چاڵه‌که‌ى
شاره‌وانى.

سه‌ردار عه‌بدولا
سه‌ره‌تا، بیرم نایه‌ت ئه‌من چۆن رێمکه‌وته ناو ئه‌م شه‌قامه! کێ به
پاچ هه‌ڵیکه‌ندم و کێ به خاکه‌ناز و عه‌ره‌بانه؛ خۆڵ و ورده‌به‌رده‌کانیان
بردم؟!من نازانم به‌رهه‌مى ره‌نجى کێم، قوربانى کام خه‌یاڵ و هه‌وه‌سێکم،
زاده‌ى کام هه‌ڵه و لارییه‌کى مر‌ۆڤم؟
من، سیما و ڕوخسارى خۆم زۆر ناشرین و دزێو دێته‌به‌رچاو، حه‌زم ده‌کرد
وه‌ک هه‌موو بسته‌زه‌وییه‌کانى شه‌قامه ساف و بێتاسه‌کان ته‌خت
بوومایه و بستێک قیر یان چیمه‌نتۆم پێوه لکابایه! خۆم وه‌ک پینه‌ى
شه‌رواڵى منداڵه ده‌ستفرۆشه‌کانى نێو ئه‌م شه‌قامه دێته‌به‌رچاو،
چونکه ئه‌وان که به‌لامدا تێده‌په‌ڕن وه‌ک من لاره‌ملن، وه‌ک من بزه
له لێویانه‌وه نایه‌ت، له روخساریان سه‌دان پرسیار و گلله‌یی ده‌خوێنمه‌وه،
ئه‌و پرسیار و گلله‌ییانه‌ى که هه‌میشه منیش بیریان لێ ده‌که‌مه‌وه
و ماندووم ده‌که‌ن!
ئه‌و زه‌مانه‌م بیردێت، هێشتا بچووک بووم، گوێم به هیچ شتێک نه‌ده‌دا،
له‌گه‌ڵ چاڵه بچووکه‌کانى تردا هه‌میشه خه‌ریکى شه‌ڕه‌ئاو و یاریکردن
به خۆڵ بووین، هیچ رێبوار و ئوتۆمبیلێکیش سڵى لێمان نه‌ده‌کرده‌وه،
تایه‌ى ئوتۆمبیله‌کان که به‌سه‌رماندا ده‌رۆیشتن ته‌نیا هه‌ستیان به
ختووکه‌یه‌ک ده‌کرد، جاربه‌جاریش ده‌ستبازییه‌کمان له‌گه‌ڵ ده‌کردن و
فریاى قسه‌یه‌کیش له‌ته‌کیان ده‌که‌وتین! هیچ تایه‌یه‌ک سڵى لێ نه‌ده‌کردینه‌وه
و خودا‌ش هه‌ڵناگرێت! قسه‌یه‌کى ناخۆشیشمان له که‌س نه‌بیست!
له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونى رۆژه‌کان، هاتووچۆى نێو ئه‌م شه‌قامه خیراتر ده‌بوو،
تایه‌کان وه‌ک تیسکه‌ى تفه‌نگ به‌سه‌رماندا ده‌رده‌چوون، وه‌ک جاران
خوڵقیان لێمان نه‌ما، هه‌ر له په‌له‌په‌ل و هه‌ڵپه‌دانبوون،
سڵاوکردنیان بیرچووه‌وه و له برى خێسه و مۆڕه‌کردن فێربوون!
رۆژێک، پیره تایه‌یه‌ک به‌سه‌رماندا تێپه‌ڕى، به سه‌رى ساف و بێنه‌خشیدا
له پرۆفیسۆر و مێژووناسێکى زیره‌ک و به ئه‌زموون ده‌چوو،کاتێک ئێمه‌ى
بینى خه‌م دایگرت، گه‌ر به‌ده‌ست خۆى بوایه به‌گێکى داده‌نا و بۆى ده‌گه‌ڕایه
دواوه، ئیمه‌ش چاومان بڕیبووه سه‌رى که ده‌تووت ساجه، ئه‌ویش مۆڕه‌یه‌کى
کرد و به تایه‌که‌ى دراوسێى ئه‌وبه‌رى وت:
- "سه‌یرى ئه‌م ورده چاڵانه بکه! سبه‌ى گه‌وره ده‌بن و وه‌ک
تیمساحیان لێ دێت و تایه‌ى له ئێمه گه‌وره‌تریشت بۆ لووش ده‌ده‌ن! ".
