١١\٢\٢٠١١
چاره‌سه‌رێکی ناوه‌ڕاستانه:
موباره‌ک رۆیشت، عومه‌ر سوله‌یمان و جهرنهرالهکان ده‌سه‌ڵاتیان
گرته‌ده‌ست.
هێمن
یه‌که‌م پرسیار له‌و ڕابهتهدا ئه‌وه‌یه،
ئایا وه‌ڵانانی موباره‌ک له ده‌سه‌ڵات کۆدێتای جه‌نه‌ڕاڵه‌کان بوو یان
چاره‌سه‌رێکی ناوه‌ڕاستانه؟
عومه‌ر سولویمان له به‌یاننامه‌یه‌کی کورت دا ڕایگه‌یاند که موباره‌ک
له پۆستی سه‌رۆک کۆماری وازی هێناوه‌و ده‌سه‌ڵاتی داوه‌ته لێژنه‌یه‌کی
باڵای سه‌ربازی.
هه‌رچه‌ند له یه‌که‌م سه‌ره‌نجدان وادێته به‌رچاو که موباره‌ک له
سه‌ر داوا و پێداگری خۆپیشاندران له‌سه‌ر شهقامهوکانی میسر پاش هه‌ژده
ڕۆژان له ده‌سه‌لات وازی هێناوه، به‌ڵام له خوێندنه‌وه‌ی دووهه‌می
ڕاگه‌یاندراوه‌که‌ی عومه‌ر سوله‌یمان ئه‌و پرسیاره دێته گۆری بۆ
موباره‌ک شه‌رعییه‌تی گۆازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی داوته لێژنه‌یه‌کی
باڵای سه‌ربازی تاکو ده‌سته‌یه‌کی کارزان و شاره‌زاو کارامه‌ی مه‌ده‌نی؟
ئه‌وه له کاتێکدایه که به‌پێی یاسای مه‌ده‌نی میسر گه‌ر سه‌رۆک
کۆمار له نه‌کاو بمرێ یان بارودۆخێکی وه‌کو ئێستا درووست بێ سه‌رۆکی
په‌رله‌مان ده‌بێ لێژنه‌یه‌کی مه‌ده‌نی بۆ وه‌ده‌ستگرتنی ده‌سه‌ڵات هه‌تا
هه‌ڵبژادنێکی داهاتوو دیاری بکا.
هه‌ر چه‌ند شێوازی وازهێنای موباره‌ک پرسیارگه‌لێکی زۆری درووست کردوه
و خۆپێشاندانه‌کانی هه‌ژده‌ی ڕۆژی تێپه‌ربوو نارهازیهتی له نه‌بوونی
مشروعییه‌تی موباره‌ک و داروده‌سته‌که‌ی بووه به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه
موباره‌ک ئه‌و هه‌قه ده‌دا به خۆی له کاتی وازهێنانی لێژنه‌یه‌کی
باڵای جه‌نه‌ڕاڵه‌کان بۆ گۆازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له داهاتودا دیاری
بکا.
ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌ێنی نه‌کا زهدوبهندێک و ڕێککه‌وتنێک له نێوان
جهنهڕاڵکهکان و حۆسنی موباره‌ک له ئارادا بووبێ و کۆدێتاێکی بێده‌نگ
کرابێ؟
ده‌نا چوون ده‌گونجی له‌لایک خه‌ڵک نه بوونی مشروعییه‌ت ده‌سه‌ڵات دژی
موباره‌ک و داروده‌سته‌که‌ی واته جهنهڕاڵکهکان بێته سه‌رشه‌قامه‌کان
خۆپێشاندان بکا به‌ڵام له لایه‌کی تر موباره‌ک لێژنه‌ی گۆازتبهوهی
ده‌سه‌ڵات بۆ داهاتووی میسر ده‌ست نیشان بکا؟
شێواز‌و ڕێبازی وازهێنانی سه‌رۆک کۆماری میسر و ده‌ست تێوه‌رنه‌دانی
هێزه‌سه‌ربازییه‌کان له کاتی ئاڵۆزی بارودۆخی هه‌ژده ڕۆژی تێپه‌ر
بووی میسر ئه‌و ده‌سه‌ڵمێنی که گۆازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و وازهێنانی
موباره‌ک له پۆستی سه‌رۆک کۆماری چاره‌سه‌رێکی ناوهراستانه بووه
وبێگومان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بۆ جه‌نه‌ڕاڵه‌کان درووست کردوه که هه‌نوکه
زیاتر له پێشوو ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسه‌ت له دامودهزهای به‌رێوه‌به‌ری
داهاتووی میسر بکه‌ن.
پرسیارێکی که ئێستا له‌گۆرێ دایه ئه‌وه‌یه ئایا خۆپێشاندرانی میسر
تا چ راده‌یه‌ک ئه‌و وه‌زعه قه‌بوول ده‌که‌ن و رازی ده‌بن به‌وه که
لێژنه‌یه‌کی سه‌بازی گۆازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له داهاتوو وه‌ئه‌ستۆی
خۆی بگرێ له کاتێک دا هێزی سه‌ر بازی خۆی به‌شێک له ده‌سه‌لات و
ژیردهستکردن خه‌ڵک بووه؟
به‌هه‌ر حاڵ ڕووداوه‌که‌ی ئه‌وڕۆی میسر ئه‌زموونێکی نوێ له ڕێبازی
گۆازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌لات له ناوچه‌یه‌کی ههستیارو گرینگ له ڕۆژهه‌لاتی
ناوه‌راست بوو، بۆ یه‌که‌مجار هێزی سه‌ربازی که خۆی به‌شێک له هێزی
ده‌سه‌لاتی دیکتاۆری بوو پشتگرێ له ڕێبه‌ره‌که‌ی نکرد و بۆ پاراستنی
به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی وای نواند که لایه‌ن خه‌ڵکی گرتوه.
سیاسه‌تی نوێ گۆازتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ده‌ست
تێوه‌رنه‌دانی هێزی سه‌ربازی له ڕووداوه‌کانی هه‌نوکه‌ی میسر چه‌ند
ئاکامێکی گرینگی لێکه‌وتونه‌وه:
یه‌که‌م، هه‌رچه‌ند ژماره‌یه‌ک له خۆپێشاندران گیانیان له‌ده‌ست دا به‌ڵام
له ڕووداوه‌یه‌کی ئاوا و له ولاتێکی وه‌کو میسر وازهێنانی سه‌رۆک
کۆماری له ده‌سه‌ڵات به به‌رئاوردی ڕووداوه‌کانی وڵاتانی دیکه خه‌ساره‌یه‌کی
زۆری که‌می لێکه‌وته‌وه.
دووهه‌م، بۆ یه‌که‌م جار له وڵاتێک که ده‌سه‌ڵاتێکی دیکتاتۆری له‌سه‌ر
کار بوو و هێزی سه‌ربازی به‌شێک له ده‌سه‌ڵات بوو، له کاتی ڕووداوه‌کانی
هه‌ژده ڕۆژی تێپه‌ر بوو خۆی دهرگێری کێشه نێوان سه‌رۆک کۆمار و خه‌ڵک
نه‌کرد و وای نواند که بێ لایه‌ن ته‌نانه‌ت له گه‌ڵ خه‌ڵکیشه.
سێهه‌م، هیزی سه‌ربازی به قووه‌تی خۆی مایه‌وه و ده‌رفه‌تی درووست
بوونی ئاڵۆزی‌و شێواوی دوای وازهێنانی موباره‌ک له پۆستی سه‌رۆک کۆماری
بڕی‌و نێهێشت ده‌سه‌ڵات به‌لای به‌ره‌ی توندڕه‌وی ئیسلامییه‌کان بکه‌وی
و حکومه‌تێکی ئسلامی بێته سه‌ر کار.
چوارم، مانه‌وه‌ی جهنهڕاڵکهکان له قوودره‌ت دا و په‌رش وبڵاو نه‌بوونی
هێزی سه‌ربازی جگه له‌وه هێمنی ئیسرائیلی تاڕاده‌یه‌ک لێکه‌وته‌وه
ڕێز گرتن له په‌ێماننامه‌کانی نێوان ئیسرائیل و ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی
له میسر گه‌رانتی کرد.
به‌لام ئایا جه‌نه‌ڕاڵه‌کان له داهاتوودا ده‌رفه‌تی گۆازتنه‌وه‌ی
نیهایی ده‌سه‌ڵات به هێزێکی مه‌ده‌نی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد
و فره حیزبیی ئه‌نجام ده‌ده‌ن پرسیارێک که وه‌ڵامه‌که‌ی له چه‌ند
مانگی داتودا شاروهیه؟.
11\02\2011
|