٢٢\١٠\٢٠١٤
چاره‌سه‌ریی له
دهۆك نییە.
دیاری محەمەد
دوای شه‌ڕه سه‌خته‌كه‌ی كۆبانی و ده‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئاستی
ناوخۆ و نێوده‌وڵه‌تی دواجار پارته‌كوردییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان
نیشته‌جێی هه‌ولێر و په‌یه‌ده به‌ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی هه‌رێم و
لایه‌نی تر كۆبونه‌وه به‌لاَم دوای چه‌ندین ڕۆژ له‌گفتوگۆ و
دانوساندن دواجار ئه‌م كۆبونه‌وانه هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بوو وه‌فدی
په‌یه‌ده به‌ره‌و شاری هه‌ولێر هات چونكه ته‌وه‌ری تێكڕای
كۆبونه‌وه‌كان دووباره‌ی ساڵی ٢٠١١ بوون به‌لاَم دواجار ئه‌و
نه‌مامه‌ی كه پارته كوردییه‌كانی خۆرئاوا ویستیان به‌یه‌كه‌وه
له‌خاكی كوردان بینێژن و به‌رهه‌می هه‌بێت خه‌ریك به‌ره‌و وه‌رزی
پاییز ئه‌چێت و به‌رهه‌می نابێت چونكه هه‌موو لایه‌نه‌كان جه‌خت
له‌سه‌ر یه‌كڕیزی ده‌كه‌نه‌وه ته‌نیا كورد نه‌بێت له‌به‌رئه‌وه
ئه‌نجامه‌كه تادێت به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێت.
ئێستا هه‌موو لایه‌ك له‌م ڕاستیه تێگه‌یشتوون كه چاره‌سه‌ری له
دهۆك نییە به‌ڵكو چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان پارته كوردییه‌كان
له‌هه‌ولێر و قه‌ندیله له‌به‌رئه‌وه به‌چاوی ڕێزه‌وه
له‌كۆبونه‌وه‌كانی دهۆك ئه‌ڕوانین به‌لاَم ئه‌نجامیشیان نابێت، چونكه
هه‌م په‌یه‌ده و پارته‌كوردییه‌كانی ڕۆژئاوا له‌لایه‌ك هه‌م پارتی
دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستانیش ئه‌و ڕاستیه باش
ئه‌زانن تا ناكۆكی نێوان ئه‌وان درێژه‌ی هه‌بێت كێشه‌ی نێوان
پارته‌كانی ڕۆژئاواش درێژه‌ی ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته هه‌ولێر
و قه‌ندیل پێش پارته‌كانی ڕۆژئاوا ناكۆكیه‌كانی نێوانیان لابده‌ن و
جارێكی تر له‌سه‌ر ئاستی بالاَ كۆببنه‌وه و هێرشی ڕاگه‌یاندن
له‌دژی یه‌كتری بوه‌ستێنن چونكه ئه‌وه‌ی له‌ڕاگه‌یاندن ده‌گوترێت
ته‌نیا كێشه‌كان قوڵتر ده‌كاته‌وه به‌ڵكو ڕێگا خۆش ئه‌كات بۆ ئه‌وه‌ی
هه‌رگیز چاره‌سه‌ر نه‌بن، بۆ ڕێگه‌خۆشكردنی ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ش
پێویسته لایه‌نێك نیه‌تپاكی و ئاماده‌یی خۆی نیشانبدات چونكه
پێشتر ڕێككه‌وتن هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفتانه چاره‌سه‌ربكرێن
به‌لاَم ئه‌م ڕێككه‌وتنه خرایه پشتگوێ ئیتر هه‌ردوولا لاكه‌ی تر
تۆمه‌تبارئه‌كه‌ن به‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان پشتگوێ خستووه،.
به‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان پارتی و په‌كه‌كه بریتی بوو
له:
* كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سمێلكا.
* راگرتنی هێرشی ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ر یه‌كتری.
* چه‌ند خاڵێكی تریش.
به‌لاَم نه‌ك ئه‌م ڕێككه‌وتنه
ناوه‌رۆكه‌كه‌ی جێبه‌جێنه‌كرا به‌ڵكو زۆر پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ش
مامه‌ڵه‌كرا ئیتر بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان
پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی كرێكارانی كوردستان لایه‌نی
سێیه‌م پێویسته چونكه هه‌ر ناكۆكی نێوان پارتی و په‌كه‌كه بوو
به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كرێت ئینجا ئایا هۆكاری
ده‌ره‌كی هه‌بووه یاخود نا ئه‌وه‌یان له‌ئێستادا به‌نادیاری
ماوه‌ته‌وه.
diaryzana@ymail.com
|