٥\١\٢٠١١
چاودێری کوردۆساید
- چاک نۆ
ساڵ ته‌مه‌نی پڕ له چالاکیی به‌ڕێکرد.
هاووڵاتیانی خۆشەویست
کەس و کاری سەربەرزی قوربانیان و بێسه‌روشوێنکراوان و تیرۆرکراوان
خانەوادەی شەهیدە سەربەرزەکان
پارت و لایەنە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری و جەماوەری و پیشەییە
کوردی و کوردستانییەکان
مرۆڤ دۆستان لە هەر کوێیەکی جیهان هەن
چاودێری کوردۆساید لە ڕێکەوتی 6-1-2011 پێده‌نێته ته‌مه‌نی [10] ساڵیه‌وه.ده‌سپێکی
به درووشمی "[ با هەموومان لە ژێر جامانەکەی عومەری خاوەر کۆببینەوە
"] بوونی خۆی ڕاگەیاند ، وەک کەمپینێک بۆ یەکخستنی هەوڵ و تێکۆشانەکان
بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدی کورد و بە دادگاییگەیاندنی بکەرانی لە "
دەوڵەتان ، کۆمپانیاکان، کەسەکان، وه‌ک یه‌که‌مین ناوه‌ندی کوردی هاته
مه‌یدان .هەر زوو توانی وەک ڕێکخراوێکی له خۆبردوو خۆنه‌ویست و بوێر
لە هەوڵوێست و و پشوودرێژ لە هەوڵدان و داهێنەر و بە سەلیقە لە کارکردن
و سه ربه‌خۆ له ئایدۆلۆجیا و لایه‌نه سیاسییه کان ، لە ناو جەماوەر
بناسرێت .لەو ساته‌وە تاکو ئێستا ڕۆژانە لە ڕاگەیاندنە کوردی و
بیانییەکانەوە گوێبیستی کار‌و چالاکییەکانی بووین ، ڕۆژ نەبووه چاودێری
کوردۆساید بە کار و هەڵوێست میوانتان نەبوبێت .
کارە زۆر‌و زەبەندەکانی ناوەندی چاک لە [9]ساڵی ڕابردوودا ، ئامادەبوونی
لە هەموو شوێن و پێگەکانی تێکۆشان دژ بە کوردکوژی و پێشێلکردنی مافی
مرۆڤ و ئازادییەکان ، ئامادە بوونی لە هەموو ئەو بەرەو پێگانه ،
چاودێری کوردۆسایدی کردە به‌ڵوێستترین و چالاکترین و خۆشەویستترین
ناوەندی نا حکوومی سەربەخۆ لە ئاستی هەموو به‌شه کانی کوردستان .
چاودێری کوردۆساید یەکەم ناوەند بوو بە دیدێکی کوردی و کوردستانیانه
کاری جدی بۆ ناساندنی دۆزی ژینۆسایدکردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد .
له‌م نۆ ساڵه‌دا له هه‌زاران چالاکی و که‌مپینی جه‌ماوه‌ری و
کۆنفرانس و خۆپیشاندان و په‌یوه‌ندی به‌ستن و به‌شداری کۆڕ و کۆبونه‌وه‌و
کۆنگره‌و کۆنفرانسی جیهانی کردووه ، چاک هەوڵی بە دادگایی گەیاندنی
نەزار خەزرەجی ، وەفیق سامەڕائی ، عه‌باسی بایز ئاغا وهادی شاوێس ....
و سکاڵا تۆمار کردن لەسەر زۆر تاوانکاری دیکەی داوه. هه‌رده‌م لە ڕیزی
پێشەوە بووه یاخود ده‌ستپێشخه‌ر بووە یا هاوکار بووه بۆ له له‌قاودانی
تاوانباران و به‌دواداچوونی دۆسیه‌کانیان .
