چاره‌سه‌ری ده‌رهێنه‌ر
و هونه‌رمه‌ندی به توانای کورد ((جه‌لیل زه‌نگه‌نه))
ئه‌رکێکی نیشتمانی و وه‌فاداری حکومه‌تی هه‌رێمه به‌رامبه‌ر به هونه‌رمه‌ندان
و ڕۆشنبیران.
ئاسایش عوسمان دانش

هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه
پاش بیستنی هه‌واڵی که‌وتنی ده‌رهێنه‌ری بـــــه توانای درامـای کوردی
هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه له نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری شاری هــه‌ولێری
پایته‌خت به هۆی لێدانی جه‌ڵده‌ی دڵه‌وه زۆر خــــه‌مناک و به په‌رۆش
بوین هیواخوازین به زووترین کات چاره‌سه‌ری بۆ بکرێت و ژیانی
ببارێزرێت.؟
شاده‌مارێکی سه‌ره‌کی دڵی زۆر ته‌سک بــوته‌وه و پێویستی به گۆڕین و
چاره‌سه‌ری خێرا هــــــه‌یه بۆ ڕزگارکردنی ژیانی له مه‌ترسی مردن ،
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و پێش هه‌ردوو هونــــه‌رمه‌ند { حسین میسری و سه‌لاح
داوده } به کتوپڕی به هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه گیانیان له ده‌ستدا و به‌مه‌ش
زیانێکی گه‌وره له ڕه‌وتی هونه‌ری شانۆ و دراما و گورانی و میوزیکی
کوردی که‌وت ، هونه‌رمـــــــــه‌ند حسین میسری ڕۆلێکی به‌رچاوی هه‌بوو
له‌م ساڵانه‌ی دوایدا چـــه‌ندان خه‌رمانی خسته سه‌ر بواری زنجیره
درامای کوردی له‌وانه درامای { ڕه‌شه‌ی پۆلیس ،، جۆله‌که‌کان ) و چه‌ندان
زنجیره درامای سه‌رکــه‌وتوی تر خۆشی ئه‌کته‌رێکی لێهاتـــــــوی شانۆ
بوو جگه لــــــــــــه‌وه‌ی به‌رهه‌می گونجاوی ئه‌وتۆی
هــــــــــــــه‌بوو له شانۆدا ، هونه‌رمه‌ند سه‌لاح داوده‌ش مقام
بێژێکی ڕه‌سه‌نی بواری گورانی کــــوردی بوو له دوای مامۆستای گه‌وره‌ی
کورد عه‌لی مه‌ردان و حسین عه‌لی بۆیه زۆر جێگای خۆیه‌تی ئاوڕێکی جدی
لــه ڕابردوی هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران له شانۆکاران و گورانی بیژ و
میوزیک ژه‌ن ونوسه‌ر و رونـاکبیر و شاعیران بدرێته‌وه له لایه‌ن
کاربه‌ده‌ست و به‌رپرسانی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه که ئه‌مڕۆ
حوکمڕانی هه‌رێمی کوردوستانن،، بــایه‌خ بدرێ به باشکردنی گوزه‌رانی
ژیان و باری ته‌ندورستیان به زوو ترین کات ، تا له ژیاندا ماون و
هــــــــاوکاری و هه‌ماهه‌نکی بکرێن بـــــــــــــــــه‌ده‌م
داواکاری و داخوازیه‌کانیانه‌وه بچن کاتێک که پێویستیان به چاره‌سه‌ر
وعیلاجی نه‌خۆشی یان هــــه‌یه نه‌ک دوای نه‌مانیان فرمێسک و ئاه و
حــــــه‌سره‌تیان بۆ هه‌ڵبڕێژی کــــــــــه دادی داخ و په‌شیمانی
نادات و جێگای هیچ شتێک ناگرێته‌وه چونکه به له‌ده‌ست دانیان که‌لێنێکی
گه‌وره ده‌که‌وێته ناو شانۆ و دراما‌و میوزیکی کوردیه‌وه‌و به زه‌حمه‌ت
جێگه‌یان ده‌گیرێته‌وه.
ئه‌مڕۆش ده‌رهێنه‌ری دراما‌و هونه‌رمه‌ندی بـــــــه توانا ( جه‌لیل
زه‌نگه‌نه ) کاتێک له شاری هه‌ولێر سه‌رقاڵی نوسینه‌وه‌ی سیناریۆ و
دانانی پلان و نه‌خشه‌ی جێبه‌جێکردن و هه‌ڵبژاردنی شۆێن و کـات بوو بۆ
ده‌ست پیکردنی وێنه و تۆمارکردنی به‌شی سێیه‌می درامای گه‌رده‌لول که
پێک هاتبوو لــــــه په‌نجا زنجیره دوای ئه‌نجامدانی به‌شی یه‌که‌م
و دووه‌می دراماکه به سه‌رکه‌وتویی ، بــــــه‌ڵام له ناکاو توشی جه‌ڵده‌ی
دڵ ده‌بێت وده‌گه‌ێنریته نه‌خۆشخانه‌ی کۆماری هه‌ولێر دوای ئه‌وه‌ی له
به‌شی بوژاندنه‌وه‌ی دڵ چاره‌سه‌ری کاتی بۆ ئه‌نجام ده‌درێت و له لایه‌ن
تیمی پزیشکانـــــــــــــــــه‌وه ده‌ست نیشانی ئه‌وه ده‌کرێت که
وا پێویست ده‌کات له ماوه‌یه‌کی که‌مدا نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ
ئـــــــــه‌نجام بدرێت له ده‌روه‌ی وڵات.
