٣٠\١١\٢٠١٠
چالاکییەکانی
کەمپین.
١-
قەندیل.
دوێنێ تەڤگەری زمان و پەروەردەی کوردستان بە ئامادەبوونی
دوو ئەندامی پەوەیندییەکانی کۆمکا جڤاتی
کوردستان مێوانداری شاندێکی کەمپینەکەمان کە پێکهاتبوو لە(عەلی یاسین،
گەرمیان حەمەپوور، فەرمان خێڵانی، تاهر تەوفیق و سەلام عەبدوڵڵا) لە
گوندێکی قەندیل، کرد. لەم چاوپێکەوتنە دڵدار
ساتی بەناوی تەڤگەری زمان و پەروەردەی کوردستان پشتیوانی تەڤگەر بۆ
کەمپینەکە راگەیاند.
٢- ئەوروپا.
شایانی باسە یەکێتی مامۆستایانی کوردستان لە ئۆروپا لە چاوپێکەوتنێکی
ئەلەفزیوتی نەورۆز تی ڤی پشتیوانی یەکێتییەکەیان بۆ کەمپین راگەیاند.
٣-
رانیە.
لیژنەی سەرپەرشتیاری کەمپین لە رانیە پێکهات.
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی زانا حەسەن
(نووسەر و رۆژنامەنووس) گوتی کە
تەاووی پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپینی (هەر
ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی بێتە
دامەزراندن)
راگەیاند و پێکەوە لەگەڵ هەمزە رەسوول(
نووسەر) و شاسوار مامە(رۆژنامەوان) لە سبەینەوە دەستدەکەن بە سەردانی
ئیدارە و بەڕێوبەرایەتی و جەماوەری ناو شاری
رانیە.
کەمپینی
(هەر ئێستا خوێندن بە زمانی کوردی
بێتە دامەزراندن)
|