چاره‌نووسی خوێندكاران به‌ره‌وكوێ...!!!
خالید شه‌یدا
ئه‌وه ماوه‌یه‌كه خوێندكارانی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌رێی ناوه‌كانیانن له كۆلیژ و په‌یمانگه‌كان ده‌ربچێ بۆ ئه‌وه‌ی درێژه به خوێندنه‌كه‌یان بده‌ن ، دوێنێ له به‌رواری ٤.١١ له‌كۆی (٣١) هه‌زارو (٣٩٣)خوێنكار ته‌نیا (٢١)هه‌زار و (٤٠١)وه‌رگیراون، واته نزیكه ١٠ هه‌زار خوێندكار وه‌رنه‌گیراون ،باشه ئه‌بێ چاره‌نووسی ئه‌م خوێندكارانه چیبێت ..ئه‌مه پرسیارێكه ئاراسته‌ی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژێنه‌وه‌ی زانستی ده‌كرێ ،چونكه ئه‌وان به‌رپرسیارن له چاره‌نووسی ئه‌م خوێندكارانه ئه‌بێت مافی ئه‌و خوێندكارانه پێشێڵ نه‌كرێ و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌وه له كۆلیژ و په‌یمانگه‌كان وه‌رنه‌گیراون ،به‌ڵام با هه‌وڵ بدرێ له شوێنه‌كان دایانبمه‌زرێنن به پیشه‌ی فه‌رمانبه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خوێندكاره گه‌نجانه له ماڵه‌وه دانه‌نیشن ئه‌وه‌نده بیر له مه‌سه‌له‌كه‌یان بكه‌نه‌وه تووشی جۆره‌ها نه‌خۆشی ده‌روونی ببن ، له لایه‌كی تره‌وه چه‌ند كۆلیژێكی ئه‌هلییان كردۆته‌وه بۆ كاری بازرگانی ،به‌ڵام ئه‌و هه‌موو خوێندكارانه‌ی كه وه‌رنه‌گیراون له كۆلیژ و په‌یمانگه‌كان ئایا له ڕووی ده‌رامه‌ته‌وه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌وی ناوی خۆیان ناونووس بكه‌ن و ساڵانه پاره بده‌ن به‌م كۆلیژانه بێگومان نه ،چونكه خه‌ڵك هه‌موو ئه‌و توانایه‌یان نیه بتوانن ئه‌م كارانه بكه‌ن جا ده‌بێت به پێ توانا یارمه‌تی هه‌موو ئه‌و خویندكارانه بدرێن و چاره‌سه‌رێكیان بۆ بدۆزنه‌وه ده‌نا خوێندكار مافی خۆیه‌تی رۆژانه برژێنه ناو شه‌قامه‌كان مان بگرن و دوای مافی خۆیان بكه‌ن ،من زۆر به وردی سه‌یری زۆربه‌ی ناوه‌كانم كرد شێوه‌یه‌كی یه‌كسانی تێدا نییه ،چونكه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا خۆیان له میدیا و كه‌ناله‌كان باسیان له‌وه كردوه ئه‌و خوێندكارانه‌ی كه له به‌شی زانستین و نمره‌كه‌یان ٥٥٪ كه‌متر بێت و وه ئه‌و خوێندكارانه‌ش كه له به‌شی وێژه‌یی بن و نمره‌كه‌یان ٦٥٪ كه‌متر بێت ئه‌وا له هیچ زانكۆ‌و په‌یمانگه‌یه‌كی هه‌ریمی كوردستان وه‌رنه‌گیراون ،كه‌چی كۆی نمره ٤٠٨ له كۆلیژی په‌رستاری له شاری رانیه وه‌رگیراوه و كه‌چی له هه‌مان كات كۆی نمره ٦٤٢ له هه‌مان كۆلیژ وه‌رگیراوه ،ئه‌مه كه‌ی یه‌كسانیه مه‌گه‌ر فروفێلی تێدا نه‌بێت و غه‌در له خوێندكار نه‌كرا بێت .
٥/١١/٢٠٠٨
|