ناوه‌ندی چاک و دادگای باڵای ئێراق په‌یوه‌ندی توندوتۆڵ ده‌به‌ستن بۆ گۆڕینه‌وه‌ی دۆکۆمێنت و زانیاری له سه‌ر جینۆسایدی کورد.
ڕاپۆرته هه‌واڵێک، تایبه‌ت به ناوه‌ندی چاک!
به‌ڕێزان، سه‌رۆکی دادگای باڵای عێراقی له‌گه‌ڵ شاندی هاوڕێیدا که بریتیبوون له کۆی ئه‌ندامانی دادگای ناوبراو که به سه‌ردانێکی فه‌رمی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاوه بانگهێشت کرابوون . له ڕۆژی 31.01.2008 له سه‌ر داوای شاندی ناوبراو بۆ بینین و گفتوگۆ له نزیکه‌وه له گه‌ڵ ڕه‌وه‌ندی کوردی له ناشڤێڵ که گه‌وه‌رتین ڕه‌وه‌ندی کوردیه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌کانی تردا ، نزیکه‌ی 7000 حه‌وت هه‌زار کورد لێی نیشته‌جێیه، هه‌ستان به سازدانی دوو سمینار: / 1 ـ سمیناری یه‌که‌م له زانکۆی ڤانده‌ر بیڵت (Vanderbilt) له شاری ناشڤێڵ(Nashvile) له ویلایه تی تێنیسیا، له به‌شی یاسای زانکۆی ناوبراو به هاوکاری پرۆفیسۆری به‌شی یاسا مایکڵ نیوتن(Michael Newton) که یه‌كێک بووه له دامه‌زرێنه‌ری دادگای باڵای عیراقی، له ژێر ناونیشانی: ـ لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه به‌رمابه‌ر به تاوانباران، سه‌دام حسین و هاوکارانی له سه‌ر که‌یسی ئه‌نفال. ـ دادگای باڵای عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی مافی قوربانیان و زیان لێکه‌وتوانی شاڵاوی ئه‌نفال.
سمیناره‌که له کاتژمێر 5.30 ـ 7.30 ئێواره به‌ڕێوه چوو، پاشان میوانانی به‌شدار بوان بۆ نانخواردن چونه سه‌ر خوانێکی کوردی سازکراو. قسه‌و باسه‌کان له سمیناره‌که‌دا به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه بوو. 1 ـ خاتو ستیڤان. Ms. Stephanie S. Browne . براون له کۆلێژی یاسا باسێکی پێشکه‌شکرد. له باسه‌که‌یدا ئاماژه‌ی به کار و چالاکی و ئامانجه‌کانی ( RCLO ) وه په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ دادگای فیدراڵی عێراق کرد. ( RCLO ) په‌یوه‌ندیداره به به‌شێک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، که به‌رنامه‌ی تایبه‌تیان هه‌یه بۆ لێکۆڵینه‌وه و گه‌ڕان و پاشان هۆشمه‌ندی دان و به ئاگاهێنانه‌وه‌ی دادوه‌رانی ئێراقی له‌سه‌ر تاوانی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ک: جه‌نگ دژی مرۆڤایه‌تی، تاوانه جه‌نگیه‌کان، تاوانی جینۆساید و ده‌ستنیشانکردنی سنور و چوارچێوه یاسایه‌کانی جینۆساید. پاشان، ( دادوه‌ر عارف عه‌بدولرزاق شاهێن) سه‌رۆکی دادگای باڵای ئێراقی ناساند. ـ به‌ڕێز عارفیش باسی له چوارچێوه‌ی ئامانج و کاره‌کانی ( IHT ) دادگای باڵای ئێراقی کرد. له گه‌ڵ ئاماژه‌دان به مێژووی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌سه‌ند و بڕیاره‌کانی دادگای باڵا، وه چۆنیه‌تی مامه‌ڵه کردن له سه‌ر که‌یسی جینۆساید. ـ پاشان لێکۆڵه‌ره‌وه (prosecutor) مونقذ الفرعون(Munqez Takleef Mubder Al-Firaoon) باسێکی له سه‌ر یاسای سڤیلی (مه‌ده‌نی) ئێراق کرد له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌کانی ئه‌و جۆره یاسایه. ـ پاشان موحه‌مه‌د العه‌ربی مجید خه‌لیفه(Mohammed Oraibi Majeed