په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٧\١\٢٠١٤

جارێکیتر (هاوسەرگیریی مسیار).
- هەڵوێستگەلێکی سەیر لەسەر بابەتی هاوسەرگیریی مسیار -

 

      بەیان ساڵح

لە عەرەبییەوە: جیهاد محەمەد

پێش دوو رۆژ دەربارەی هاوسەرگیریی مسیار بابەتێکم نووسی: ئەمە لینکی عەرەبیەکەی ‌و کوردیەکەیەتی:
لینکی عەرەبی: www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=396837  
لینکی کوردیەکەی: www.emrro.com/dawakirdiniraymin.htm  

ئەو هەموو پەڕچەکردارو نامەو کۆمێنت‌ و بڵاوکراوانەی کە زۆربەیان ڕوو لە من بوون لەسەر وتاری پێشوترم دەربارەی هاوسەرگیریی مسیار، ئەوەم بەلاوە سەیر نییە. کە زۆربەی ئەو بابەتانەی روو لە من بوون، خۆیان لە خۆیاندا هەڵگری بیرێکن، کە راماندەکێشێت بۆ زیاتر وتووێژکردن، لەسەر ئەو بابەتە،. بەڵام ئەوەی بەلامەوە سەیرە، ئەو تانەلێدان ‌و بیرە ڕەقهەڵوتوەیەی ئەو پیاوانەیە کە لە سەدەی بیستویەکدا دەژین ‌و، خۆیان لە ژێر عەبا و جبە و پۆشاکی دیندا دەشارنەوە، بۆ ئەوەی دژی ژنان، بیکەن بە پاساو‌ و ماسک بەسەر بیری چەوساندنەوەو ستەم‌ و جیاکارییاندا. لەسەر ئەوەی کە بابەتی هاوسەرگیریی مسیار وەک پرۆژەیەک پێشکەش بە پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی دەکەن، جەختدەکەنەوە. لەژێر ئەو پاساوەدا کە ئەمە چارەسەری کێشەی کچانی گەورە ساڵان ‌و بێوەژنەکانە بۆ بە کردەییکردنی ئارەزووە سێکسیەکانییان‌. هەڵبەت ئەمەش بەو بیانووەی کە ژمارەی ژنان لە عێراق‌ و کوردستاندا زۆر زۆرترە لە پیاوان‌ و هاوسەنگ نیین.

هەندێک لەو بەرپەرچەکردارانە، ئەوە دەخەنە روو کە گوایە مەقالەکەی من هێرشکردن بووەو هیچ چاودێریەکی کێشەی ئەو ژنانەم نەکردوەە کە شویان نەکردوەو پێویستیان بە هاوسەرگیرێتی هەیە، ساختەو درۆو بوختانکردن بە ناوی سێکس‌و هاوسەرگیرێتییەوە دەدەن پاڵ هاوسەرگیرێتیەکی شارستانیانەو مرۆڤییانە، کە ڕاستییەکەی تەنیا چێژوەرگرتنە بە بێ لەبەرچاوگرتنی هیچ مافێکی ژنان.


چەند بەلامەوە سەیرە، خستنە ڕووی بابەتێکی وا قێزەون‌و شەرمنەکردن لێی، وەک ئەوەی کە لە وڵاتی ئێمەدا هیچ کێشەیەکمان نەبێت جگە لە"دابینکردنی پێویستیە سێکسیەکان زیاتر"، ئەو هەموو قەیران‌و کێشە ئابووریی‌و ئاسایشیی‌و کێشە سیاسیانە بیری خۆیان دەبنەوەو، دیارە خوازیاریشن بیری خەڵکی تریشی بەرنەوە.
سەبارەت بەو ژمارە زۆرەی ژنان کە دەکوژرێن لەژێر پاساوی پاراستنی شەرەفدا، تەنیا لەبەر ئەوەی کە خۆی بە ئازادانە خۆشەویستەکەی خۆی هەڵدەبژێرێت، هەڵوێستی ئەمانە کامەیە، کە ئەمرۆ شین دەگێرن بۆ ژنان؟

بەرامبەر بە هەموو ئەو ژنانەی کە لەتاو بێدەرتانی‌و زوڵم‌و زۆرو ستەمی پیاون‌و هەندێک جاریش لەترسی پێزانینی خۆشەویستیی‌و عەشقەکانییان خۆیان دەسوتێنن‌و خۆیان دەکوژن، ئەو کەسانەی کە بەرگری لە هاوسەرگیریی مسیار دەکەن، هەڵوێستیان کامەیە و،کوا وژیدانیان؟

بەرامبەر بە تاوانی خەتنەکردنی کچان، کە تاوانەو پێویستە ئەوەی ئەنجامیدەدات سزای یاسایی بدرێت، ئەو کەسانەی کە بەرگری لە هاوسەرگیریی مسیار دەکەن، لە کوێن‌و کوا هەڵوێستان؟