ئه‌وه‌نده به خۆمان زانى، قسه‌که‌ى پرۆفیسۆر هاته‌دى، هه‌ر یه‌که‌مان
بووینه چاڵێکى گه‌وره به‌سه‌ر جه‌سته‌ى ئه‌م شه‌قامه دوور و درێژه‌وه،
که خۆشمان نازانین سه‌ره‌تا و کۆتاییه‌که‌ى له کوێیه؟!.
* * * * * *
بیرى منداڵى زۆر تیژه و ئه‌قڵى گه‌وره‌ێتى قه‌رزاربارى ئه‌زموونه‌کانى
منداڵییه، ئێستا بیر له قسه‌ى پرۆفیسۆره سه‌رڕووتاوه‌که ده‌که‌مه‌وه؛
که پاشه‌ڕۆژى ئێمه‌ى به تیمساح چووان! پرۆفیسۆر منى هاندا بیرکه‌مه‌وه،
پرسیار بکه‌م! تایه‌ى ئوتۆمبیله‌کان، رێبواره‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ى
رێگه‌یان ده‌که‌وێته ئێره؛ هانایان بۆ ده‌به‌م و پرسیاریان لێ ده‌که‌م:
ــ ئه‌رێ، به‌ڕێزم تایه‌ى خۆشه‌ویست، تۆزێ نزیکم به‌ره‌وه، مه‌ترسه
له قوڕ و چڵپاوم؛ پیست ناکه‌م، ته‌نیا پرسیارێکم هه‌یه، ده‌مه‌وێت سه‌ره‌تا
و کۆتایى ئه‌م شه‌قامه بزانم!
+ من، وافێرکراووم نه پرسیار بکه‌م و نه وه‌ڵامیش بده‌مه‌وه، لێشت
ناترسم، ئه‌وه‌نده نوێم ده ئه‌وه‌نده‌ى تر قوڵبیت زیانم پێناگات،
پیسیشم که‌یت، هه‌ر گه‌یشتمه ماڵێ چه‌ند خزمه‌تکار به باشترین شامپۆ
ده‌مشۆن، ها بزانه ئه‌وه هاتمه ناوت، خۆت بگره کابراى سه‌ر
شۆسته‌که؛ چۆن شه‌ڕواڵ و کراسه‌که‌م بۆ جوان کردى!.
ــ ئه‌ى تۆ، تایه‌ى تاکسى، پێم نالێیت، تا که‌ى من لێره ده‌بم؟
+ پرسیار له من مه‌که، ئه‌وه‌نده خولاومه‌ته‌وه سه‌رم گێژده‌خوات،
به‌ڵام گه‌ر حه‌بێکى سه‌رئێشه‌ت لایه، من مه‌منونت ده‌بم!
- تۆ.. تۆ، تایه کۆنه‌که، ناشێ خزمى پرۆفیسۆر نه‌بیت، وه‌ره بزانم،
هیچ خه‌به‌رێک نازانێت، شاره‌وانى نیازیان چییه و چیمان لێ ده‌که‌ن؟
+ چاڵى چه‌نه‌باز، هه‌ر تۆ گیرت نه‌خواردووه، رۆژى ده‌جار ده‌خلیسکێم
و له‌رز بۆ ئه‌و شۆڤێره‌ى خاوه‌نم ده‌بڕم، که‌چى بیر له خانه‌نشینیم
ناکاته‌وه، توسه‌رى خۆشه‌ویستت؛ ده‌زانم ورده‌شووشه و به‌ردى تیژت
لایه، کونێکى گه‌وره‌م تێ بکه و له‌م ده‌رده‌سه‌رییه رزگارم بکه!
من ده‌مه‌وێت خۆم بکوژم، له داخى ئه‌م کابرا ده‌ستنووقاوه‌ى خاوه‌نم!
ــ کابراى ده‌ستفرۆش، ببووره که تا قوله‌پێم قوڕاوى کردى، تۆش جنێوى
خۆت دا، به‌ڵام پیاوى چاک به، به به‌رپرسانى شاره‌وانى بڵێ، بیرێکم
لێ بکه‌نه‌وه، خه‌ریکم دڵم ده‌ته‌قێ، له بۆگه‌نى خۆم وه‌خته بخنکێم!
