له یادی 20 ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا کۆمیته‌ی چاک له سوێد فرۆکه هه‌ڵده‌ستێنێت .
هه‌موومان ده‌زانین که ئه‌م ساڵ یادی 20 ساڵه‌ی تاوانی کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه ، ئه‌و تاوانه‌ی که به ده‌ستی تاوانبارانی وه‌کو خه‌زره‌جی و وه‌فیق سامه‌رائی و سولتان هاشم ئه‌نجامدرا که‌چی تاوه‌کو ئێستایش ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه یان پله و پایه‌یان له حکومه‌تی نوێێ عێڕاقدا پێدراوه .
بۆ به‌رز ڕاگرتنی ئه‌م یاده و ناساندنی ئه‌م تاوانه مێژووییه به سوێدیه‌کان ، ناوه‌ندی چاک کۆمیه‌تی سوێد ئاماده‌کاری ئه‌وه‌ی کردووه ،که فڕۆکه‌یه‌ک بۆ ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێر واتا له کاتژمێر 12بۆ 13 ی ڕۆژی 16 /03/2008 به ئاسمانی شاری ستۆکهۆڵمدا ده‌سووڕێته‌وه ، تاوه‌کو تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به سه‌دان هه‌زار سوێدی بناسێنێت و وه بیریان بهێنێته‌وه . هه‌ر لێره‌شه‌وه ئه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌م چالاکییه پاره‌که‌ی له لایه‌ن پۆلێک له کوردانی نیشتمان په‌روه‌ر دابین کراوه ، له رۆژانی داهاتوودا ناویان به سوپاسه‌وه بڵاو ده‌که‌ینه‌وه . له کاتێکدا هه‌ندێکی دی له پاره‌دارانی کورد که داوای یارمه‌تیمان لێیانکرد ئاماده نه‌بوون هیچ هاریکاریه‌کمان بکه‌ن . شایه‌نی باسه ئه‌گه‌رچی ئه‌م یارمه‌تیه به ناوی ناوه‌ندی چاکه‌وه گه‌یشتووه‌ته ده‌ستمان ،به‌ڵام ئێمه وه‌ک ڕێزگرتن بۆ ئه‌م یاده و پێ‌زانین و ڕێزمان بۆ ئه‌و پارت و ڕێکخراوانه‌ی که له لیژنه‌ی ئاماده‌کاری یادی 20 ساڵه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دان له گه‌ڵ ناوه‌ندی چاک له سوێددا بۆیه چالاکییه‌که به ناوی هه‌مووانه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی سوێد 01032008 chak_org@yahoo.com
____________________________________________________________________________________
ناوه‌ندی چاک هێنانه‌وه‌ی ئه‌فسه‌ره ئه‌نفالچیه‌کان بۆ سوپای ئێراق ریسوا ده‌کات.
به‌پێی هه‌واڵه‌کان 60 ئه‌فسه‌ری پێشووی سوپای ئێراق هێنراونه‌ته‌وه ناو سوپای ئێراق و رۆڵی گرنگیان له سوپادا پێ سپێردراوه. هێنانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌فسه‌ره ئه‌نفالچیانه بۆ سوپای ئێراق سوکایه‌تیه به قوربانیانی ژینۆسایدی ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژی و پاکتاوی ڕه‌گه‌زی که ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له ژێر سه‌رپه‌رشتی حکومه‌تی ئێراقدا لانی که‌م له 80 کاندا به‌شداریان له‌م تاوانانه‌دا دژ به خه‌ڵکی کوردستان کردووه.
قانونی گه‌راندنه‌وه‌ی به‌عسیه‌کان له لایه‌ن حکومه‌تی ئێراق و ئه‌مه‌ریکاوه رێزنه‌گرتنی نه‌ته‌وه‌ی کورد و قوربانیانی ژینۆسایده، دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه له شاری موسڵ یا شاری دیکه‌ی فره‌نه‌ته‌وه و ئاین سه‌ڵماندنی ئه‌و سوکایه‌تیه‌یه به کرده‌وه.
هه‌روه‌کو چۆن ناوه‌ندی چاک هه‌میشه داوای دادگایی‌کردنی هه‌موو ئه‌و جاشانه‌ی کردووه، که به‌شداریان له تاوانه‌کاندا کردووه، پێمانوایه هه‌ر ئه‌فسه‌رێک که به‌شداری له تاوانی گه‌لکوژی، پاکتاوی ڕه‌گه‌زی، تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگ کردووه، ده‌بێ بدرێته دادگا و له‌سه‌ر پشکی به‌شداربوونی له تاوانه‌کاندا سزای قانونی بدرێت.
داڵده‌دان و پاراستن یان ڕزگارکردن و پله‌وپایه‌پێدان به‌و ئه‌فسه‌رانه یا هه‌ر که‌سێکی دیکه که به‌شداریان له تاوانه‌کاندا کردووه، نه‌ک هه‌ر پێشێلکردنی مافی قوربانیه‌کانه، خۆگێلکردنه له دادوه‌ری و گه‌یشتن به ڕاستی، نه‌بوونی سیسته‌می داد، به‌ڵکو سوکایه‌تییه به قوربانیانی تاوانی گه‌لکوژی ئه‌نفال و نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی.
دووباره‌ی ده‌که‌ینه‌وه ده‌بێ هه‌موو به‌شدارانی تاوانی ژینۆساید و تاوانه‌کانی دیکه (ئه‌فسه‌ره‌کانی سوپای ئێراق و جاشه‌کان) به بێ جیاوازی بدرێنه دادگا، هه‌ر هه‌نگاوێکی په‌نادان و داڵده‌دان یا پله‌وپایه‌پێدانی ئه‌و تاوانبارانه به‌تووندی ڕسوای ده‌که‌ین.
ناوه‌ندی چاک
|