ئەمەوێت ئەوەتان بیربخەمەوە، تەنیا لە هەرسێ پارێزگای هەولێر‌و سلێمانی‌و دهۆکددا، بە پێی ئەو ئامارانەی لە کوردستاندا کراوە لە نێوا ساڵی ١٩٩١ تا ١٩٩٧، دوانزە هەزار و پێنجسەد ژن، بە بیانوی شەرەف پارێزی، کوژراون. ئێوەی بەرگریکار لە هاوسەرگیریی مسیارو دڵسۆز بۆ ژنان‌‌و بێبەشنەبوونییان لە سێکس، لە کوێبوون لەکاتی ئەنجامدانی ئەم تاوانانەداو، کوا هەڵوێستی جوامێرانەتان؟

بمبوورن با ئەم پرسیارەتان لێبکەم، لە جیهانی ڕۆژهەڵاتی‌و ئیسلامیدا چەندن ژمارەی ژنانی شوکردوو هاوسەرگیر، کە بە ئارەزوو حەزی خۆیان‌ خۆشەویستیدەکەن‌و، لەپراکتیسەی سێکسکردنییاندا لەگەڵ خۆشەوسیتەکانی خۆیاندا دەگەنە لوتکەی چێژو ئۆرگازما‌ش، ئەم ژنانە بەو وشیارییەوە پراکتیسەی سێکس دەکەن، کە تەنیا سێکسکردن، بە ئەرک‌و جێبەجێکردنی سێکسی پیاو نازانن، بۆیە لە حاڵەتی نەفیکردنی سێکسیش لەگەڵ پیاوی هاوسەریاندا دەستبەجێ دەکەونە بەر هەڕەشەکردن بە هاوسەرگیرێتی فرە ژنیی‌و ئەشکەنجەدان‌و سوکایەتی پێکردنەوە؟ کەواتە مەسەلەی هاوسەرگیریی مسیار پێویستی سێکسی نییە بۆ ژنان بەڵکو ئەوە چەوساندنەوەو بەکاربردنەو کەمتەماشاکردنی ژنەو بێ نرخکردنیەتی، بە ناوی هاوسەرگیریی مسیارەوە.

چۆن بیرتان کردەوە کە ژینگەیەکی گونجاو هەیە بۆ ئەوەی کە قایلمانکەن کە هاوسەرگیریی مسیار چارەسەری کێشەی پێویستیە سێکسیەکانی ژنان دەکات؟ لە جیهانی رۆژهەڵاتییدا، ئەو پیاوانەی کە چەند ژنییان هەیەو چێژ وەردەگرن لە فرە ژنی، رێز بۆ ئارەزوو پێویستیە سۆزداریی‌و دەرونی سێکسیەکانی ژنکەی دانانێت، کە هاوبەشیبکات لە پیاوێکدا، وەک ئەوەی کە ئێمە لە سەردەمی هارونەڕەشیدا بژین.

بەڵێ هاوسەرگیریی مسیار، یەکێکە لە دیاردەکانی توندووتیژیی‌و سوکایەتیکردن بە ژنان‌و وەک شمەک سەیرکردنی ژنان بۆ جێبەجێکردنی خۆشی‌و چێژو سێکسێی نامرۆڤانەیی پیاوان، هەروا پاشکۆیەتی‌و پاراستنی بەرژەوەندی‌و ئارەزوەکانی پیاوانە لەسەر حسابی نەبوونی ئازادیی‌و بێمافی ژنان. هاوسەرگیریی مسیار، ژنان روتدەکاتەوە لە کارامەت‌و دەیخاتە ژێر چەندین جۆری جیاواز لە چەوسانندەوەو بروابەخۆنەبوون‌و نائارامیی‌و دڵنیانەبوون‌و هەستکردن بە کەمیی‌و نەبوونی خۆی.

جارێکیتر پێتان دەڵێم، واز لە ژنان‌و کارو ئەرکی ژنان بهێنن‌و بڕۆن چارەسەری کێشەی کۆمەڵگا بکەن، کە چەندیین پرس‌و کێشەی زۆر گەورەمان هەیە، خۆتان مەکەن بە وەکیل‌و دەمسپی‌و میراتگری ژنان‌و واز لە چێژوەرگرتنی جەستەی ژنان بهێنن. چوونکە ژنان چیتر ئەو هەموو سوکایەتیە رۆژانەیەیی ماڵ‌و شەقامەکان‌و شوێنی کارو ناو ژوری نوستنەکان قبوڵناکات، پێویستمان بە خەڵات‌و بەخشندەیی ئێوە نییە کە پێشنیاری هاوسەرگیریی مسیارمان بۆ بکەن، خۆمان کێشەی خۆمان چارەسەردەکەین‌و پێویستیە سێکسیەکانی خۆمان دەزانین چۆن چارەسەردەکەین، ئێوە دەتانەوێت سوکایەتییمان پێبکەن‌و بمانگێرنەوە بۆ سەردەمی جارەیەکان‌و بمانخەنە ژێر عەقڵە بە بەردبوو ڕەقهەڵاتوەکانتانەوە بۆ جێبەجێکردنی ئارەزوە سێکسیەکانی خۆتان.

_________________________________
سەرچاوە: (وتووێژی مۆدێرن):
www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=396837

 

ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک