله‌تێک شانازیی به‌و راپه‌ڕینانه‌ی خۆی ده‌کا که سه‌رکه‌وتنێکی
به‌رچاوی بۆ گه‌له‌که‌ی تێدا تۆمار کردبێ و کۆمه‌ڵێک له ماف و
ئازادییه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی وه‌ده‌ستهێنابێ جا ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌یه
چه‌وسانه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی، نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تیی، فه‌رهه‌نگیی،
ره‌گه‌زیی یان هه‌ر جۆرێکیتری چه‌وسانه‌وه بێ که هه‌ڕه‌شه له ژیان
و ئاسایشی تاک و کۆمه‌ڵ ده‌کا.
راپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ریی ئاداری ساڵی (١٩٩١)ی
کوردستانی باشووریش ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئازار و ئه‌شکه‌نجه
و چه‌وسانه‌وه‌یه بوو که هزری شۆڤێنیستی عه‌ره‌بی و کۆنه‌په‌رستیی
ئیسلامیی و حوکمه سته‌مگه‌ره یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی
عێراقیی له ماوه‌ی هه‌شتا ساڵدا له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه سه‌دامی
گۆڕبه‌گۆڕ به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستانیاندا هێنابوو، ئه‌وه راسته که
چینه هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیش - واته
زۆربه‌ی زۆری گه‌ل - وه‌ک هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کیتری نێو سیسته‌می چه‌وسێنه‌ری
سه‌ماریه‌داریی به شێوه‌یه‌کی پڕ له چه‌رمه‌سه‌ریی ژیانیان ده‌گوزه‌راند..
به‌ڵام چه‌وسانه‌وه‌که‌ی ئه‌و له راده‌به‌ر بوو به به‌راورد به گه‌لانیتیری
ناوچه‌که.. چونکه به هۆی چه‌وسانه‌وه نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌که‌ی
له هه‌موو په‌ره‌سه‌ندن و پێشکه‌وتنێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی دابڕێندرابوو تا
راده‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی ئاخاواتن به زمانی دایک، هه‌ر بۆیه سه‌رباری
چه‌وسانه‌وه چینایه‌تییه‌که‌ی پێشێلکردنی ماف و ئازادییه نه‌ته‌وه‌یی
و نیشتیمانییه‌کانی سه‌ره‌کییترین و کاریگه‌رترین هۆ بوو بۆ شوڕش.. ئه‌وه‌بوو
له راپه‌ڕینی ئاداری ١٩٩١ توانی یه‌کێک له به‌هێزترین
حکومه‌ته دیکتاتۆرییه‌کانی جیهان و ناوچه‌که له‌نێو خاکه‌که‌ی خۆی ده‌رپه‌ڕێنێ
و سه‌رکه‌وتنێکی بێ وێنه له مێژووی بزاڤی نه‌ته‌وه‌یی خۆی وه‌ده‌ستبهێنێ.
به‌ڵام ئه‌و راپه‌ڕینه‌ش وه‌ک سروشتی هه‌ر شۆڕش و راپه‌ڕینێکی نه‌ته‌وه‌یی
پانتاییه‌کی گشتیی میللی به‌خۆوه گرت و له‌ژێر کاریگه‌ریی چه‌وسانه‌وه
گشتگیره‌که که هه‌موو چینه‌کانی ده‌هاڕی و هه‌موو چینه‌کان به شێوه‌ی
جودا جودا به‌شدارییان تێدا کرد، به شێوه‌یه‌کی ئاسایی چینه‌کانی سه‌رووی
کۆمه‌ڵ و سیاسه‌تبازه بازرگانه‌کانی نێو بزاڤی چه‌کداریی کوردایه‌تیی
جله‌وی ده‌سه‌ڵاتیان گرته ده‌ست و هوورده هوورده به پێی پیگه‌ی
چینایه‌تیی خۆیان هه‌موو ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه یان هه‌موو ئه‌و
ئامانجانه‌ی چینه ژێرده‌سته‌کانیان له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵوه‌شانده‌وه که
پێشتر له‌نێو بارودۆخی شۆرشگێڕیی چه‌که‌ره‌یان کردبوو و قوربانییه‌کی
زۆریشی له‌پێناودا درا.
