پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان '' پژاک '' پیرۆزبایی له‌کۆنگره‌ی دووه‌می''چاک ''ده‌که‌ن.
______________________________________________________________
بەڕێزان ئەندامانى دووەمین کۆنگرەى چاک .
خۆشحاڵین بەناوى سەرجەم کادیرو ئەندامانى پارتیمانەوە بەستنى دووەمین کۆنگرەتان لێ پیرۆز بکەین و هیوامان وایە کە کۆنگرەکەتان بتوانێت ببێتە سەکۆى چارەسەرکردنى کێشە رێکخستنییەکانتان بە شێوەیەکى دیموکراتى و لە هەمانکاتدا ببێتە فاکتەرێک بۆ بەردەوام بوونى ئەو هێڵەى تێکۆشان کە چاک وەکو رێکخراوێکى سەربەخۆو مەدەنى داهێنەرى بوو لە کوردستاندا، کە هەتا ئێستا لە روانگەى نەتەوەیى و دیموکراتییەوە لەسەرجەم کێشەکانى گەلەکەماندا لە هەر چوارپارچەى کوردستان و دەرەوەى کوردستاندا خاوەن هەڵوێستى پۆزەتیف بووە. بەڕێزان ئێمە وەکو پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان تیکۆشان و خەباتى ئێوە بەرز دەنرخێنین و پێمان وایە تێکۆشانى ئێوە لەم چەند ساڵەى دوایدا رۆڵێکى پۆزەتیفى بینیوە لە بوارى داکۆکیکردن لەمافە دیموکراتى و نەتەوەیەکانمانداو چاک بووە قوتابخانەیەک بۆ خەباتى رێکخراوەیى بەشێوەیەکى سەربەخۆ لە کوردستاندا، ئەمەش وایکردووە کە ناحەزانى گەلەکەمان و زۆر لە بەرپرسانى هەرێمى کوردستانیش کاربکەن بۆ لەباربردنى ئەم ئەزموونەو لەم رێگەیەوە باوەڕى جەماوەرى بەخەباتى رێکخراوەیى تێکبشکێنن. هەر بۆیە ئێمە داواتان لێ دەکەین کە چۆن لە رابردوودا لە خۆبردوو بوون و بەبێ پشتیوانى هیچ کەس و لایەنێک دەستتان بە خەبات کرد، ئێستاش هەروەها لە خۆبردوو بن و چاک بکەنە ئەو سەکۆیەی کە هەمیشە بانگی ئازادی و دیموکراتی و چاونەترسی لێوە دەدرێت و هیواکانمان گەورەتربکەن، ئێوەی ئازادیخواز و دیموکراتخواز بەیەکەوە و بەکارەکانتانەوە (چاک) ن و بەیەکەوە دەتوانن ئامانجەکانی چاک بەدیبهێنن. هەربۆیە کاری هەرە باش کۆبوونەوەیە لەدەوری بەرنامەو کارەکانی چاک. دووبارە سەرکەتوو بن.
مەکتەبى سیاسى پارتى چارەسەرى دیموکراتى کوردستان 29-11-2007
______________________________________________________________
بۆ کۆنگره‌ی ناوه‌ندی چاک .
له‌گه‌ڵ ڕیز و خۆشه‌ویستی شۆڕشگێڕانه‌ی گه‌رم. بزاڤی ئازادیخۆازانه‌ی گه‌لی کورد به قۆناغێکی هه‌ستیار و تایبه‌ت دا تێده‌په‌ڕێ. دوژمنانی دژ به ئازادی، هه‌موو ڕێبازێکی دژ به گه‌لی کورد به کار ده‌گرن بۆ ئه‌وه‌ی له بن ده‌ستیدا بمانهێڵنه‌وه. نه‌یارانی کورد له هه‌وڵی پیلانگێڕی دان، دیاره دوژمن به ته‌نیا ناتۆانی سه‌رکه‌ۆێ بۆیه له خۆمان پۆاز دائه‌تاشن. که‌سانی نه‌فس نزم و لایه‌نی به‌ستراوه و به‌رژه‌وه‌ندیخۆاز به‌کار دهێنن و لێکمان ئه‌ترازێنن. دۆژمن به هه‌موو هێزیه‌وه سه‌دان ساڵه له هه‌وڵی گه‌یشتن به لوتکه‌ی چیا سه‌رکه‌شه‌کانی کوردستاندایه، به‌ڵام قه‌ت سه‌رنه‌که‌وتوه، ئه‌گه‌ر کوردی خۆ به‌ده‌سته‌وه ده‌ر نه‌بێ هه‌رگیز ئاواتی دوژمن نایه‌ته دی. ده‌بێ ئێمه به وه‌شیاری و گیانی به‌رپرسیاره‌تی نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانپه‌روه‌ریه‌وه ڕێز له خۆێنی شه‌هیده‌کانمان بگرین و نه‌هێڵین دژمن به‌و پلانه دوژمنکارانه‌یه به‌گژ یه‌کماندا بدا و خۆێنی شه‌هیده‌کانمان به فیڕۆ بڕوا. ئێمه هاو ده‌نگ و هاوخه‌باتی هه‌موو ئه‌و لایه‌ن و که‌س و ڕێکخراوانه‌ین که بۆ ئازادی، ژیانێکی به ڕۆمه‌ت و وه‌ده‌ستهێنانی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد تێده‌کۆشن. له‌م ڕوانگه‌وه خۆمان به هاوخه‌باتی ناوه‌ندی چاک ئه‌زانین که ته‌نیا ناوه‌نده‌ی کوردی جه‌سووره خه‌بات بۆ ناساندنی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه به جیهان ئه‌کات و تێده‌کۆشی که ئه‌و کاره‌ساتانه وه‌ک ژێنوسایدی کوردان بناسرێ. پڕ به دڵ کۆنگره‌که‌تان پیرۆز ئه‌که‌ین و هیوادارین به‌شدارنی ئه‌م کۆنگره‌یه به دڵێکی پڕ له هیووا و هیوای به‌رده‌وامی کار و چالاکی و چالکتر کردنی ناوه‌ندی چاک ڕۆ له شار و وه‌ڵاتانی ئه‌روپای و شۆێنی ژیانی خۆیان بکه‌ن و گوڕ و تین بده‌نه ئه‌م خه‌باته پیرۆزه. وه‌فاداری خۆمان له ڕێگای کۆنگره‌که‌تانه‌وه بۆ سه‌رجه‌م شه‌هیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان و به‌تایبه‌ت ئه‌نفاکراو و قوربانیانی شیمیای دووباره ئه‌که‌ینه‌وه و سه‌ری ڕێز و حورمه‌تیان بۆ داده‌نه‌ۆێنین. هیوادارین به ئه‌نجامی باش به‌ره‌و داهاتوی ڕون و ڕونتر کردنی هزری وه‌فاداری به چه‌وساوه‌کانی کورد کۆتای به کۆنگره‌که‌تان بێنن. یان سه‌رکه‌وتن، یان سه‌رکه‌وتن.
کومیته‌ی سویدی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک)
|