+ من به شاره‌وانى بڵیم؟! هه‌ى ترحێو، شاره‌وانى سه‌گ ببینێت و من
نه‌بینێت، رۆژى ده‌جار له‌ده‌ست پۆلیسه‌کانیان هه‌ڵدێم، بڕۆ یه‌خه‌م
به‌رده؛ تاکوو ئوتۆمبیلێکیش نه‌یشێلاوم و تۆشى نه‌کردووه به
گۆڕه‌که‌م!
ــ براى به‌ڕێزى سه‌ر شۆسته‌که، بۆ جنێو ده‌ده‌یت، لایخۆی تۆ
خوێنده‌واریت. بڕوات بێت خه‌تاى ئه‌و تایه گه‌نجه سه‌رخۆشه بوو،
ئه‌و قوڕاوه‌ى بۆ هه‌ڵدایت، تکایه! شتێکت له باره‌ى منه‌وه
بیستووه؟
+ سه‌گباب، جا هه‌واڵیش بزانم پێتى ده‌لێم، تۆ بزانه چیت به‌سه‌ر
هێناوم، ئێستا من چۆن له رووم بێت بچمه به‌رده‌مى ئه‌و کچه و بلێم:
"خۆشم ده‌وێیت! "
ــ کیژى شۆخ و شه‌نگ، بڕوات بێت من پیسم نه‌کردى، ئه‌و چاڵه‌ى تر بوو،
خه‌تاى ئه‌ویش نه‌بوو! ده‌توانیت وه‌ڵامى پرسیارێکم بده‌یته‌وه؟
+ ده‌ک عه‌مرت نه‌مێنێت! خۆ هیچت نه‌هێشتم، ئه‌و کوڕه به‌م شێوه‌یه
بمبینێت، له ته‌ریقیدا ده‌مرم!
* * * * * *
وا ته‌مه‌نێکم تێپه‌ڕاند، ئه‌وه‌نده‌ى تر پڕبووم له چڵکاو و باراناوى
زستانان، مێش و مه‌گه‌ز سه‌رى ته‌نیم و بوومه مۆڵگه‌ى بۆق و
سه‌ره‌مێکوته. تایه‌کان به تایبه‌ت به ته‌مه‌ن و خاوه‌ن
ئه‌زموونه‌کان که من ده‌ناسن، خویان لاده‌ده‌ن و نه‌شاره‌زاکانیش که
ده‌که‌ونه ناوم، سه‌د و یه‌ک جنێو و سوکایه‌تیم پێ ده‌که‌ن، به
هه‌مان شێوه‌ش لاى پیاده‌ڕه‌وه‌کان من ناحه‌ز و مووى لووتم. بریا! من
هه‌رچییه‌ک بوومایه؛ ئه‌م گۆمه مه‌نگه نه‌بوومایه، تا دێت قوڵتر
ده‌بم و پانتاییم زیاد ده‌کات. من هه‌موو هیوام ئه‌وه‌یه که گۆمێکى
روون بوومایه و ئه‌ستێره‌کانى ئاسمانم دابگرتایه‌ته سه‌ر زه‌وی،
یاخود مه‌له‌گه‌یه‌کى گشتى بوومایه و هه‌مووکه‌سێکم به نه‌رمى گیانم
خه‌فه و دڵخۆش بکردایه. بوونى من، جوانى و خۆشبه‌ختى شارى
تاساندووه.
وا شه‌ویش داهات، ئه‌ستێره‌کانیش له ئاسمانى شار زویر بوون و
بوونه‌ته په‌نابه‌رى ئاسمانى شوێنێکى تر، منیش له‌م شه‌قامه
تاریکه‌دا وه‌کو ته‌ڵه‌یه‌ک بۆ رێبواره‌کان نراومه‌ته‌وه. ئه‌وه
ریبواریک ورده ورده به‌ره‌و ڕووم دێت، له‌به‌ر بۆنى کهول و خواردنى
مه‌زه‌ى پڕ له سیر، هه‌ست به بۆنى ناخۆشى من ناکات، قاچه‌کانى تاک و
لۆده‌که‌ن و تا دێت لێم نزیک ده‌بێته‌وه به ده‌نگه ناسازه‌که‌ى
گۆرانى ده‌ڵێت: *"من ئاره‌ق
ده‌خۆم که بێکه‌ده‌ر بم، که‌مێ له دونیاى دوون بێخه‌به‌ر بم" .