Al-Khaleefa) سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی دادپه‌رسی باسی له مانای ئه‌نفال کرد، که چۆن رژێمی سه‌دام وشه و ده‌سته‌واژه‌ی ئه‌نفالی له ئایه‌تی هه‌شتی سوره‌تی ئه‌نفال له قورئاندا به کارهێناوه، بۆ له ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک . باسیشی له قۆناغه جیاجیا کانی ئه‌نفال کرد، هه‌روه‌ها باسی له ڕوداوه‌کانی پێش شاڵاوی ئه‌نفال کرد، ئاماژه‌ی به لێپرساراوێتی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید کرد له شاڵاوی ئه‌نفالدا و که له‌و کاته‌دا سه‌رۆکی به‌شی ڕێکخستنه‌کانی به‌عس بوه له ناوچه‌ی باکوری ئێراقدا، هه‌روه‌ها باسی له و دۆکۆمێنتانه کرد که ده‌ست دادگا که‌وتون و شاڵاوی ئه‌نفال وه‌ک تاوانێکی جینۆساید به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد پشتڕاستده‌کاته‌وه، درۆکانی ڕژێمی عێراقی خسته ڕوو که گوایه کورده‌کان هاوکاری سه‌ره‌کی ڕژێمـی ئێران بوون!! له جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئێراق و ئێران‌دا. ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئاماژه‌دان به و ڕاستیه‌ی که کۆتای هاتنی جه‌نگی 8 ساڵه‌ی نێوان ئێراق و ئێران له به‌رواری 08.08.1988 دا بوو، به‌ڵام شاڵاوی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال به‌رده‌وام بوو تا 06.09.1988 ، پاشان ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر شاڵاوکه که‌وتون به هیچ شێوه‌یه‌ک نزیکیان نه‌بوه له سنوری ئێراق ئێرانه‌وه، به‌ڵکو ناوچه‌کانی بادینان که‌وتونه‌ته نێوان سنوری تورکیا‌و ئێراقه‌وه، پاشان ناو چه‌کانی گه‌رمیانیش له پایته‌ختی ئێراقه‌و(به‌غداد) نزیکترن وه‌ک له ئێران، بۆیه ده‌بینین تۆمه‌ت و پاساوه‌کانی ڕژێم هیچ بنه‌مایه‌کی شه‌رعی و ڕاستیان نه‌بوه. (دادوه‌ر محمه‌د عه‌ربی) زانیاری زیاتری خسته ڕوو له سه‌ر باسه‌که به دیاریکرنی ڕۆژو مانگی ده‌ستپکێردنی شاڵاوی ئه‌نفال که له22.02.988 دا ده‌ستی پێکردوه، وه له 06.09.2088 کۆتای هاتوه، پاشان باسی له به‌شداری هێزه‌کانی سوپای ئێراقی کرد که نزیکه‌ی (30) سی به‌شی سه‌ربازی به‌شداری کردوه له‌گه‌ڵ 250 که‌رتی جاش و جه‌یشی شه‌عبی دژ به خه‌ڵکی سڤیل و بێتاوانی گونده‌کانی کوردستانی ئێراق. عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید پێش ده‌ستپێکردنی شاڵاوی ئه‌نفال له‌گه‌ڵ هه‌موو به‌شه‌کانی سوپای باکور کۆبۆته‌وه و به پێی بڕیاری 4008 له 20.01.1987 دا باسی له ڕاگواستنی هه‌موو گونده کوردیه‌کان کردوه و بۆ موجه‌مه‌عی دروستکراوو داخراو، ئه‌م فه‌رمانه له ڕۆژی 22.01.1987 ده‌ستبه‌کار بووه. بڕیاری 4008 گرنگترین دۆکۆمینته چونکه به شێوه‌یه‌کی زۆر ورد و دوور و درێژ باس له چۆنیه‌تی گواستنه‌وه وشوێنی نیشته جێبوون و وه چۆنیه‌تی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کورده‌کان ده‌کات. ئه‌م بڕیاره زۆر بڕیارێکی تایبه‌ت بووه به ده‌سگاکانی ئاسایشی قه‌ومیه‌وه. دادوه‌ر( موحه‌مه‌د عه‌ره‌بی ) کۆتایی به قسه‌کانی هێنا و به به‌خشینی مژده‌یه‌ک به که‌س و کاری ئه‌نفالکراوان که به یه‌کێک له کێشه سه‌رکیه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ژیانی