١٨\٥\٢٠١٩
چاوێک بە
ئایینەکانی جیھاندا بگێڕن.*

ئەحمەد شاملو |

وەرگێڕانی
لە فارسییەوە: سەردار عەبدوڵا حەمە |
باوەڕ بوون وئیمانداری بە ئایینەکان و
مەزھەبکان ھە ر لە بت پەرستیەوە دەست پێ بکەین تا ئایینی موسا و بۆدائی
وئایینی زەردەشت ومەسیحی و چی وچی ھەمیشە وەک سندوقێکی داخراو لە
باوانەوە بۆ نەوەکان بە شێوەی میرات بەجێ ماوە و. گوازراوەتەوە بە
باوەڕێکی نزیک لە ڕەھاوە دەڵێم ئێمە ھەموومان کە لە ژێر ئە م سەقفەدا
کۆبووینەتەوەوە ئەگەر مەزھەبمان ھەبێت سەر بەمەزھەبێکین کە باوانمان بە
ئێمەیان بەخشیوە. لێرەدا تەنھا قسە لە سەر مەزھەبە نەک ئایین، ئایین
سەرچاوەی یەکەم ئ وئەسڵیە. ئایین بە بەڵگەی جۆراوجۆر لە ھەندێک
کاتەکانی مێژوودا تووشی لێکترازان وپارچە پارچە بوون بووە مەزھەبی
جۆراوجۆری لێ پەدا بووە بۆ خۆیان سەربەخۆ کاریان کردووە . گوایا
ئاینی ئیسلام حەفتاوچەند مەزھەب ولق وپۆپی لێ دروست بووە کە تا بە
ئەمڕۆ بە سەدو چل دانە گەیشتووە ھەر مەزھەبەکێش بۆ خۆی کۆمەڵێک زانای
ئایینی وموفەسیری خۆی ھەیە .،
زانا ئایینی وموفسیرەکانی ھەر مەزھەبێک پێان وایە تەنھا مەزھەبەکەی
خۆیان ڕاستە وھەق بە ئەوە و ئایین ومەزھەبەکانی تر کافرن وھەڵەی زۆریان
ھەیە. تا ئێرە قەیناکا چونکە ئەگەر باوەڕێکی لەم جۆرەیان نەبێت دەبوو
بچوونایە ئایینێکی تریان بۆ خۆیان ھەڵبژاردایە.
ئێستا با بۆ تاوێک مەزھەبەکانی جیھان وشەڕوناکۆکیان لە سەر کافر بوونی
یەکتر بخەینە لاوە با خۆمان لە دوورەوە ولە دەرەوی ئەوان چاوپیاخشاندێک
لە سەرەوەیان بکەین :
مەسیحی لەگەڵ( کاتۆلیک و پرۆتستانت وئنجیلی وکواکر وگریگۆری
وئەرتەدۆکس) ھیچ ناڵێین چونکە ئەمانە بۆ جەنگی ناوخۆیی خۆیانە .
موسلمان لەگەڵ (سونەو شیعەوحەنەفی وحەنبەلی مەزھەبەکانی تری) ھیچ
ناڵێین
بودایی لەگەڵ (شینتۆ و کیفۆسیوسی ودائۆیی) ھیچ ناڵێین ھەموو ئەمانە بە
زەردەشتی ومیھری ومانوی وبتپەرست وخۆر پەرست وئاگر پەرست وشەیتان پەرست
وگا پەرست وجولەکە …..ھەموو ئەمانە پێیان وایە مەزھەبەکەی خۆپیان
ڕاستەو لە سەرھەقە.
باشە ئەگەر بچین لە سەروەوە تێیان بڕوانین بۆ ئێمە پرسیارێک دێتە
ئاراوە ئەویش خۆ ناکرێ ھەموو ئەمانە لە سەر ھەق بن ئایا بەحوکمی عەقل
دەکرێ یەکێ لەمانە لەسەر ھەق بێت؟ مەبەستی من ئەوەیە یەک نموونە باس
بکەم کە بۆ گفت وگۆ نیە .من لەو پلەوئاستەدا نیم کە حوکم بدەم ئەم
مەزھەب ڕاستە ئەوی تر رەد بکەمەوە بەڵام من ئەتوانم ئەوە بڵێم کە بەپێی
ئیدعای ڕابەری ئایینی بودائیک کە دەڵێت دینەکەی من لە سەر ھەقە ئەتوانم
بڵێم نەخێر ڕاست نیە ھەرگیز چونکە بەیەگ بەڵگەی سادە پێی ئەڵێم تۆ
دینەکەن بە میرات وەرگرتوە نەک بە لۆجیک وبە ھەڵبژاردنی خۆت وئارەزووی
خۆت بۆیە ھیچ شتێکی پێ نیە بیسلمێنێ کە ئیدیعاکەی ڕاستە بودایی
بوونەکەی بە میرات بۆ ھاتووە بۆیە بەڵگەکەی لاوازە کە دەڵێت دینەکەی من
ڕاستە ولە سەر ھەقە، ئەگەر لە خێزانێکی بت پەرست لە دایک ئەبێت
دیەنەکەی بە میرات بۆ دەمێنێتتەوە ودەڵێت تەنھا دینەکەی من راستە ولە
سەر ھەقە . تەنانەت ئەگەر بۆ تاوێکیش قبولمان کرد دینی بودائی ڕاستە
ھێشتا قسەی ئەو پاپایە ھیچ نیە..
مرۆڤی بەھەست تەنھا ئەکرێ بە شتێک باوەڕ بێنێت کە لە ژیانیا بە تەجروبە
پێی گەیشتبێ وھەستی پێ کردبێت ، لەگەڵ تەجروبەی باباتیانە ، زانست ،
کردار ، بەراوردکاری ، فەلسەفی بە لەبەرچاو گرتنی کات وشّوێن .
______________________________________
*
وتارێکی ''ئەحمەد شاملۆ''یە لە زانکۆی برکلی.
١٢\٥\٢٠١٩
ماڵپهڕی سهردار عهبدوڵا
حهمه
|