٣\٩\٢٠١٢
چاودێرییکردنی
کەناڵەکانی تەلەفزیۆن.
رۆژی ٢٧\٨\٢٠١٢
بەیاننامەی ئاگادارکردنەوەمان بڵاوکردەوە، تیادا ئەوەمان روونکردەوە کە
لەرۆی ١\٩\٢٠١٢
ـەوە دەستدەکەین بە تۆماری پێشێلکارییە دەروونی و کۆمەڵایەتییەکانی
کەناڵە تەلەفزیۆینییەکان، و لە سەرەتای مانگی ١٠\٢٠١٢
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا راپۆرتی پێشێلکارییە دەروونی و
کۆمەڵایەتییەکانتان بڵاودەکەینەوە.
ئێمە لە دوێنێوە دەستمان کردووە بە تۆمارکردنی پێشێلکارییەکان.
راپۆرتی تۆمارکردنی پێشێلکارییە دەروونیی و
کۆمەڵایەتییەکانی کەناڵەکان، کارێکی گەورەو گرنگە، هەرچەندە ئێمە
تیممان هەیە بۆ تۆمارکردن، بەڵام لەبەرئەوەی ژمارەی کەناڵەکان زۆرە،
بۆیە پێویستمان بە هاوکاری بەڕێزتان و کەسانی دیکەیە.
تکایا هاوکار و دەستبارمان بن بەناردن و تۆمارکردنی هەر پێشێلکارییەکی
دەروونی و کۆمەلایەتی کە تەلەفزیۆن و کەناڵەکان دەیکەن، یەکێک لەو
پێشێلکارییەی کە ئێمە لەم قۆناغەدا کاری لەسەر دەکەین و تۆماری دەکەین،
نیشاندانی دیمەنی توندوتیژ و خوێنڕشتن، ئەگەر لەسەری نەنوسرابێت "تەماشاکردنی
بۆ منداڵ شیاو نییە".
هەر بەڕێزێک حاڵەتێکی لەو جۆرەی بینی ، لەسەر ئەم شێوەیە
تۆمارکردنەکەمان بۆ بنێرن:
ناوی کەناڵ:
رۆژ:
کاتژمێر:
ناو و ناونیشانی بڕگە توندوتیژەکە،
هەواڵەکانە، یان دراما و فیلمێکە:
وەسفێکی کورت، واتە بڕگە توندوتیژەکە چی بوو:
ئەگەر بە مۆبایل یان هەر شێوازێکی دیکە وینەی بڕگەکە بگیرێت باشترە،
ئەگەرنا هەر زانیارییەکانمان بۆ بنێرن.
زانیارییەکانمان بەو
ئیمایلە بۆ بنێرن:
groupi.ashti@gmail.com
ژمارە مۆبایل: 07702201898
لە فەیسبووک:
www.facebook.com/GroupiAshti
سوپاس بۆ هاوکاریتان.
گرووپی
ئاشتی بۆ پرسە دەروونیی و کۆمەڵایەتییەکان
groupi.ashti@gmail.com
|