- کابرا، ئه‌ى سه‌رخۆشى بێمێشک، وریابه! نه‌که‌ویته ناوم، ئاى که
به‌داخه‌وه‌م، نه من توانیم خۆمت لێ لاده‌م و نه تۆش توانیت
رێچکه‌که‌ت به‌ره و شوێنێکى تر بگۆریت!
+ ""ئاى! چاڵى مڵوزم، دیسانه‌وه که‌وتنه‌که‌یه! پێش تۆ قاچم هه‌ڵنوتا
و که‌وتمه چاڵێکى دراوسێته‌وه، ده‌ڵێى، شه‌ویش ناخه‌ون و له
بۆسه‌دان بۆ ئێمه‌ى فه‌قیر. ئه‌مه حاڵه، ده‌خۆیته‌وه تاکوو به
خه‌یاڵ له چاڵى ژیان بێیته ده‌رێ؛ ئه‌وه‌نده نابات به سه‌ردا
ده‌که‌ویته‌وه چاڵه بۆگه‌نه‌که‌ى شاره‌وانییه‌وه! گوێم لێگره!
نه‌لێت"سه‌رخۆشه و کابرا قسه‌ى هه‌له‌ق و مه‌له‌ق ده‌کات" بڕوا بکه،
ده‌چێته هه‌ر شوێنێک باس هه‌ر باسى تۆیه: لاى فیته‌ر ده‌چیت؛ فیته‌ر
و خاوه‌ن ئوتۆمبیله‌کان باسى تۆده‌که‌ن، یه‌که‌میان خۆشى ده‌وێیت و
دووه‌میان کینى لێته. ده‌چیته نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌کان، نه‌خۆشه
ده‌ست و پاشکاوه‌کان و دکتۆره‌کان دووباره باسى تۆ ده‌که‌ن،
یه‌که‌میان کینى لێته و دووه‌میان خۆشى ده‌ویت. ئه‌وه‌ش بزانه، قسه‌ى
خۆمان بێت! هه‌ندێک ڕۆژنامه پاره‌ى باشت پێ په‌یدا ده‌که‌ن،
به‌ڵێنده‌ره‌کانیش، به گه‌وره‌بوونى تۆ، گه‌ز گه‌ز باڵا ده‌که‌ن و
بۆنه‌که‌شت ناگۆڕنه‌وه به بۆنى برووت رۆما! به قسه‌ى رۆژنامه‌کانیش
بێت؛ شاره‌وانى پاره‌ى لێبڕاوه و ناتوانێت مه‌سره‌فى پڕکردنه‌وه‌تان
بکێشێت، ده‌ڵێن به‌ڵێنده‌رێکى نیشتیمانپه‌روه‌ر به‌نیازه به‌م
نزیکانه خۆڵ و قیر له وڵاتانى ده‌ره‌وه بهێنێت و به شێوه‌یه‌کى
ته‌کنه‌لۆژى پڕتان بکاته‌وه!
چاڵی به‌رێز، تۆ ده‌زانیت! که خوا غه‌زه‌بى جوگرافیایى لێگرتووین،
وڵاته‌که‌ى ئێمه سنووره‌کانى وشکانییه و له سه‌ر ده‌ریا نییه،
ئه‌مه‌ش زیانێکى گه‌وره‌ى گه‌یاندووه. بیستوومه: سیاسییه‌کان
چاوه‌ڕێن که ئێوه گه‌وره‌تر و گه‌وره‌تر بن و له‌گه‌ڵ چاڵه‌کانى تردا
یه‌کبگرن و به هه‌مووتان نیمچه‌ده‌ریایه‌کمان بۆ درووستبکه‌ن، دواتر
ده‌وڵه‌ت هێزى ده‌ریایى بۆ درووستده‌کات و پاپۆڕ و غه‌واسه کۆنیشى له
روسیا بۆ ده‌کڕێت؛ ئه‌وسا لاى میلله‌تانی جیهان سه‌رمان
به‌رزده‌بێته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی سیاسه‌تمه‌دارێکی توار له
حیزبه‌که‌ی به نیازه ئاشتی بکه‌نه‌وه و پۆستی وه‌زیری ده‌ریاوانی
بده‌نێ". بابڕۆم باشتره، دنیا وا خه‌ریکه رووناک ده‌بێته‌وه،
مه‌ستى به‌ریداوم و هه‌ست به ئازارى برینه‌کانى سه‌روگوێلاکم ده‌که‌م،
ئۆتۆمبیله‌کانیش ده‌ستیانکرد به جووڵه، باشتره ئیزنم بده‌یت، تاکو
وه‌ک پشیله پانیان نه‌کردوومه‌ته‌وه!""