لە هەموو ئەو تاوان و کاره‌ساتانه‌ی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان
بەرەو ڕووی کورد بونەتەوە ، چاک یەکەم دەنگ هەڵبڕ و داکۆکه‌ری مه‌یدانی
و پشتیوانکه‌ر بووە ، چۆن بۆ ئەنفال و هەڵەبجە سوتاوە ، ئاواش یەکەم
لایەن بووە یادی تاوانه‌کانی سەردەشت و قاڕنێ و قەڵاتان و زه‌رده‌و قه‌ڵادزێ
و ده‌رسیم وعامودای کردۆتەوە ، چۆن لە پێناو ئازادی بیروڕا سوار چاکێکی
نەترس بووە لە داکۆکیکردن لە چالاکوانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان ، داکۆکی لە ئیحسانی فه‌تاحیان ، زه‌ینه‌بی جه‌لالیان ،
ئیسماعیل محەمەدی ، عەدنان حەسەن پوور ، هیوا بۆتیمار ، نورییە کەسپیر
، شوانەی سەید قادر ، فه‌رزاد که‌مانگه‌ر ، ، ئه‌نوه‌ر حسین په‌ناهی ،
شیرین عه‌له‌م هولی، حه بیبۆ ڵا له‌تیفی و بزاڤی مانگرتنی زیندانه‌کانی
ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای کوردستان باشترین نمونه‌ن. .
چاک چالاکانە پشکداری لە دۆزی دادگایی فرانس ڤان ئانرات کرد ، به
ئاماده‌کردنی سکاڵاکار ، دۆزییەوه‌ی شایه‌تحاڵ ، ڕێکخستنی چەندین
خۆپیشاندان ، دابینکردنی بەشێکی به‌رچاو لە هەزێنەی پارێزەری
قوربانیانی و دۆکۆمێنت بۆ دادگا . سه‌رجه‌م ئه‌مانه به تایبه‌تی
دۆکۆمه‌نته‌کان دەنگدانەوەی باشیان لە ڕاگەیاننەکانی هۆڵەندی و جیهانی
هەبوو ، به شایه‌تی خودی دادگا و لایه‌نه به‌رپرسه‌کان له‌و دۆسیه‌یه
به به‌به‌هاترین به شداری کورد له‌و دادگاییه دێته ژماردن .
چۆن چاودێری کوردۆساید لە پێشەوە بووە بۆ داکۆکی لە مامۆستا کامیل و
ئەقلیمە ، ئاواش یه‌که‌م و تاکه داکۆکیکه‌ر بووه له بنه‌ماڵه‌ی بێسه‌رو
شوێنکراوان و دژ بە موتوربەکردنی لیستی شەهیدان و زیندانیان و پێشمەگەی
دێرین بووە بە ناوی جاش تاوانکاران ، بۆ یه‌که‌م جار له کوردستان
ئاشکرا کردن و پاکسازی لیستی شەهیدانی کرد بە ئەمری واقیع به سه‌ر ده‌سه‌لاتدارانا
.
هاوکات لە 14-4-2006 و 21-8-2006 بووە دەستپێشخەر بۆ جۆشدانی شەقام و
هوشیارکردنەوەی جەماوەر بۆ داخوازی مافە یاساییەکانی و ناسینی کردەی
ئەنفال بە ژینۆساید و داوای لێبوردن کردن لە کورد لە لایەن حکوومەتی
عێراقییەوە و داواکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنکراوانی ئەنفال لە
پێشیانەوە 18 پاکیزەکەی کورد لە میسر ، هەروەها توانی چەندین شایەتی
گرنگ بۆ دادگای باڵای تاوانەکان پەیدا بکات نموونه هەردوو پرۆفیسۆری
نەمساوی و بەلجیکی ." هندریکس و فلارینکه "
چاک بوێر بووە نەک سازشکەر ، هەر بەم هۆیەوە کاتێک سوکایه‌تی به شه‌هیدانی
هه‌ڵه‌بجه‌کرا ،سکاڵای خۆی دژ بە بەرزترین پلەی دەسەڵاتدارییەتی لە
عێراق تۆمارکرد ، هاوکات داوای ده‌ستکشانه‌وی بالاترین ده‌سه‌لاتدارانی
کوردستانی کرد و جه‌به‌روتی ترسی ده‌سه‌لاتی شکاند ، لە ئەنجامیەوە
فشاری زۆری بۆ هێنرا ، وەلێ ملی نەدا بە پاڵەپەستۆکان و لە میتۆدی
کارکردنی خۆی لای نەدا و بەردەوام بوو لە هەڵوێستەکانی .