سیاسی ئێراقدا داده‌نرێت. وه هه‌روه‌ها ئاماژه‌شی به لێپرسینه‌وه و به دواچونی ئه‌و کێشه‌یه کرد. ـ پاشان به‌ڕێز( هاوار حه‌مه خورشید شه‌ریف) که دادوه‌رێکی کورده و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی باڵای دادگای ئێراقه، باسی له کاریگه‌ری ئه‌نفال کرد له‌سه‌ر دانیشتوانی کوردستان له ڕێگه‌ی پیشاندانی چه‌ندین وێنه و ڕوونکردنه‌وه‌وه، وه باسی چه‌ندین به‌سه‌رهاتی دڵته‌زێنی کرد وه‌ک ده‌ستدرێژی ناموسی و سکپڕکردنی ئافره‌تانی کورد به زۆر و کوشتنی منداڵانی ساوا و شیره‌خۆره و به کارهێنانی شێوازی نامرۆڤانه دژ به ده‌سگیرکراوه‌کان له لایه‌ن سه‌ربازانی ئێراقه‌وه، هه‌روه‌ها باسی له به‌سه‌رهاته‌کانی ئه‌و که‌سانه کرد که له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا ڕزگاریان بووه. دوا جار، بوار بۆ پرسیارکردن و گفتوگۆکرند ڕه‌خسێندراو چه‌ندین که‌س پرسیاریان کرد، له‌وانه نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک ( کامه‌ران کوردی) که به ناوی ناوه‌ندی چاکه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رۆکی دادگا‌و و شاندی یاوه‌ری کرد. چه‌ند پرسیارێکی کرد له‌وانه پرسیاری هۆکاری دواخستنی جیبه‌جێنه‌کردنی بڕیاره‌کانی دادگای تاونبارانی ئه‌نفالی کرد ده‌رهه‌ق به( عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید و سوڵتان هاشم و حه‌سه‌ن ڕه‌شید تکریتی) که ده‌بوایه پاش 30 سی ڕۆژ له ده‌رچونی بڕیاری دادگا جێبه جێبکرایه. وه‌ڵامی پرسیاره‌که به‌م شێوه‌یه درایه‌وه: " دادگای باڵای ئێراقی" وه‌ک هه‌موو دادگایه‌کی جیهانی ته‌نها ده‌سه‌ڵاتی لێکۆڵینه‌وه و تۆمه‌تبارکردنی هه‌یه وه‌ک ده‌سه‌ڵاتێکی (قه‌زائی) واته توانای جێبه‌جێکردنی نیه و جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌کانی دادگا و ده‌سه‌ڵاتی قه‌ازئی له ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێکردن ( حکومه‌تی ئێراق) دایه. دادگا بڕیاری کۆتایی داوه و کێشه‌که له ئه‌ستۆی حکومه‌تی ئێراقدایه ، ئه‌م لێپرسراوێتی جێبه‌جێنه‌نه‌کردنه‌ی بڕیاره‌کانی دادگا سه‌رۆکی ئێستای ئێراق ده‌گرێته‌وه. پرسیاری دووهه‌می نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک برێتی بوو له: ئاماژه‌دان به گه‌وره‌یی ئه‌نفال و چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی دادگای باڵای ئێراقی له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا که به بڕوای ناوه‌ندی چاک، وه‌ک خۆی مانای پێنه‌دراوه و لێکۆڵینه‌وه‌ی ته‌واو و پێویستی له‌سه‌ر نه‌کراوه، بۆیه سه‌دام له کۆتایدا له سه‌ر ڕوداوێکی بچوک وه‌ک دوجه‌یل له سێداره درا که تایبه‌ت بوو به کوشتنی 148 که‌سه‌وه، به بڕوای ناوه‌ندی چاک : 1/ په‌له کراوه له سێداره‌دانی سه‌دام. 2/ تاوانی ئه‌نفال که زیاد له 000182 هه‌زار مرۆڤی بیتاوان و سڤیلی تیا بێسه‌رو شوێن کرا له گه‌ڵ تێکدان و خاپورکردنی زیاتر له 4500 گوند و شارۆچکه‌ی کوردستان چۆن له‌گه‌ڵ تاونێکی وه‌ک تاوانی دوجه‌یلدا ده‌خرێته دوو تای ته‌رازویه‌که‌وه و یه‌کسان ده‌کرێن!! به‌م کاره تاوانی ئه‌نفال بچوکتر و که‌مترکراوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ش