دوابه‌دواى قسه‌وباسى، چاڵه‌که و کابراى مه‌ست؛ بۆق و
سه‌ره‌مێکوته‌کان کۆبوونه‌وه‌یه‌کى نائاساییان سازکرد و باروو
دۆخه‌که‌یان هه‌ڵسه‌نگاند. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا چه‌ند نوێنه‌رێکى
مێشووله‌کانیش ئاماده بوون، چونکه زۆربه‌یان له کارى شه‌وانه بوون
و هێشتا نه‌گه‌ڕابوونه‌وه ماڵێ!
هه‌موو، ترسیان لێ‌نیشت، له‌وه‌ى که به‌ڵێنده‌ره
نیشتمانپه‌روه‌ره‌که؛ ته‌نده‌رى ئیسترادى خۆڵ و قیره‌که‌ى بۆ ده‌رچێت؛
ئه‌مان ئاواره و سه‌رگه‌ردان بکات! له لایه‌کى تره‌وه، دڵى خۆیان
به پلانه‌که‌ى حکومه‌ت؛ بۆگه‌وره‌کردنى چاڵه‌که خۆشده‌کرد، له کۆ
بوونه‌وه‌که‌یاندا به زۆرینه‌ى ده‌نگ بڕیاریاندا که ئاماده‌ن بۆ
گفتوگۆکردن له گه‌ڵ حکومه‌ت و به هه‌موو شێوه‌یه‌کیش هاوکارى هێز
ده‌ریایى و وه‌زاره‌ته‌که‌ی بکه‌ن!
* * * * * *
له‌و ده‌مه‌وبه‌یانه‌دا، هاتووچۆکه‌ران ورده ورده ده‌رده‌که‌وتن،
تاکسییه‌کى شڕ ورده ورده له نزیک شۆسته‌که‌وه ده‌رۆشت؛ تاکوو
نه‌فه‌رێک ده‌ستى لێ ڕابگرێت. رادیۆیه‌که‌ى پانۆراماى هه‌و‌ڵه‌کانى
په‌خشده‌کرده‌وه:
-" وه‌ک ده‌زانن و خۆشتان به چاوى خۆتان ده‌یبینن، که چۆن تیمه‌کانى
شاره‌وانى له پێناو هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست و به شه‌ره‌فى شاره‌که‌مان
شه‌و و رۆژیان خستۆته سه‌ریه‌ک بۆخزمه‌تکردن، شه‌قامه‌کانى شار
ده‌بریسکێنه‌وه و ئه‌ڵێى گوڵیان له‌خۆیان داوه! سه‌رۆکى به‌رێزێش
به‌م زووانه و هاوکات له‌ته‌ک رۆژنامه‌نووسان و که‌ناڵه‌کانى
راگه‌یاندن سه‌ردانى شه‌قامه‌کانى شار ده‌که‌ن؛ تاکوو ئه‌و
ده‌ستکه‌وته مێژووییانه به چاوى خۆیان ببینن!"
دیاره، شوڤێرى ئه‌م شڕه تاکسییه خراپ له خه‌و هه‌ستاوه، یان
له‌وه ده‌چێت ئه‌و هه‌واڵانه مه‌ستى کردبێت! نا، له‌وه ده‌چێت
ته‌نیا مێشکى لاى نه‌فه‌رێک بێت که ده‌ستى لێ ڕابگرێت، به راستى
خۆشخه‌یاڵه، نازانێت خه‌ڵکى ئه‌م ده‌وروبه‌ره سوارى تاکسى نابن، به
پێ به‌ره‌و شوێنى کار و خوێندن ده‌یکوتن! له‌وه ده‌چێت هێشتا مه‌ست
بێت و به‌رى نه‌دابێت! له ده‌یان ورده چاڵى دا، ئوتۆمبیله‌که‌ى
ده‌لێیت به‌سه‌ر پشتى حوشتردا ده‌ڕوات، که‌چى هه‌ر باکى نییه! دیاره
خۆى لێتۆقه و ده‌یه‌وێت هه‌ندێ گواوى نێو ئه‌م چاڵه‌ى به‌سه‌ردا بپژێ!
