په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

 

 

له باژێڕی سنه(ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان)

دژ به حوکمه زاڵمانه‌کانی ده‌زگای دۆزگه‌ری ڕژیم خۆپیشاندان کرا.

 


وه ک پێشتر ڕامان گه ێاند ، له سه ر بانگه وازی بنه ماڵه ی زیندانیانی سیاسی له شاری سنه ، دوێنێ ( شه مه به رواری 29 ی پوش په ڕ ی 1387 هه تاوی) ، پتر له 600 که س له خه ڵکی خۆ ڕاگری شاری سنه ، له به ر ده زگای قه زایی ڕێژیمی ئیسلامی له مه ێانی " به سیج " ی شاری سنه کۆ بونه وه و به هه ڵکردنی درۆشمی ئازادی بۆ زیندانیانی سیاسی ، فه رزاد کۆردستانت له پشته ، ئازادی بۆ یا سر گۆڵی ، هانای که عبی ئازاد بکه ن . و ده یان درۆشمی له و جۆره ، نا ڕه زا یه تی خۆیان به را مبه ر به حۆکمه زاڵما نه کانی کۆماری ئیسلامی ده ر حه ق به لاوانی به ئه مه گی کوردی ڕۆژ هه ڵات به تا یبه ت فه رزاد که مانگه ر ، عه لی وه کێڵی ده ر بڕی و خوازیاری لابردنی ئه و سزا یانه بون که به سه ر چالاکوانانی مه ده نی و مافی مرۆڤدا ، ده زگای قه زایی کۆماری ئیسلامی بڕیاری داوه و دیوانی دۆز گه ری ڕێژیم په سه ندی کردووه.


خۆ پیشاندانه که کاتژمێری 9 15 ده قه ده ستی پێکرد و کاتژمێری 10 و 20 ده قه ی سه ر له به یانی ، له حاڵیکدا هێزه کانی ئا سایش و پۆلیش خۆپیشانده رانیان گه ماڕۆ دابو ، له پاش خۆێندنه وه ی به ێاننامه ی خۆپیشانده ران بێ هیچ کێشه ێێک دوایی پێهات.


ڕۆژانی داهاتو ده قی ئه و به‌یانه‌تان بۆ بڵاو ده که ینه وه .


بنکه ی چاک له شاری سنه

 30 ی پووشپه ڕی 1387
www.chak.be
www.chaknews.com

chak_org@yahoo.com

                                                                                  

 

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

ئیدى بەسە ئابڵوقەى سەر قەندیل.


بۆ حکومەتى هەرێمى کوردستان
بۆ سەرۆکایەتى هەرێمى کوردستان
بۆ سەندیکاى ڕۆژنامەنوسانى کوردستان
بۆ نوێنەرى هەرێم لەنەتەوەیەکگرتووەکان


ماوەیەکى درێژە بەپاساوى هەبوونى گەریلاکانى پەکەکە و بۆ ڕازیکردنى دڵى تورکیا بەبڕیارێکى چاوەڕواننەکراو ئیدارەى کوردى لەگشت بوارەکان چیاى قەندیلى ئابڵوقە دا کەئەوکاتە بوو بەهۆى ناڕەزایەتى خەڵکى کوردستان بەسەرجەم چین و توێژەکانیان بەتایبەتى ڕۆژنامەنوسانى بوێرو چاونەترسى کوردستان بەسەرپەشتى مەفرەزەى قەڵەم ئەم ئابڵوقەیە کە نەک بارودۆخەکەى باش نەکرد بەڵکو زۆر خراپترى کرد ئێمە دەپرسین ئەرآ ئێوە گەمارۆیەکى توندتان خستە سەر قەندیل بەڵام خۆ تورکیا هەرهات و لەشکرکێشى ئەنجام دا هەتاکو ئێستا ڕۆژانە ناوچە سنوریەکان بۆردومان دەکات و فڕۆکە جەنگیەکانى ئاسمانى هەرێم دەبەزێنێنن دیارە ئەم کارەى حکومەت نەبۆتە هۆى چارەسەر بەڵکو بارودۆخەکەى خراپتر کرد بۆیە هەریەکە لەناوەندى چاک و گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنوورى کوردستان و مەفرەزەى قەڵەم داوا لەحکومەتى هەرێم دەکەین هەرچى زووتر ئەم بڕیارە هەڵبوەشێنێتەوە ڕۆژنامەنوسان ئازادبکات بۆ ئەوەى سەردانى ئەو ناوچانە بکەن کەتا ئێستا بۆنى باروتیان لێدێت ئێمە چاوەڕوانى وەڵامى حکومەتى هەرێم و سەرۆکایەتى هەرێم و تەواوى ئەو لایەنانەى ناومان بردن دەکەین کە لەزووترین کاتدا وەڵاممان بدەنەوە ئەگەر نا هەڵوێستى ترمان دەبێت.

