٧\٧\٢٠١٠
چاودێری
کوردۆساید پشتیوانی لە دامەزراندنی
دەزگای
داواکاری گشتی و سەربەخۆیی دادگاکانى کوردستان دەکا.

سەربەخۆ نەبوونی سستەمی دادوەری لە کوردستان و نەبوونی دەزگای داواکاری
گشتی و ڕەتکردنەوەی پڕۆژەی قانونی داواکاری گشتی لە کوردستان لە لایەن
پەرلەمانەوە ، نیشاندەری ئەوەیە کوردستان بەرەو ئاقاری چەسپاندنی
سستەمی دامەزراوەیی و ڕزگار نەبوونی تۆمەتباران لە سزا‌و لێپرسینەوە
ناڕوات.
ئێمە لە ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید پشتیوانی لە هەموو ئەو هەوڵانە
دەکەین کە لە لایەن پارلەمانتاران و لیست و قەوارە جیاجیاکان و ماف
ناسان و یاسا ناسان و دادوەرانەوە دەدرێت ،بۆ چالاککردنی سستەمی
دادوەری لە کوردستان و ڕزگار کردنی لە گەندەڵی.
تا سستەمی دادوەری شەفاف و سەربەخۆ و دەزگای داواکاری گشتیمان نەبێت لە
کوردستان ،ئەوا وەک ئیستا تاوانباران و تۆمەتباران بە سانایی لە
دادوەری ڕزگاریان دەبێت و دەبنە سەروەری کۆمەڵگا .
چاودێری کوردۆساید
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی سیڤیلی سوود نه‌و‌یستی
سه‌ربه‌خۆیه، به پابه‌ندبوون به پره‌نسیپ و پێوه‌ره دیموکراتییه‌کان،
کاره‌کانی خۆی له‌سه‌ر پرسه‌کانی تاوانه‌کانی ژینۆساید و جه‌نگ و
تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی و هه‌موو ئه‌و پێشێلکارییانه‌ی به‌رامبه‌ر به
مافی مرۆڤی کوردستان کراون و ده‌کرێن به‌ڕێوه ده‌بات. ،لە 6-1-2002
دامەزراوە ، لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا و هەموو پارچەکانی کوردستان لق
و کۆمیتەی هەیە ، ،پێشتر لە ژێر ناوی ناوەندی چاک کاری دەکرد،ساڵانە
سەدان چالاکی ئەنجامە دات.
بۆ زانیارى زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌ى به‌رێز د.ره‌فیق سابیر بخویننه‌وه:
په‌رله‌مان‌و پرۆژه قانونی داواکاری
گشتی.
ره‌فیق سابیر
هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مانی کوردستان، له‌دانیشتنی ئاسایی ژماره
(15)ی خولی سێیه‌میدا، له‌سه‌ر داوای لیژنه‌ی قانوونیی په‌رله‌مان‌و به‌ده‌نگی
که‌متر له‌نیوه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان (ته‌نیا 52 ده‌نگ) بڕیاریدا که
لێدوان له‌باره‌ی پرۆژه‌ی قانوونی داواکاری گشتی له‌هه‌رێمی کوردستان
ره‌ت بکاته‌وه.
ئه‌م بڕیاره به په‌له‌یه بۆ ئێمه له‌لیژنه‌ی ده‌ستپاکی (نه‌زاهه‌ت)ی
په‌رله‌مان جێگای سه‌رنج بوو، چونکه پێشتر به نووسراوێکی ره‌سمی
داوامان له‌سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان کردبوو که لێدوان له‌باره‌ی ئه‌م
پرۆژه یاسایه بخاته دانیشتنه‌کانی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، بۆ
ئه‌وه‌ی ئێمه‌یش راپۆرتی خۆمان له‌باره‌یه‌وه به‌ته‌واوی ئاماده
بکه‌ین.