هێشتا، هه‌واڵه‌کان نه‌گه‌شتبووه کۆتایى زرمه‌ى تاکسییه‌که و " ئاى
باوکه‌ڕۆ" ى شۆڤێره‌که سه‌رنجى هاتووچۆکه‌رانى راکێشا.
-" ئاى، که شوڤێرێکى چاره‌ڕه‌شى، دواى لێبوردنکردن هیچ دادت نادات، من
دڵگرانم که ئاوات به‌سه‌رهات، ئازارى خۆت و ترازانى پێچکه‌کانى
ئوتۆمبیله‌که‌ت گوناهى من نییه! ده‌رمانى ده‌ردمان لاى شاره‌وانییه!
فریاکه‌ون، با له‌وه زیاتر نه‌گه‌نێم، ئۆباڵتان به ئه‌ستۆى خۆتان،
سبه‌ى مێشووله‌کان چاوتان ده‌ردێنن، بۆقه‌کان ده‌بنه گۆرانى بێژتان،
سیسرک ده‌بێته هوتافکێشتان، هه‌ر ئه‌م چاڵه‌ش ده‌بێته مه‌له‌گه‌ى
منداڵه‌کانتان!"
رێبوار و دوکانداره بێ موشته‌رییه‌کانى نێو شه‌قامه‌که،
ده‌رهێنانه‌وه‌ى ئه‌و شوڤێرانه‌ى که ده‌که‌وتنه نێو چاڵه‌که‌وه؛
کردبووه یه‌کێک له ئه‌رکه‌کانیان، هه‌رچۆنێک بوو شڕه‌تاکسییان پاڵ
پێوه‌نا بۆ ده‌ره‌وه!
هێشتا چڵکاو و لیته‌ى نێو چاڵه‌که نه‌نیشتبووه‌وه، تووڕه‌یى و بۆله‌ى
بۆقه‌کان دانه‌مرکابووه‌وه؛ قه‌تاره‌ى ئۆتۆبیله‌که‌ى سه‌رۆک
ده‌رکه‌وت، ده‌نگه‌ده‌نگ و لوره‌لورى ئۆتۆمبیلى پۆلیس و ماتۆره‌کانى
به‌شى پێشه‌وه‌ى قه‌تاره‌که، هاتووچۆکه‌رانى له هه‌نگاونان خست و
هه‌موو پێکه‌وه ملیان به‌ره‌و قه‌تاره‌که وه‌رگێڕا.
تۆپه‌ڵه‌مێشووله‌ى سه‌رچاڵه‌که به هه‌واى ئوتۆمبیله‌کان چه‌ندین
مه‌تر به ئاسماندا به‌رزبوونه‌وه، له هێزێکى ئاسمانى ده‌چوون بۆ
پارێزگارى سه‌رۆک له ئاسمانه‌وه. چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو، چه‌ند
لافیته‌یه‌کیان بۆ به‌خێرهاتنى سه‌رۆک به ناوى ئه‌نجومه‌نى گه‌ڕه‌گ و
کاسبکاره‌کانه‌وه؛ له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌رى شه‌قامه‌که هه‌ڵواسى.
ئوتومبیلى رۆژنامه‌نووسان و کامێرابه‌ده‌سته‌کانیش، له نێو
قه‌تاره‌که‌دا بوون، ئه‌وان به دڵێکى خۆشه‌وه، سه‌رگه‌رمى
راپۆرتنووسین و وێنه‌گرتن بوون، ناهه‌قیان نه‌بوو؛ چونکه به ڕاستى
جێگه‌ى شانازى بوو، راپۆرت له‌سه‌ر رۆژێکى مێژووى ئاوا بنووسى!
