په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

چاوەکانت.

                                                                                         زیاد نادر عاڵڵایى
ئەم شیعرە پێشکەشە بە چاوەکانى ( سروە) ى هاورۆحم.


چاوەکانت وەک خۆت لە رۆحم شیرینن،
وەکو نیشتیمانیش هێجگار پیرۆزن ..
دوو رووبارى هەنگوینى میهرءئەڤینن،
دوو کۆترى دڵ پڕ لەتاسەء عیشقء سۆزن ..
چاوەکانت بەقەد خوێنء هەناسە،
لە ناخى ناخما شیرینءخۆشەویستن ..
بۆ هەمیشە روو لەکابەى چاوى تۆمەء،
عشقى چاوت لە بینایى چاوو هەستن ..
چاوەکانت خواوەندى شەکرء شەرابن،
شیلەى نازى مەستىء شیرینى دەتکێنن..
بۆ باخووسى چاوانى تۆ، هێشتا کەمە،
هەموو سروشت سەرى ملکەچى بنوێنن!!
چاوەکانت وەک نەسیمى شنەى شەماڵ،
تەزوى تەناهى بۆ رۆحى شێتم دێنن..

جاران چاوەکانت پڕ نازى کووشتن بوون،
ئێستا بەسۆزء تاسەوە، من دەدوێنن ..
چى لەچاوت کەم، زێى خواوەندء شیعرەء
مروارى قەدەرى خۆمى تیا دەبینم ..
چاوەکانت فیردەوسى پڕ ئاسودەگین،
لە چاوەکانت هەڵمگرە، خاتوو زینم..
هەتا دەمرم روو لە چاوانى تۆ دەبم،
چاوەکانت دەکەمە دوا زێدى ژینم.
* * *


12/8/2007

هەولێر