ئێمه له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌که‌دا هه‌ستمان کرد که سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان
وه‌ک پێویست پێشنیار‌ی لیژنه‌که‌مان به‌گرنگ وه‌رناگرێت، بۆیه له‌به‌رده‌م
ئه‌نداماندا باسی گرنگی پرۆژه قانوونه‌که‌مان کرد‌و پێشنیار‌ی لیژنه‌ی
ده‌ستپاکیمان دووباره کرده‌وه. له‌هه‌مان کاتدا روونمان کرده‌وه که
ده‌سته‌ی داواکاری گشتی، له‌دوو کۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ لیژنه‌که‌مان
باسی هه‌ندیک گرفتی ده‌سته‌که‌یانیان کردووه‌و داواده‌که‌ن که په‌رله‌مان
به یاسایه‌کی نوێ ئه‌و گرفتانه‌یان بۆ چاره‌سه‌ر بکات. به‌ڵام له‌گه‌ڵ
ئه‌مه‌یشدا سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان به‌جۆرێکی بێلایه‌نانه‌و
ئۆبجێکتیڤانه ره‌فتاری له‌گه‌ڵ پێشنیار‌ی ئێمه‌و لیژنه‌ی قانوونی‌دا نه‌کرد،
به‌ڵکو لایه‌نگرانه پێشنیاره‌که‌ی لیژنه‌ی قانوونی خسته ده‌نگدانه‌وه،
که پێده‌چوو پێشتر زه‌مینه‌ی سه‌رخستنی بۆ ئاماده کرابێت.
ره‌تکردنه‌روه‌ی به په‌له‌ی ئه‌م پرۆژه قانوونه چه‌ند راستییه‌ک ده‌ر
ده‌خات:
یه‌که‌م-له‌کوردستاندا هێشتا (که نه یاسا سه‌روه‌ره، نه دادگا سه‌ربه‌خۆیه‌و
نه هاووڵاتییان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌کسانن) هۆشیارییه‌کی قانوونی له‌باره‌ی
گرنگی ده‌زگای داواکاری گشتی دروست نه‌بووه، له‌هه‌مان کاتدا ئیراده‌یه‌کی
سیاسی نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی له‌م جۆره پێک
بهێندرێت‌و به‌پێی قانوونێکی تایبه‌ت کار بۆ سه‌رداربوونی یاسا‌و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
گه‌نده‌ڵی بکات‌و بتوانێت، وه‌ک نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی‌و مافی گشتی،
له‌کاتی پێویستدا هه‌ر هاووڵاتییه‌کی کوردستان، له‌هه‌ر پله‌و پۆستێکدا
بێت، بداته دادگا.
دووه‌م-په‌رله‌مانی کوردستان ته‌نیا قانوونی گرنگ‌و به‌سوود بۆ
کوردستان ده‌رناکات به‌ڵکو، ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبایه‌تی بخوازێت،
ده‌توانێت به زه‌بری هێزی زۆرایه‌تی، ده‌رچوونی ئه‌و جۆره قانوونانه‌یش
دوابخات که زه‌مینه بۆ سه‌رداربوونی یاسا له کوردستاندا خۆش ده‌که‌ن.
سێیه‌م-په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان که ساڵی 1992 دانراوه‌و دواتر که‌مێک
هه‌موارکراوه، به عه‌قڵییه‌تێکی نادیموکراتیانه‌و ته‌نانه‌ت عه‌سکه‌رییانه
داڕێژراوه، بۆیه لایه‌قی په‌رله‌مانێک نییه که نوێنه‌رایه‌تیی خه‌ڵک
بکات. به‌پێی ئه‌م په‌یڕه‌وه ناوخۆییه، زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کان له‌ده‌ستی
سه‌رۆکی په‌رله‌ماندا کۆ کراونه‌ته‌وه. به‌ڕێزی ئه‌گه‌ر بیه‌وێت
ده‌توانێت وه‌ک دیکتاتۆرێک ره‌فتار بکات‌و مافی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان
پیشێل بکات‌و ته‌نانه‌ت به‌بێ هۆکار کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان
دوابخات. له‌کاتێکدا له‌سیستمی دیموکراتیدا ئه‌ندام په‌رله‌مان سه‌نته‌ره‌و
سه‌رۆکی په‌رله‌مانیش ئه‌ندامێکه، به‌ڵام کار‌و کۆبوونه‌وه‌کانی په‌رله‌مان
به‌ڕێوه ده‌بات. بۆیه پێویسته په‌رله‌مانی کوردستان پێش ئه‌وه‌ی
قانوونیتر بۆ وڵات دابنێت، چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته کوشنده‌یه‌ی خۆی
بکات‌و به پێی قانوونێکی نوێی دیموکراتییانه کاره‌کانی خۆی رێک بخاته‌وه.
ئه‌م جاره‌یان پرۆژه‌ی قانوونی داواکاری گشتی له‌هه‌رێمی کوردستاندا
ره‌ت کرایه‌وه، به‌ڵام کارکردن بۆ سه‌رداربوونی قانوون‌و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی‌و
مافی گشتی، له‌ناو په‌رله‌مان‌و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌ماندا، هه‌ر به‌رده‌وام
ده‌بێت.
|