١٥\٢\٢٠١٠
جارێکیتر
هەڵبژاردن.

ئیبراهیم بالیسانى
پاش یەکەم هەڵبژاردنى دیموکراتى لە 19/5/1992چەندین پڕۆسەیترى
دیموکراتى لەکوردستان ئەنجامدراون ، ئەگەر بگەرێینەوە بۆ کات وساتى ئەو
رۆژانەى کە پڕۆسەکەیان تیادا ئەنجامدرا ، لە زهن وئەندێشەى هەر تاکێکى
دەنگدەردا چەندین بیرەوەرى ورووداو سەرنج هەن لەبارەى شێوەوشێوازى
هەڵبژاردنەکان وچۆنیەتى بەرێوەچونى پڕۆسەکە.
خەلکى کوردستان ئەگەر بەپێى تێپەڕبونى رۆژوساڵەکان توانیبێتى دەروس
پەند لە کەموکوڕى وهەڵەوهەڵسوکەوتە نەگونجاوەکانى ئەوێ رۆژێى کە
پڕۆسەکانى تیادا ئەنجام دراوە وەرگرتبێ وتوانیبێتى پڕۆسە دواى پڕۆسە
هەڵەکانى پێشوى خۆى دووبارەنەکاتەوە.
ئەوە بێگومان هەرگێز نەیتوانیوە وازلەو جۆرە شێوازە بهێنێ کە لاى خۆمان
بە پڕوپاگەندەى هەڵبژاردن ناسراوە وەک چۆن لە وڵاتانىیتر باوەوهەیە!!
ئەگەر چى لە کوردستان هەمیشە حزب هاندەرورێکخەرى شێوازى هەڵبژاردنەوهەر
ئەویشە وادەکا کە هەوادارەکانى بە حەماسى وتوندوجۆرێک لە شەڕانگیزى
بپڕژێنە سەرشەقامەکان وهەتا پێیان دەکرێ پڕوپاگەندە بۆ لیستەکەیان بکەن
. پەروەردەکردن وراهێنانى دەنگدەروهەوادارەکانیان لەسەر ئەم جۆرە
شێوازە لە پڕوپاگەندەیەى کە لە زوودا هەبوەو لە ئێستاشدا هەر درێژەى
هەیە وجا ئەمە نەک هەر پڕۆسەکانى رابردووى ناشیرین وپڕخەوش کرد ، بەڵکو
سیماو ئەدگاروبنەماوئاکارەکانى دیموکراتیەتیشى شێواندو رووبەرووى
شەلەلى کردەوەو لە دوایشدا تۆى دووبەرەکی وشەڕانگێزى لە دەرون وناخى
تاکى کوردودەنگدەرییان دروستکرد !! ئەگەر ئەم جۆرە لە راهێنان
وپەروەردەکردنە نەبوایە ئەوا دەبوایە هەموو هەڵبژاردنەکان بە هێمنى
ودیموکراسى ئەنجام بدرابانایەو قسەو رەخنەش لە نێوان گروپ وقەوارە
بەشداربوەکان دژ بەیەکترى دروست نەدەبوو. لە هەڵبژاردنى 25/7/2009
چەندین رووداوى ناخۆش وکێشەوگرفتى زۆر دروست بون !هەموو ئەو گرفتانەش
وایکرد کە پڕۆسەکە رووبەرووى رەخنەگرتن ببێتەوەوئاراستەوتێڕوانینى
جیاجیاى لەبارەوە هەبێ وبوترێ . ئەوەى واشیکرد کە ئەو کێشانە دروستبن
بریتیبون لە:
• فیت وفیتنەى هەندێ لە قەوارە
بەشداربوەکانى پڕۆسەکە!
• راهاتن وچۆنیەتى پەروەردەکردنى
دەنگدەرلە رابردوودا وخووگرتن بەو جۆرە شێوازەى کە چەندین ساڵە درێژەى
هەیە وبەردەوامى پێدەدرێ.
• خراپی ونەگونجاوى دەربڕین ونوسین
ولێدوانى هەندێ راگەیاندکارانى بەرژەوەند خوازوهەڵپەرست .
12/2/2010وەک یەکەم رۆژى هەڵمەتى هەڵبژاردنى 7/3/2010دیارى کراو دەست
بە هەڵمەتەکە کرا، ئایا ئەم پڕۆسەیەش وەک باقى پڕۆسەکانیتر بەکێشەو
رەخنە لێگرتن دەبێ ودەبێتەوە ؟ یا ئەم پڕۆسەیە لە هەموو رووێکەوە لە
چاو هەڵبژاردنەکانیتر جیا دەبێ وبێخەوش وعەیب وعاردەبێ ؟ هیواوئومێدى
دیموکراس خوازان وپێشکەوتورۆشەنفکرانى ئەو کوردستانە ئەوەیە پڕۆسەکە
غەرقى ناو بنەماکانى دیموکراسى بێت وواش دەربچێ . بەڵام من واینابینم
چونکە هەرسێ ئەو خاڵەى کەمن ئاماژەم پێداون بوونى هەر هەیە وماون ، هەر
ئەوانەشن وادەکەن کە ئەم پڕۆسەیەش وەک پڕۆسەکانیتر زامداربێ وبە
ژەنگاوى تێپەڕێ !!لەیەکەم رۆژى ئەم هەڵمەتە ئێستا من لە کەناڵەکانى
راگەیاندن دەبینم کە چۆن وێنەو پۆستەرەکانى کاندیدوقەوارەکان دڕێنراون
ولێدوانکاران چۆن یەکدى تاوانباردەکەن . با چاوەڕێکەین بزانین ئەم
مانگە چدەبینین وچدەبیستین وچیروودەدات؟
Info_balisani@yahoo.com
|