په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١١\٩\٢٠١١

    جاران و ئێستا...

که‌مال ڕێناس

جاران کاتێ، پاساریه ک
له هێلانه ی تۆرا بایه،
چه ند دره ختی دارستان هه ن،
هه وڵی خۆ یا ن ده خسته گه ڕ
هه تا ئا شتیا ن بکه نه وه.
جاران ئا سکێکی جوانکیله
بکه وتا یه به ر سێره ی تفه نگی ڕاوچی
گوڵاڵه جلی ڕه شی بۆله به رده کرد
سه رچل پرسه ی بۆ داده نا و
ڕه گ ڕیشی بۆ به رده داوه،
ورده گه ڵا،شه ش هه یڤ ته له فزیۆنی پێ نه ده کرد.
جاران کا تێ گوڵ و بولبول
ده که وته نێویان نا کۆ کی
ها نا یان بۆ با خچه ده برد
دڵنه واییان با ته وه.
مانگ، قه ت دڵی له ئه ستێره پیس نه ده کرد
له گه ڵ رۆژ پیا سه ی کردایه.
جاران تیرێژی خۆر، ماڵی
که نا ری نوقمی نوور ده کرد
بێ ئه وه ی ده رگا و په نجه ره و
په رده‌ و دیوار به رامبه ری
ببنه به ربه ست.
لاولاو کا تێ باڵای ده کرد
هه رگیز پرسی به تا ق و دیوار نه ده کرد،
کا تێ بولبول دووشی ده کرد،
له ژێر تا ڤگه وتریفه ی زیوینی خه یا ڵ،
با نگی کۆتری ده کرد ،تا
ده ستێک لیفکه ی له پشتی دات
پاساری، په شته ما ڵی ده دایه ده ستی
که روێشک، له نا و چه کمه جه ی هاوڕێیه تی
موجه فیفه ی بۆ ده ردێنا
تا پرچی وشک کا ته وه.
جا را ن سمۆره بێ خه م بوو.
هێشتاهیچ تخوبێکی ده ستکردی بۆدیاری نه کرابوو
به هیچ جۆرێ،
له به رامبه ر خواسته کا نی،
له مپه ر، په رژین، بوونیان نه بوو
هه ر هه موو دره خته کا نی دارستا نی
به سا ما نی خۆ ی ده زانی.
جاران که شتیه ڕێبواره کا نی سه فه ر
له نا و ئۆقیانووسی نه مری
توێشووی ڕێیا ن له گه ڵ یه کتر
وه کوو برا دابه ش ده کرد.
هه رگیز چاڵیان بۆ یه کتری هه ڵنه ده که ند.
زۆر په رۆشی
به سه لامه ت گه یشتنی یه کتری بوون
بۆ به نده ری دڵنیا یی.
جاران کۆتر له لووتکه ی بێ هوده یشدا
قه ت بیری له خۆکوشتن نه ده کرده وه
قه تێ ده بوو به پزیشکی ده روونناس بۆی
کوکوختیه کان هه ر هه موویان
دڵنه واییان ده داوه
جاران سۆنده باخچه کانی ڕه فاهیه تی
ئاوپرژێن ده کرد بێ ئه وه ی
وشه یه کی نا ڕه زایی لێ ببیستی
چیمه ن قه ت به شدار نه بوو له خۆپیشاندان
هه رگیز به بیری دا نه‌هات
یه ک لافیته دژی ڕه وشه نی به هار به رزکاته‌وه
جاران...جاران
ڕاوکه ر به زه یی به نێچیر ده‌ها ته وه
که س هێلانه ی په ڕه سێلکه ی
نه ده ڕووخاند
دونیا وه ک شامی شه ریف بوو
گورگ و مه ڕ پێکه وه ئاویان
ده خوارده وه
سوێسکه له نێرگزه جار غه واره نه بوو
جاران له باخچه دڕک نه رم ونیان بوو
له گه ڵ جیاوازی بیروڕا،
به ڵام هه رگیز بێڕێز نه بوو،
له گه ڵ شالووری نامۆو گوڵاڵه سووره،
به حورمه ت بوو
له په نجه کانی باخه وان ، ڕانه ده چوو
جاران...جاران
ڕه شۆڵه بیری له کۆچ نه ده کرده وه
گه زێ ئاسمانی کافی بوو
تا بارگه ی خۆی لێ بخات و
تا به ڕووی تریفه ی ما نگه شه و پێ که نێ،
جاران هه رگیز،
شاعیرخیانه تی به پانتایی هزری
نه ده کرد،شیعری بۆ په یامێکی پیرۆزده هۆنیه وه.
جاران..جاران
ته باشیر به بێ جیڕه جیڕ،
له سه ر ته خته ی ڕه ش ده ینووسی،
وێنه ی کتکێکی ده سته مۆ
له نێوانی په نجه کانی مامۆستادا
خۆی کپ ده کرد،
جاران...جاران
سپیندار خاڵی بوو له خه م
له هه یوانی سروشتێکی دڵڕفێندا،
له عه سرێکی پرته قاڵی،
له گه ڵ سنه وبه ری هاوڕێی
به ده م قسه و گفتوگۆوه،
گوڵه به ڕۆژه ی دڵنیایی ده قرتاند.
داربه ڕوو هه موو ده مێ ده روون گوشاد بوو،
به تووتنی پڕ شانازی،سیغاری ده پێچایه وه
دووکه ڵی خۆشگوزه را نی به با ده کرد
گۆرانی بۆ تاڤگه ده وت
جاران ده هۆڵ وزوڕنا هاوپیشه ی یه کبوون
له دڵه وه،
سه رچاوه بوون، بۆ بژێوو گوزه رانی خاوه نه کانیان
بێ یه کتر نه ده چوونه شایی و ڕه شبه ڵه ک،
سێوێک...نانێک
پرته قالێکیان هه بوایه.
ده یان کرده دووبه ش،دووله ت...
له گه ڵ یه کتر.
جاران....جاران،له گه ڵ ئه وه ی
شێر گۆڕه پانی بۆ پڵنگ چۆڵنه ده کرد،
هه موو توانای ده خسته گه ڕ
تا ببێته شای دارستان
به ڵام لای عه یب و نه نگی بوو،
که روێشکێکی سه رما برده،
مامزێکی په ناهه نده،
که متیارێکی خۆشی نه دیو،
ڕاوبکا ت و
بیکاته توێشووی ژه مێکی.
جاران به هار به خونچه ما ندوونه ده بوو
نه یده زانی
چۆن چۆنی شکۆفه ده کا.
به ڵام ئێستا...!!!
؟!،....!!!!...!؟
ئاخ بۆ ئێستا!!!؟؟؟؟..!
............................؟!

renasbedl@yahoo.de

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک