
سۆران حه‌مه هه‌ڵسوڕاوی
چالاکی چاک و
ئه‌ندامی ده‌سته‌ی
نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی نگره سه‌لمان شه‌هیدکرا.
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ، هه‌واڵی تیرۆرکردنی کاکه سۆران حه‌مه‌ی
ڕۆژنامه‌نووسی بوێر و هه‌ڵسوڕاوی ناوه‌نده‌که‌مان " ئه‌ندامی نووسینگه‌ی
چاک له که‌رکووک و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی نگره سه‌لمان
و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ڕاگه‌یاندنی چاک و به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی چاک له که‌رکووکمان
وپێگه‌یشت .
پێش چه‌ند ڕۆژێک کاکه سۆران ئاگادارمانی کرده‌وه له‌وه‌ی ژیانی له
مه‌ترسیدایه ، به‌داخه‌وه دوژمنانی ڕاستی و ئازادی تاوانی خۆیان ئه‌نجامدا
، نه‌یانهێشت کاکه سۆران به سه‌لیقه‌ی به‌رز و داهێنان و بیرتیژی
خزمه‌ت به شاره‌که‌ی و ناوه‌نده‌که‌مان و نه‌ته‌وه‌که‌ی بکات .
لامان ڕوونه ئه‌م تاوانه‌ش درێژه ئه‌و تیرۆره سیاسیانه‌یه بۆ سه‌رکووتی
ده‌نگه ئازاده‌کان له شاری که‌رکووک په‌یڕه‌و ده‌کرێت ، .ئێمه
دلنیای ئه‌و ده‌سته تیرۆریسته ده‌که‌ینه‌وه ، که تیرۆری کاکه
سۆران وه‌ک تیرۆری سیاسیانه‌ی (شێخ ستار) به‌سانایی به‌سه‌ریانا تێناپه‌ڕیت
، له هه‌وڵه‌کانمان بۆ به دادگاییگه‌یاندنیان به‌رده‌وام ده‌بین .
ڕۆژنامه‌نوسانی بوێر ، ئازادیخوازان..
ئه‌گه‌ر له‌ئاست تیرۆری سۆران حه‌مه بێ ده‌نگ بین ئه‌وا سه‌رله‌نوێ ،
وه‌ک ناوه‌راستی نه‌وه‌ده‌کان قۆناخی تیرۆر و سه‌رکوتی خه‌لکی
ئازادیخواز ، ده‌ست پێ ده‌کاته‌وه ، بۆیه لێره‌دا رای ده‌گه‌یه‌نین
که‌وه‌رن له‌گه‌ل ناوه‌ندی چاک ئه‌و تاوانه له‌قاو بده‌ین و ناوه‌نده
سیاسیه‌کانی ئه‌وڕپی له‌مافی مڕۆڤ ، په‌رله‌مان ، میدیاکان و رێکخراوه
مرۆڤ دۆسته جیهانیه‌کان له به‌رامبه‌ر زه‌نگی تیرۆر له‌کوردستان
ئاگادار بکه‌ینه‌وه ، گه‌ر پێشی پێنه‌گرین ئه وا هه موومان ده بات .
یا داوه‌ری و سه‌لیقه‌ی شۆڕشگێڕی کاکه سۆران له ویژدانمانا به‌رز
ڕاده‌گرین.
ناوه‌ندی چاک
21-7-2008
www.chak.be
www.chaknews.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
 
تیرۆرکردنى سۆران مامەحەمە
زۆر
بەتوندى ئیدانە دەکەین.
