ساڵانێکه چاوه‌ڕوانم هه‌رنه‌هاتی ئاوی چاوانم داهات و هه‌ر نه‌هاتی، باخچه‌ی ژیانم بێ تۆ ووشکه بێ تۆ خانه‌ی هیوا و ئاوات چۆڵوهۆڵ و ساردوسڕه.. تۆی سه‌رتۆپی جوانیی گه‌ردوون تۆی ژێده‌ری هۆش و هزر و ئه‌ندێشه‌و و سۆز، له چاوی من تۆ له خه‌رمانه‌ی مانگ ده‌چی به هه‌ستی من ڕۆژ له تۆ گه‌رمیی وه‌رده‌گری.. له ئه‌ندێشه و له‌نێو خۆمدا خانۆچکه‌یه‌کی ئارامم بۆ چێکردووی نه‌خشه‌وپلانی ژیانێکی پڕ ئاسووده‌م له‌نێو دڵ و ده‌روونی خۆم بۆکێشاوی . خه‌ڵکی شادن به هاتن و دیداری تۆ که‌چی من هه‌ر چاوه‌ڕوانتم نه‌هاتنت ده‌مکرۆژێ و شیوه‌ن گیانی داگیرکردووم.. خه‌می دڵم بۆ کێ به‌رم؟ کێ به کێیه و.. کێ ئاگای له رازی دڵی منه؟ من چ چێژێک له‌م گه‌ردوونه‌داببینم تۆی تیا نه‌بێ و له باوه‌شم نه‌توێیه‌وه.. خه‌ڵک هه‌رده‌م لێمده‌پرسن : چی بوو.. نه‌گه‌یشت سواره‌ی تۆ؟ شکۆفه‌ی نه‌دا گوڵی تۆ؟ وه‌ڵام: نه‌خێر ، نه‌خێر.. نه‌خێرررر.... ئه‌من گه‌ڕام ، گه‌ڕام.. گه‌ڕام نه‌مدۆزیه‌وه زۆر زۆر گه‌ڕام نه‌مدۆزیه‌وه ده‌گه‌ڕێم و هه‌ر ده‌گه‌ڕێم نایدۆزمه‌وه.. ئیدی ته‌واو، بێ ئومێدم و نایبینمه‌وه چاوه‌ڕوانیی تێكڕای ره‌نجمی به‌بادا ماندووم.. ته‌واو شپرزه بووم پاڕانه‌وه و هه‌ناسه‌ساردییش داد نادا. ئه‌ز نازانم.. ئه‌ز نازانم و یه‌ک ده‌نک چییه تێیناگه‌م: بۆچی ئه‌من دلێک نه‌بێ رازه‌کانمی تیا وه‌شێرم مۆمێک نه‌بێ به‌دیاریه‌وه هه‌ڵپڕووکێم که‌سێک نه‌بێ له‌نێومدا.. له‌نێویدا بتوێینه‌وه.. نا نا دیاره ته‌نیایی دۆستی دێرینمه و به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربم جێگای خودام گرتۆته‌وه یان هه‌ر خودی خۆم خودامه !
|