ئیدی راپه‌ڕینی ئادار له ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه‌دا به ته‌واویی به
بنبه‌ست گه‌یشت و جگه له‌وه‌ی له رووی چینایه‌تییه‌وه ته‌واو پێچه‌وانه
بۆته‌وه چونکه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تاشدا که وه‌ک شه‌پۆڵێک له
بارودۆخی هه‌وای ئه‌و جۆر و بڕه له ئازادیی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رچاوه‌ی
گرتبوو به‌ریپێگیرا تا به ته‌واویی وشکی کرد، له رووی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه
هیچی پێ نه‌ماوه و هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی کۆنه‌په‌رستانه‌ی
نێوخۆوه ده‌ستی به کاڵبوونه‌وه کرد تا به‌ته‌واویی ره‌نگی له‌به‌ربڕا،
ئه‌ویش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوو که چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به شێوه‌یه‌کی
نه‌دیوبدی و تاکڕه‌وانه ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان به‌کارهێنا و به
زیندووکردنه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی خێڵه‌کیی و دابونه‌ریته دارزیوه‌کان و به
یارمه‌تیی به‌کارهێنانی زه‌مینه‌ی هزری کۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی..
دیکتاتۆرییه‌کی نوێی بنه‌ماڵه‌ییان دامه‌زراند و به بۆیه‌ی ئه‌و
دیموکراسییه په‌ڕپووته‌ی ئێستای جیهانیش ئارایشتیان کرد، بۆیه له
باشترین باری به‌ناو نه‌ته‌وه‌ییشیاندا ئه‌گه‌ر بۆیان بلوێ له حوکمێکی
شۆڤێنیستیی سه‌رده‌م چاکتریان لێ ده‌رناچێ.
جا جێی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی شانازیی به راپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ریی
وه‌ک راپه‌ڕینی ئاداری کوردستان بکه‌ین و سه‌ری رێزمان بۆ گیانبه‌ختکردووان
و هه‌موو ئه‌و تێکۆشه‌رانه دابنه‌وێنین که له‌پێناو ئامانجه‌کانی گه‌ل
قوربانییان داوه، هاوکات ئه‌و راستییه‌ش بهێنینه گۆ که ده‌سه‌ڵاتدارنی
ئێستای کوردستان جگه له‌وه‌ی بوونه‌ته دوژمنێکی دڕنده‌ی چینه هه‌ژار
و زه‌حمه‌تکێشه‌کان و فڕیشان به‌سه‌ر راپه‌ڕینی ئاداراوه نه‌ماوه و
به‌هیچ جۆر و شێوه‌کیش نه‌ک هه‌ر هیچ سه‌ره‌داوێکی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستانیان له هزر و بیرکردنه‌وه‌دا نییه به‌ڵکه بوونه‌ته رێگرێکی
گه‌وره‌ش له‌به‌رده‌میدا و له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندییه ته‌سک و کورسییپه‌رستییه‌کانی
خۆیان ئاماده‌ن ده‌ست له هه‌موو ئه‌و ماف و ئازادییانه‌ش هه‌ڵبگرن که
تا ئێستا به خوێن و ماندووبوونی گه‌له سته‌مدیده‌که‌مان پارێزراون.
بۆیه ئیدی کاتی ئه‌وه هاتووه چیدی سه‌ر بۆ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته
دیکتاتۆرییه بنه‌ماڵه‌ییه دژه‌گه‌لییه دانه‌نوێنین و به
ده‌ستپێکردنی هه‌ڵگیرساندنی راپه‌ڕینێکی نوێ و به‌رده‌وامی
سه‌رتاسه‌ریی و شارستانییانه دوور له ناوچه‌گه‌ریی و هه‌موو حیزب و
حیزبایه‌تییه‌ک و به شێوه‌یه‌کی مۆدێرنانه له‌م ئاداره‌ی
٢٠١١یه‌دا یادی راپه‌ڕینی ئاداری
١٩٩١ بکه‌ینه‌وه و هه‌موو دیکتاتۆره ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و
سیاستبازه به‌ناو به‌رهه‌ڵستکاره‌کان به‌یه‌که‌وه بخه‌ینه زبڵدانی
مێژوو و له‌و باهۆزه‌ی هه‌ڵوه‌راندنی دیکتاتۆره‌کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوین
دوانه‌که‌وین.
٥\٣\٢٠١١
ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د
|