زۆربەداخەوە هەواڵى تیرۆرکردنى ڕۆژنامەنوسى کاراو لێهاتوو بەئەزموونى
شارى کەرکوکمان بیست کەشەوى 21/22/7)بەدەستێکى ڕەش و لەبەردەم ماڵەکەى
خۆى لەگەڕەکى ڕەحیماواى شارى کەرکوک تیرۆرکراناوەندى چاک و گروپى
ڕۆژنامەنوسانى بێ سنورى کورددستان جگەلەوەى هاوخەمى بەکەس و کارى کاک
سۆران ڕادەگەیەنێت و زۆر بەتوندیش ئەو کارە تیرۆریستیە ئیدانە دەکات و
داواش لەهەریەکە لەکونسوڵخانەى ئەمریکا و بەریتانیا دەکەین لەکەرکوک
کەلێکۆڵینەوەى جدى بکەن لەو ڕووداوە و تاوانباران بەسزاى توند بگەیەنن
چیتر ڕیگە نەدەن کەرکوک ببێتە قەسابخانەى بۆ نوسەرو ڕۆژنامەنوسانى
ئازاد و سەربەخۆ ناوەندى چاک و گروپى ڕۆژنامەنوسانى بآ سنوورى کوردستان
جارێکى تر داوا لەبەرپرسانى یەکە ئیداریەکانى شارى کەرکوک دەکەین
کەهاوشێوەى تیرۆرکردنى دکتۆر عبدالستار تاهیر شریف بێدەنگى هەڵنەبژێرن.
گروپەکەمان داوا دەکات کە نەتەوەیەکگرتوەکان و تەواوى ئەو ووڵاتانەى
تەدەخول بکەن کەئیدیعاى پشتگیرى میدیاى ئازاد دەکەن ڕێگەلەو کوشت و
بڕییەى ڕۆژنامەنوسان بگرن کەماوەیەکە خەریکە لەکوردستان و عێراق دەبێتە
کلتور.
گروپى ڕۆژنامەنوسانى بێ سنوورى کوردستان و
ناوەندى چاک_سلێمانى
besnury@yahoo.com
www.chaknews.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
.ڤیه‌نا
یادی 25 ساڵه‌ی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی
بارزانییه‌كان ده‌كاته‌وه
کۆمیته‌ی
نه‌مسای ناوه ندى چاک بۆ ریزگرتن له یادی 25 سال تێپه‌ربوون به‌سه‌ر
کۆمه‌ل کوژی 8000 بارزانی ,هه‌ڵده‌ستێت
به‌گێڕانی
ئێواره کۆریکی یاد کردنه‌وه له شاری ڤیه‌نا .
خۆشحاڵین به به‌شداری کردنتان بۆ پێشکه‌ش کردنی وته له‌م
باره‌یه‌وه.
به‌هیوای سه‌رکه‌وتنان.
کات 16 ی ئیواره
يه كشه ممه
به‌روار08.07.27
ناونیشان
berggasse
7
wien 1090
ناوه‌ندی چاك - كۆمیته‌ی نه‌مسا
www.chak.be
www.chaknews.com
chak_org@yahoo.com
------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
نابێت هیچ
فڕۆکەیەکی سەربازی
بە ئاسمانی
هەڵەبجەدا هاتووچۆ بکات.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بلاوکراونەتەوە ، بڕیار وایە فڕۆکە خانەیەک لە
شاری هەڵەبجە درووست بکرێت ، هەرچەندە ئەمەریکیەکان ئاشکرایانکرد ، کە
ئەو فڕۆکە خانەیە بۆ کاروباری خۆیان و دژ بە ئێران بەکار ناهێنرێت .
ئێمە وەکو چاک ئەنجامدانی هەر کارێکی خزمەتگوزاری لەم شارە بەرز
دەنرخێنین ، وەلێ 5 ساڵ لەمەوپێش داوامان کرد " نابێت هیچ فڕۆکەیەکی
سەربازی بە ئاسمانی هەڵەبجەدا ڕەت ببێت " ، چونکە هەر فڕۆکەی جەنگی بوو
مەرگیان بۆ ئەم شارە هێنا ، ئێستا جارێکی دیکە ئەم داوایەمان دووبارە
دەکەینەوە و داواکارین هەڵەبجەییەکان ڕێگە نەدەن فڕۆکە خانەی سەربازی
لەسەر خاکی شارەکەیان بنیات بنرێت ، با هەموو پێکەوە نەفرەت لە جەنگ و
فڕۆکەی جەنگی بکەین ، هەڵەبجەش بە شاری ئاشتی بهێڵینەوە .
ناوەندی چاک
20-7-2008
www.chak.be
chak_org@yahoo.com
|