له ئه‌نجامدا ده‌بێته جێگه‌ی پرسیار و گومان له لای زۆربه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای کوردی له سه‌ر سه‌ربه‌خۆ بوونی دادگای باڵای ئێراقی و دروستبوونی به‌ربه‌ستێک بۆ متمانه‌کردن به دادپه‌روه‌ری ئه‌م دادگایه‌وه. له لایه‌کی تره‌وه هه‌موو ئه‌مانه گه‌وره‌ترین کێشه‌یه له‌سه‌ر پاشه ڕۆژی بارودۆخی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی وڕۆشنبیری ئێراق و دروستبوونی شێوازی پێکه‌وه ژیانی نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان و پێکهاته‌کانی ئێرق. بۆیه نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک له کۆتای قسه‌کانیدا داوای کرد که زیاتر گرنگی بدرێت به لێکۆڵینه‌وه و لێپێچینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر که‌یسی جینۆسایدی کورد که به شاڵاوی ئه‌نفال ناسراوه له لایه‌ن دادگای باڵای ئێراقیه‌وه. وه هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که تاوانبارن به بڕیارده‌ر و په‌یڕه‌وه‌که‌ر و جێبه‌جێکه‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی ئه‌م تاوانه بانگبکرێن بۆ دادگا به مه‌به‌ستی لێکۆڵینه‌وه و دادگایی‌کردن و سزادانی تاوانباران. نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک داوای ناساندنی شاڵاوی ئه‌نفالی کرد له لایه‌ن دادگاوه‌و داواشی کرد که دادگا هه‌وڵبدات که حکومه‌تی ئێراقی ئه‌م شاڵاوه وه‌ک حه‌قیقه‌تی خۆی به جینۆساید بناسێنێت و وه به ڕسمیش داوای لێبوردن بکات له گه‌لی کورد. سمیناری دووهه‌م: له ژێر ناونیشانی ئه‌نفال، جینۆسایده دژ به گه‌لی کورد به‌سترا. ئه‌م سمیناره له ڕۆژی 01.02.2008 دا له سه‌نته‌ری سه‌لاحه‌دین له ناشڤێڵ به‌سترا و نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک ئه‌و داوکاریانه‌ی که به‌ده‌ستی گه‌یشتبوو له لایه‌ن هاوڕێیانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ناوه‌ندی چاک ه‌وه هاوڕێ (هادی بابه‌شێخ و هاوڕێ دانا قادر) ه‌وه به ئامانه‌ته‌وه ڕاده‌ستی سه‌رۆکی دادگای باڵای ئێراقی کرد و ئه‌ویش به‌خۆشحاڵیه‌وه وه‌ریگرت و له هه‌مانکاتدا وتیشی ئێمه ئه‌م ڕێکخراوه باش ده‌ناسین و هه‌روه‌ها ئاماژه‌شیان به‌وه دا: که خوازیاری په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامن له گه‌ڵ ناوه‌ندی چاک تا وه‌کو به هه‌وڵ و تێکۆشانی هه‌موو دڵسۆزان و خه‌مخۆران به سه‌روه‌ری یاسا و عه‌داله‌ت، بتوانن تاوانبارانی جینۆسایدی گه‌لی کورد ڕاپێچی دادگا بکه‌ن و تا له‌م ڕێگه‌یه‌شه‌وه مافی ڕه‌وای زیان ڵیکه‌وتوانی ئه‌م شاڵاوه جینۆسایده مسۆگه‌ر بکه‌ن. بۆیه داوای هه‌ندێک له ژماره ته‌له‌فوون و ئه‌دره‌س ئێمه‌یلی ئه‌م ڕێکخراوه‌ی کرد و خۆشی ئه‌دره‌س ئێمه‌یلی دادگای باڵای ئێراقی دا به نوێنه‌ری ناوه‌ندی چاک کاک(کامه‌ران کوردی) به مه‌به‌ستی گۆڕینه‌وه‌ی زانیاری و گه‌یاندنی دۆکۆمێنتی گرنگ له سه‌ر ئه‌م که‌یسه هه‌ستیاره. چاوه‌ڕوان بن! داواکاریه‌کانی ناوندی چاک بۆ داداگی باڵای عێراق به زمانی کورد ی عه‌ره‌بی بڵاوده‌که‌ینه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی کورد ـ چاک.
|