چاوەکانت منیان ناسى .
دیار محهمهد پێش ناسینت خۆر تۆپێکى منداڵیم بوو مانگیش ئاوێنەى جوانیم بوو کەگەورەبووم پێشکەشى تەنیایى تۆم کرد لەئێوارەیەکى شوومدا بەدەستى لەرزۆکایم و بەقاچى پڕلە خوێنمەوە کۆشکى دڵم بەترسەوە لەگەڵ گۆزە شکاوەکەى تەمەندا دووبارە دروست کردەوە لەگەڵ نیگاى پڕ تەلیسمى چاوەکانتا تاریکى شەوت پێ بەخشیم لەئێوارەیەکى شومدا کەتۆم خۆش ویست لەگەڵ شەڕە ووشەى نیگاکانتا ڕەشیت بەشەوگارم بەخشى بەئاوابونت لەمەغریب و لەعەشق و لە ڕزین وە ک گوناهبارێکى بێ گوناه منت هەڕاجى بازاڕەکانى چاوت کرد ئێستاش لەتەنیاى شەودا پاڵەوانێکى بێ غیرەتم خۆرى تۆپى منداڵیم و گۆزە شکاوەکەى جاران دوبارە دروست کردەوە....
11/1/2006 deyar.mahamad@gmail.com
|