 


ناوەندى چاک - سلێمانى
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنوورى کوردستان
مەفرەزەى قەڵەم
besnury@yahoo.com

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

سلێمانیش دژ بە لەسێدارەدانی کوردان هەڵوێست وەردەگرێت.



ئەم ئێوارەیە 19-7-2008 لە شاری سلێمانی ناوەندی چاک و ناوەندی هاوبەشی چەپ و پارتی چەپی کوردستان و گروپی ڕۆژنامەنووسانی بێسنوور و ڕێکخراوی گەشەپێدانی قوتابیانی کوردستان و کۆمەڵەی لاوی نەتەوەیی کۆبونەوەیەکی هاوبەشیان ئەنجامدا ، بۆ یەکخستنی هەڵوێستەکان و ئەنجامدانی کاری هاوبەش دژ بە شاڵاوی لە سێدارەدانی لاوانی کورد لە ئێران ، کە لەم دواییە پەرەی گرتووە .


لە کۆبونەوەکە بڕیار درا ، یاداشتانەمەیەک بنووسرێت و سەردانی سەرجەم پارت و ڕێکخراوەکانی دی بکرێت بۆ ئەوەی پاڵپشتی هەڵمەتەکان بکرێت .


لە کۆبونەوەکە بڕیار درا ، هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە دەست پێبکرێت دژ بەو بڕیارە و بنێردرێت بۆ قۆنسلیەی ئێران لە سلێمانی و ناوەندە مرۆڤ دۆست و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە جیهان . هەروەها لایەنە بەشداربووەکان بڕیاریان دا ، لافیتەی خۆیان لە شاری سلێمانی بڵاو بکەنەوە ، وێرای لافیتەی هاوبەش ، تیایدا دروشمی دژ بە شاڵاوی لە سێدارەدانی کوردان لە ئێران بنووسرێت .


لە قۆناغی دوای ئەم هەڵمەتە دەستدەکرێت بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی جەماوەری دژ بە ڕژێمی ئێرانی لە ناوخۆی کوردستان ، بە تایبەتیش شاری سلێمانی .


بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە مامۆستا محەمەد بەکر ، بەرپرسی نووسینگەی سلێمانی ناوەندی چاک : +9647702459898
 


چاکنیوز- تایبەت
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com

 

 

 

-----------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 


کوردانی یۆنانستان سیاسەتی ئەڵمانیایان شەرمەزارکرد.



ئەمڕۆ شەممە 19-7-2008 کاتژمێر 8 ی ئێوارە ، بە بەشداری زیاتر لە 600 کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان ، ناوەند و ڕێکخراوە کوردستانییەکانی وێنانستان لە ناویاندا ناوەندی چاک- کۆمیتەی یۆنان ، ڕێپێوانێکیان ئەنجامدا لە پلاتی کریسمینۆوە بۆ بەردەم باڵوێزخانەی ئاڵمانیا ، بۆ شەرمەزارکردنی سیاسەتی ناڕەوای حکوومەتی ئاڵمانیا دژ بە کورد ، دروشمەکانی خۆپیشاندانەکە بریتی بوون : چیتر بەسە دەوڵەتی ئاڵمانیا ، ڕۆژ تیڤی دەنگی خەڵکە.


ئەمەو خۆپیشاندەران یاداشتانەیەکیان پێشکەش بە باڵوێزخانەی یۆنان کرد، بەشێوەی ئاشتیانە کۆتایی بە خۆپیشاندانەکە هات .


ناوەندی چاک
19-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com