-"ئاى که شادمانم! ئه‌مه ئه‌و رۆژه‌یه که من لێی ده‌گه‌ڕام، ناردنى
ئه‌و هه‌موو راسپارده و گازنده‌یه بۆ لاى شاره‌وانى هیچى که‌ڵکى
نه‌بوو، هه‌ر ئێستا سه‌رۆک ده‌مبینێ و بڕیارێکى به په‌له ده‌رده‌کات،
رۆژنامه‌نووسه‌کانى هاوڕێشى وێنه‌م ده‌گرن. بێگومان! سه‌رۆک پێشتر به
منى نه‌زانیوه، که چ به‌ڵایه‌ک بووم بۆ خه‌ڵکى، چ پینه‌یه‌کى ناقوڵا
بووم به جه‌سته‌ى ئه‌م شه‌قامه‌وه، ئه‌مه ئیتر کۆتایى خه‌مه‌کانه،
سه‌رۆک بڕیار ده‌دات که پڕم بکه‌نه‌وه و له برى؛ بمگوازنه‌وه بۆ
زه‌وییه خاڵییه‌کانى ئه‌و به‌رى شه‌قامه‌که و بمکه‌نه مه‌له‌گه‌ى
گشتى! ئاى، که شانازییه‌کى گه‌وره‌یه، مه‌له‌گه‌یه‌کى پڕ ئاوى روون
بێت و خه‌ڵکى رۆژانه سه‌ردانت بکه‌ن!"
قه‌تاره‌که، وه‌ک برووسکه دایان به لاى چاڵه‌که‌دا و ئوتومبیله‌که‌ى
سه‌رۆک که‌وته چاڵه‌که‌وه، به‌ڵام له چاوترووکاندنێکا خۆى رزگارکرد
و تایه‌کانى قوڕ و چڵپاوى به هه‌موو لایه‌کدا په‌خشکرده‌وه بۆ
سه‌رووچاوى رێبواره‌کان، یه‌کێک له رێبواره حه‌په‌ساوه‌کان؛ که
هه‌میشه به ئاواتى بینینى سه‌رۆکه‌وه بوو؛ ده‌مى کراوه‌ى پڕ بوو له
لیتاو!
سه‌ردانه سه‌رکه‌وتووه‌که‌ى سه‌رۆک، شه‌قامه ساف و شووشه‌یییه‌که،
رێبواره جوانپۆش و دڵخۆشه‌کان؛ بوونه سه‌ردێڕى هه‌واڵ و ڕۆژنامه‌کان.
سه‌رۆک لێدوانى خۆیدا و ستایشى شاره‌وانى کرد، سه‌رۆکى شاره‌وانى زوو
زوو به خۆیى و سمێله قیت و بۆیاخکراوه‌که‌یه‌وه له ته‌له‌ڤیزیۆن
ده‌رده‌که‌وت، باسى گه‌شته سه‌رکه‌وتووه‌که‌ى خۆیى و سه‌رۆکى ده‌کرد،
گۆرانى بێ‌ژان که‌وتنه چڕینى سروودى نیشتمانى، کۆڕى شاعیران به‌ڕێخرا،
منداڵانى ژیکه‌له به جل و به‌رگى رازاوه‌وه گوڵیان پێشکه‌شى سه‌رۆک
کرد!
-" ئه‌ى هاوار، یان من شێتم یان خه‌ڵکى ئه‌م وڵاته، من له هیچ
تێناگه‌م، پڕکردنه‌وه‌ى چالێک ئه‌م هه‌موو سیاسه‌ت و فاک و فیکه‌ى
بۆچییه، دیاره هه‌موو چاوه‌ڕێن پانتاییم ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت؛
تاکو شار به سه‌ردا بکه‌وێته ناوم و بۆخۆیان ژیان له گه‌ڵ سیسرک و
سه‌ره‌مێکوته به‌رنه‌سه‌ر!"
ئه‌و ڕۆژه تاکو به‌یان، له نێو چاڵه‌که‌دا ئاهه‌نگ گێڕا، بۆقه
گه‌نجه‌کان ناسکترین ئاوازیان چڕى، پیره‌کانیش ده‌میان به‌ره‌و ئاسمان
کردبووه‌وه و شوکرى خوایان ده‌کرد، مێشووله‌کانیش به‌سه‌ر چاڵه‌که‌دا
گیزه‌گیزیان بوو و مانۆڕیان ده‌گێڕا، به خه‌ڵکى شاریان پێشاندا که
هێز نییه نیشتمانه خۆشه‌ویسته‌که‌یان له ده‌ست ده‌ربهێنێت!
ئه‌و شه‌وه، چاڵه‌که چاوه‌کانى نه‌چووه خه‌و، بیره‌کانى وه‌ک ته‌ونى
جاڵجاڵۆکه لێک ئاڵۆسکابوون و سه‌رى داوى هه‌موو رێگه‌چاره‌کانى لێ وون
ببوو!
ئه‌وه‌ى، چاوه‌ڕواننه‌کراو بوو، کۆبوونه‌وه‌ى خه‌ڵکى بوو له‌و
ده‌مه‌وبه‌یانه زووه‌دا، ده‌بێت ئه‌م خه‌ڵکه چ مه‌رامێکیان هه‌بێت و
چیان بوێـت؟!
- "" من زوو وتم: "ئه‌م خه‌ڵکه شێت بوون" سه‌یره! چى ئه‌مانه‌ى
پێکه‌وه کۆکرده‌وه! ئه‌وه کابراى سه‌رخۆشه و رۆژنامه‌یه‌کى به
ده‌سته‌وه‌یه، له پێشى هه‌مووانه‌وه ده‌روات و سنگى
ده‌رپه‌ڕاندووه. خۆ ئه‌وه دوو دڵداره‌که‌ن و ده‌ستیان خستۆته ده‌ستى
یه‌کتر؛ به‌بێ ئه‌وه‌ى سڵ له که‌س بکه‌نه‌وه! پرۆفیسۆرى سه‌رساف و
کابراى شڕه تاکسى پێکه‌وه قسه‌ده‌که‌ن، .. ئاى ئه‌وه چییه! تابێت
هاتووچۆکه‌ران و دوکانداره‌کانیش له ده‌وریان خڕده‌بنه‌وه!""
کابراى سه‌رخۆش که ئه‌مجاره‌یان قاچه‌کانى به‌بێ ئه‌وه‌ى تاکوو
لۆبکه‌ن، هاته ده‌مى چاڵه‌که و به ده‌نگێکى به‌رز هاوارى له
چاڵه‌که کرد:
" ده‌زانم چاوه‌کانت نه‌چوونه‌ته خه‌و! ئێمه‌ش هه‌ر یه‌که‌مان له
کاتى جیاواز جیاوازدا خه‌ومان لێکه‌وتبوو؛ به‌ڵام وائیستا هه‌موو
پێکه‌وه خه‌به‌رمانبووه‌وه. فه‌رموو سه‌ره‌تا ئه‌و رۆژنامه‌یه بگره
و تا ئه‌توانى ده‌مى پڕ بکه له‌قوڕاو و پاشان بیده به بۆقه‌کان
بیخوێننه‌وه و پاشان نانی له‌سه‌ربخۆن. به‌رێزم، به سه‌رخۆشم نه‌زانى
بڕوا بکه من ئه‌خۆمه‌وه که‌چى سه‌رۆک ده‌یگرێت، ناهه‌قى مه‌گره و
جێگه‌ى گله‌یى نییه ئه‌و کاته‌ى که به‌سه‌ر تۆدا تێپه‌ڕی، به‌هۆى
باشى و نه‌رمى ئوتۆمبیله‌که‌ى هه‌ستى نه‌کرد که ئوتۆمبیله‌که‌ى له
چاڵى داوه، چاوه‌کانیشى تۆ و هاوڕێکانتى نه‌بینى به هۆى جامى ره‌شى
ئوتۆمبیله‌که‌یه‌وه!"
تایه‌ى ئوتۆمبێلى نێو شه‌قامه‌کان له خولانه‌وه که‌وتن، ژماره‌ى
خه‌ڵکه‌که تاکوو ده‌هات زیادی ده‌کرد و هه‌موو به یه‌ک ده‌نگ یه‌ک
شتیان ده‌ووته‌وه:
" چاڵى شه‌قاممان ناوێ، مه‌له‌گه و جادده‌ی بێ چاڵمان ده‌وێ"
ئه‌و کاتانه بۆق و مێشووله‌کان، هه‌موو له ترساندا نقه‌یان له خۆیان
بڕیبوو.
چاڵه‌که‌ش، بزه‌یه‌کى هاته سه‌ر لێو!
__________________
* شیعری
شاعیر بێکه‌سه.
sardar2@spray.se
|