سالی 2007 ، ناوەندی چاک لە دەستپێشخەرییەکی کەموێنەدا توانی پشتگیری
دەیان پارلەمانتار و حزب وڵاتانی ئه‌وروپا بۆ ناساندنی ئەنفال بە
ژینۆساید پەیدا بکات ، ئەمەش ده‌ستکه‌وتێکی بە نرخ بوو بۆ گەلەکەمان ،
لە دوای ئەوە به خۆشییه وه زۆر لایەنی دیکە هەمان ڕێچکەیان گرتە بەر ،
که ئیمه ده‌ستخۆشییان لیده‌که‌ین و هیوادارین به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر هه‌مان
میتۆد.
پارساڵ به ده‌ستپێشخه‌ری چاک له وڵاتانی سوید و نه‌رویج دوو پارتی
سیاسی پرسی جینۆسایدی کوردیان برده کۆنگره‌ی پارته‌که‌یانه‌وه‌و
بڕیاری به فه‌رمی ناسینیان دا. وە لەوڵاتی سوێد هەر ٧ پارتی ناو
پەڕلەمان واژویان کردوە لەبەڵگەیەکی دۆکۆمێنتی کەئەوان ڕیز دەگرن لە
ناساندنی ئەنفال و هەڵەبجە کە بەجینۆساید ناسێنراوە .
چاک توانی زۆر کۆنگره‌و کۆنفرانس له سوێدو سویسرا‌و به‌ریتانیا و هۆله‌نده
بۆ په‌رله‌مه‌نتارو که‌سایه‌تی بیانی و گه‌لانی زۆر لێکراو ئه‌نجام
بدات.
ساڵی 2008 و 2009 و 2010، ساڵی گه‌شه‌کردنی چاک بوو ، له ڕوی ڕێکخراوه‌یی
و چالاکییه‌وه ،چه‌ندین کۆمیته‌ی نوی له هه‌ندێک له باژێره‌کانی
باشوور و ئه‌وروپا پێکهێنران ، ژماره‌ی ئه‌ندامانی چه‌ندین هێنده
زیادی کرد، سنوری کاره‌کانی به‌رفراوانتربوو ،هاواکات به چالاکییه‌کانی
توانی ببێت به ئه‌کتیڤترین ڕێکخراوی کوردی له سه‌ر ئاستی هه‌موو
پارچه‌کانی کوردستان . هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد ناوه نوێکه‌مان ["چاودێری
کوردۆساید" ] که ته‌مه‌نی ته‌نها22 مانگێکه ببێته ناسراوترین و خۆشه‌ویسترین
ناو له ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری و ڕاگه‌یاندندا.
کۆمیته‌ی باکوور پار ساڵ بۆ یه‌که‌مجار کۆنفرانسی بۆ جینۆسایدی ده‌رسیمی
له سوئید رێکخست و که‌مپینی بۆ مناڵانی زیندانی له باکوور ئه‌نجامدا
، هاوکات بۆ یه‌که‌مجار نووسینگه‌ی باشوور به‌شداری کۆنفرانسی 15ی قه‌ده‌غه‌کردنی
چه‌کی کیمیاوی کرد له لاهای ، بۆ یه‌که‌مجار له‌سه‌ر ئاستی کورد به‌شداری
کۆنگره‌ی دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی کرد و بۆ یه‌که‌مجار له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست کۆنفرانسێکی به ناوی کورد و دادگای تاوانی نێو ده‌وڵه‌تی له
شاری هه‌ولێر رێکخست ، له جنێف له په‌راوێزی کۆبونه‌وه‌کانی لیژنه‌ی
مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان کۆمیته‌ی سویسرامان به‌شداری
چه‌ندین کۆبونه‌وه‌ی کرد . چاودێری کوردۆساید یه‌که‌م لایه‌ن بوو
ئازادکردنی تاریق ره‌مه‌زانی له قاودا و له چالاکییه‌کانیشدا دژ به‌و
کاره ده‌ستپێشخه‌ر و پێشه‌نگی هه‌مووان بوو ، ئه‌مساڵیش چه‌ندین
خۆپیشاندان و که‌مپینی بۆ دادگایی تاوانباره کورده‌کانی پرۆسه‌ی ئه‌نفال
ئەنجام دا، وه بڕێک له‌و چالاکیانه په‌ڕینه‌وه بۆ پایته‌ختی
کوردستان.
