په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\١\٢٠١٤

جارێکی تر خەریکە ناڕەزایەتی خەڵک بەلاڕێدا دەبرێ!

لاوژە ماهیە       


بەدوای ڕژانە شەقامی خەڵکی ناڕازی قەزای سەیدسادق بۆ خزمەتگوزاری و بەدیهێنانی مافە ڕەواکانیان، ئەوەبوو وەڵامیان بە فیشەک درایەوەو لە ماوەی ٢ ڕۆژی ڕابردودا هاوڵاتیەک گیانی لەدەستداو نزیکەی ١٥٠ کەس برینداربوون، ئەم ناڕەزایەتیانە ماوەی دوو ڕۆژە بەردەوامەو لە ئەنجامی سوربوونی خەڵکی ئەم شارۆچکەیە قائیمقام و سەرۆکی شارەوانی دەستیان لەکار کێشایەوە. دیارە ئەمە دەسکەوتێکی باشە بۆ خەڵکی ئەم قەزایەو ئەوە نیشاندەدات تەنها بە ئیعترازو ناڕەزایەتی خەڵک دەتواندرێت مافە ڕەواکانمان بەدیبهێنین لە کاتێکدا ئەمە یەکێک لە داواکاریەکانی خۆپیشاندەران بوو.


ئەوەی بەدیدەکرێت لە کێشمەکێشەکانی نێوان خەڵک و دەسەڵات ئەوەیە کە ئەوانەی کە کاتی خۆی ناڕەزایەتیەکانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دواییان بەلاڕێدا برد، خەریکی ئەوەن کە هەمان کاربکەن! لەوە دەچێت بزوتنەوەی گۆڕان سەرقاڵی جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی خۆیەتی بۆ ئەوەی کە چوار ساڵی داهاتوو لە خەڵکی ئەم قەزایەو بەدیهێنانی مافەڕەواکانی خۆیان بێنە مەیدان.


کێشەی قەزای سەیدسادق، کێشەی هەمو شار و شارۆچکە کانی تریشە، کێشەی زیاتر لە دوو دەیەی دەسەڵاتداریەتی ئەحزابی میلیشیایە پدک و ینک ە کە ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستانی بە بارمتە گرتووە، ئەمانە بەشێک لە خەڵکی کوردستانیان بەناو پێشمەرگەو پۆلیسەوە کردوو بە مشەخۆر و داردەستی خۆیان و بەم شێوەیە زۆرینەی خەڵکیان سەرکوت کردووە. سکاڵا بۆ سەرەتایی ترین مافەکانی خەڵک یان بچوکتری ڕەخنەی بابەتی لە دەسەڵات بە فیشەک وڵام دەدرێتەوە خیرا بە لێشاو هێزی دەمامکدار و بێدەمامک، بە پانتایی شەقامەکان بڵاو دەبێتەوە. پدک و ینک بەدرێژایی دەسەڵاتداریان کوشتو بڕ دەکەن و هیچ کاتێکیش نەبووە خۆیان وەک تاوانبار مل دانەوێنن بۆ ئیرادەی خەڵک. کێشەی کۆمەڵگای کوردستان ئەوەیە کە ئەم سیستەمە دەرەبەگایەتیە لە ڕەگەوە بێکەڵک و فاشیلە و ناتوانێت ئامرازێک بێت بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا بە شێوەی هاوچەرخ. ئەگەر مەبەست ژیان و گوزەرانی خەڵکبێت ئەوە لە ئیرادەی ئەم نیزامە بەدەرە و گۆڕینی سەرو چاوەکان لە پەرلمان یان هەر بشێکی تری کۆمەڵگا ناتوانێت چارەسەر بێت. چارە وەگەڕ کەوتنی ئیرادەی گشتیە سەرجەم خەڵکە بۆ وەلانانی ئەم سیستەمەو دامەزراندنی سیسیتەمێکی نوێ بە بەشداری ڕاستەوخۆی خەڵکچوار ساڵی ئارام دەبێت.


ئەوەی ئەمڕۆ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە دەبیندرێت ئەوەیە کە کۆمەڵێک بەرپرسی حیزبی و حکومی و ئەندام پەرلەمان و فراکسیۆنی گۆڕان هاتوونەتە سەرخەت و ئیدانەی ئەم توندوتیژیانەو هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان دەکەن! فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بەیانامەیەکدا ئەمەیان ڕاگەیاندووە. پرسیار لێرە ئەوەیە ئایا ئەم فراکسیۆنانە هەر ئەمانە نەبوون لە دەورەی ڕابردودا ئەندامی هەمان پەرلەمان بوون، بۆچی شەری جێبەجێکردنی ئیعترازو ناڕەزایەتیەکانی خەڵکیان نەدەکرد، بەجیا لە هەندێک لە دەموچاوەکان چیتر گۆڕاوە؟ ئەم دەزگا ئەمنی و هێزە دەمامکدارانەی کە تەقە لە خەڵک دەکەن میلیشیای بەشێک لەو حیزبانە نین؟


بەپێی لێدوانی ئەندام پەرلەمانێکی گۆڕان بۆ کنن، ئەوان خەریکن وەکو ناوبژیکەر ڕوڵ دەگێڕن و دەبن بە دەمڕاستی خەڵک ، دەیانەوێت بە کەیفی خۆیان لە ڕیشسپی و مەلاکان نوێنەر بۆ خەڵک داتاشن و دانوسان لەگەڵ لایەنی دەسەڵاتداربکەن. مەلاو ئەندام پەرلەمانەکان نوێنەری خەڵک نین، خەڵکی ئەم شارۆچکەیە دەبێت لە زوترین کاتدا نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان لە کۆبونەوەی گشتی سەربەخۆی خۆیان دیاری بکەن و ڕاگەیەنن و داواکاریەکنیان بخەنە ڕوو، بەپێی ئەم لێدوانانەی کە لە خەڵکی سەیدسادق وەرمگرتووە سەقفی داواکاریەکانیان بەرزبۆتەوەو داواکاری تریان هەیە، دەبێت لەسەر شەقامەکان بمێننەوەو قسەی ئەندام پەرلەمان و مەلا ئارامیان نەکاتەوەو نەگەڕێنەوە ماڵەکانیان تا ئەوکاتەی هەموو داواکاریەکانیان جێبەجێدەکرێت. وە لەهامنکاتدا من پێموایە ئیتر کاتی ئەوەیە کە ئەم ناڕەزایەتیەی کە لە سەیدسادق دەستیپێکردووە سەرتاسەری بکرێتەوەو خەڵکی شارو شارۆچکەکانی تریش بۆ پشتگیریی.

 

ماڵپەڕی لاوژە ماهیە

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک