١٥\٧\٢٠١٠
چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنکراوان
ده‌بێ دیاری بکرێ.
زیاتر له پازده ساڵه و سه‌دان هاووڵاتی کوردستان به‌هۆکاری بیروباوه‌ڕی
سیاسی‌یان،یاخود به‌هۆی دیل کردن و په‌لاماردانی باره‌گاکانیانه‌وه
گرتراون و له‌و کاته‌وه بۆ ئێستا چاره‌نووسیان دیار نییه.
ئێمه تا ئێستا به ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ،یان په‌یوه‌ندیکردن
به رێکخراو و ده‌زگا جیهانییه‌کانه‌وه ئه‌م تاوانه‌مان له‌قاوداوه و
شه‌رمه‌زارمان کردووه و داومان کردووه چاره‌نووسی ئه‌و هاوڵاتیانه
هه‌ر چییه‌که ئاشکرا بکرێت.
لێره‌دا ئێمه سه‌رباری دووباره کردنه‌وه‌ی
داواکردنی ئاشکرا کردنی چاره‌نووسی ئه‌و هاوولاتیانه‌مان ،چه‌ند
داواکارییه‌ک ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست رای گشتی:
- چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنه‌کان هه‌ر چییه‌که
ده‌بێت ئاشکرا بکرێت .
- قه‌ره‌بووی قوربانییه‌کان بکرێته‌وه .
- قوربانییه‌کان هه‌موو ئیمتیازێکی شه‌هیدانه‌یان
بۆ دابینبکرێت وبه‌قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌سه‌ر چووشه‌وه (( له
گرتنه‌وه بۆکاتی جێبه‌جێکردنی بڕیاره‌که)).
- که‌سی یه‌که‌می لایه‌نه به‌رپرسه‌کان
به نامه‌ی تایبه‌تی داوای لێبوردن بنێرن بۆکه‌سوکاری قوربانیانی لایه‌نه‌که‌یان
و به‌رپرسیارێتی بگرنه ئه‌ستۆ.
بێسه‌روشوێنکردنی هاوولاتیان ،ده‌چێته چوارچێوی تاوانه مه‌زنه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانه‌وه
،ئه‌نجامده‌رانی له لێپرسینه‌وه‌یی یاسایی ڕزگاریان نابێت و تاونکار
کات و شوێن ناتوانێت له دادپه‌روه‌ری ڕزگاریان بکات .
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|