دوو ساڵی رابردوو چه‌ندین که‌سایه‌تی ڕۆشنبیری کوردستانی له نووسه‌ران
، ڕۆژنامه‌نووسان و پسپۆران ، پارێزه‌ران ، پزیشک و توێژه جیاجیاکان
له‌ده‌وری چاک کۆبوونه‌وه ، ته‌نانه‌ت کار گه‌یشته ئه‌وه‌ی پرپفیسۆر
بێشه‌کچی شانازی به ئه‌ندامبوونی خۆیه‌وه بکات له ڕیزه‌کانی چاکدا ،
له وڵاتی سویدیش چه‌ندین که‌سایه‌تی سیاسی و پەڕلەمانتارو سەرۆک حزب
بوونه ئه‌ندامی شانازی ئه‌م ڕێکخراوه،هه‌ر پارساڵیش یه‌کێک له
چالاکترین کۆمیته‌کانی چاک که کۆمیته‌ی باکووری کورستانه ،وه‌ک یه‌کێک
له چالاکترین کۆمیته‌کانی رێکخراوه‌که‌مان هاته دامه‌زراندن ،چاوه‌ڕوانی
راگه‌یاندنی کۆمیته‌ی رۆژئاواش ده‌که‌ین له ماوه‌ی نزیکی داهاتوودا .
ئه‌مڕۆ چاودێری کوردۆساید ئه‌و ڕێکخراوه‌یه توانیوییه‌تی تا ئاستێ
کاریگه‌رانه داکۆکی له به‌جێماوی قوربانیان و ئازادییه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ی
مه‌ده‌نی بکات .به‌ستنی کۆنگره‌ی سێیه‌م به‌شێوه‌ی کراوه‌و ئازاد له
کات و ساتی دیاریکراوی خۆیدا. به گۆڕینی ناو و ئارمی ڕێکخراوه‌که‌مان
سه‌لماندمان که چاودێری کوردۆساید ڕێکخراوێکی ته‌واو دیموکراتی و
مۆدێرن و نه‌ترس و به‌رژه‌وه‌ند نه‌ویسته .
چۆن [9] ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به به‌یاننامه‌یه‌ک خۆمان راگه‌یاند ،
بڕیارمان دا [چاک] بین بۆ دۆزی ڕه‌وای گه‌ل ، له داهاتووشدا چاکتر و
بوێرتر و سه‌ربه‌خۆترده‌بین ، له‌سه‌ر په‌یامه‌که‌ی خۆمان به‌رده‌وام
ده‌بین وه‌فادارانه کارده‌که‌ین بۆ پرسی کوردۆساید.
ئێمه‌ی ئه‌ندامانی چاودیری کوردۆساید په‌یمان به که‌سوکاری قوربانیان
و ئازادیخوازان و داخوازیکه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له کوردستان ده‌ده‌ین
، له‌سه‌ر میتۆدی کاره‌کانمان به‌رده‌وام بین ،
چاودێری کوردۆساید چاکی هه‌مووانه، له هه‌گبه‌یدا زۆری هه‌ڵگرتووه
و زیاتری پێده‌کرێت ، به‌هێزی بکه‌ن و په‌یوه‌ست بن به‌ڕیزه‌کانییه‌وه
.
له کۆتایدا به‌م بۆنه‌وه جێگه‌ی خۆیه‌تی که سڵاو ده‌ستخۆشی و
پیرۆزبایی بۆ هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ناوه‌نده‌که‌مان بنێرین
که دڵسۆزانه کاریان بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌که‌مان کردووه.
چاودێری کوردۆساید - چاک
5\1\2011
www.kurdocide.com
kurdocide@hotmail.com
|