جه‌ماوه‌ر به گشتی په‌رۆشی هه‌واڵی چاره‌سه‌ری ده‌که‌ن بـــــــــه
تایبه‌تی شانۆکاران و هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران ، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی
ته‌له‌فۆنیم له گه‌ڵ کرد زۆر ناڕه‌زایی ده‌ربڕی بــــــــه‌وه‌ی تا
ئێستا هیچییان بۆ نه‌کردوه له لایه‌ن به‌رپرسانی حکومه‌تی هه‌رێمی
کوردوستانه‌وه تـــه‌نها هه‌وڵی به‌ڕێز خاتوو هێرو خان و که‌ناڵی
ئاسمانی کوردسات نه‌بێت که بڕیاریان داوه بنێرێته تاران بـــــۆ
چاره‌سه‌ر و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریه‌که ، من له لایه‌ن خۆمه‌وه
زۆر سوپاسگوزای خــــــــاتوو هێرو خانم که هه‌مێشه له هه‌موو کات و
ساتێکدا فریای هونه‌رمه‌ندان و ڕۆشنبیران کـــــــه‌وتوه یارمه‌تی
زۆری داون به‌لگه‌ش بۆ ئه‌مه له ساڵه‌کانی 1998 یارمه‌تی دام کاتێک
که نه‌شته‌رگــه‌ری چاوه‌کانم کرد ، ئه‌ویش به دابین کردنی برێ نیوه‌ی
تیچونی نه‌شته‌رگه‌ریه.
هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه چه‌نده‌ها ساڵه له بواری شانۆ و دراما
و فیلم سازی دا ڕۆڵی بـه‌رچاوی هه‌بووه ، نابێت له بیر بکرێت به‌و
ئاسانیه ، جه‌لیل زه‌نگه‌نه وه‌ک هونه‌رمه‌ندێکی قاڵ بــوو توانا‌و
هزرێکی گه‌وره‌ی هه‌یه له شانۆ و به تایبه‌تی لـــــــــــه بواری
ده‌رهێنان و نوسینی سیناریۆی درامــا و فیلم دا { به‌هاری دزراو ،، مه‌ره‌زه
،، ژاڵه ،، گه‌له گورگی حسین عارف ، فیلمی مـــــــــــــامه ڕیشه
،، خوله پێزه ،، به‌شی یه‌که‌م و دوه‌می زنجیره درامای گه‌رده‌لول }
کــه درامایه‌کی زۆر سه‌رکه‌وتوو بوو ئێستاش به یه‌کێک له باشترین
به‌رهه‌مه میژوییه‌کانی ڕۆژانی خــه‌باتی سه‌خت و به‌رخودانی گه‌له‌که‌مان
ده‌ژمێردری دژی ڕژێمی کونـــــــــــــــــــــه په‌رستی به‌عس ئه‌مانه
هه‌موی به‌رهه‌می ڕه‌نج و ماندوبونی چه‌ن ساڵه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ن
جگه له ده‌یان به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتوی تر.

(( زنجیره درامای گه‌رده‌لول ))
به‌و هیوایه‌م که نوسینی ئه‌م بابه‌ته و ئه‌وانه‌ی تریش که له‌سه‌ر
چاره‌سه‌ری هونه‌رمــــه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه نوسراوه دوای ئه‌و کاره‌ساته
ناخۆشه‌ی که دوو چاری بوه ببێته هانده‌رێک بــــــــــــۆ ئه‌وه‌ی
ئاوڕیکی جدی لێبدڕیته‌وه له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و فه‌رمانکه به‌رپرسه‌کان
و لێپرسراوانی حکومــــــه‌تی هه‌رێمی کوردوستان پێش ئه‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندن
و دوباره بونه‌وه‌ی دیارده‌که که جه‌ڵده‌ی دڵـــه ببێته هوی له
ده‌ست دانی ژیانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده ، ناردنه ده‌ره‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامدانی
ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه ئه‌رکێکی نیشتمانی و وه‌فاداری حکومه‌ته به‌رامبه‌ر
به هه‌وڵ ڕه‌نج و ماندوبونی ده‌یان ساڵــــــــــه‌ی هونه‌رمه‌ندان و
ڕۆشنبیران به گشتی و هونه‌رمه‌ند جه‌لیل زه‌نگه‌نه به تایبه‌تی.؟
8 ی یولی ساڵی
2009
بۆرۆس ــ سوید
|