چاوه‌ڕوانی.
به‌ندی عه‌لی
پێکێ ژه‌هری بێ ڕه‌نگ و بۆن قومێکی به‌ده‌هرێک ئه‌شێ و تاڵتر له‌ئاره‌قه‌ی شه‌رمی په‌پووله‌یه‌ک متمانه‌ی به‌چرا به‌خشی ئه‌ویش له‌دواساته‌کانی توانه‌وه‌دا خامۆش ، خامۆش ، کوژایه‌وه‌و بینایی به‌عه‌ده‌م سپارد ئاسۆش به‌شه‌وێکی سپی له‌ته‌مته‌مان قومێک ژه‌هری بێ ڕه‌نگ و بۆن تاڵتر له‌تامی ژه‌قنه‌بووت خاوتر له‌بوونی به‌رد ، به‌ئاو
سێبه‌رو گیانێکی به‌سوێی به‌خاکه‌وه له‌خاچدراو خۆر له‌پشت فه‌رشی هه‌وره‌وه چاوشارکێیان له‌گه‌ڵ ئه‌کاو نه‌سێبه‌ر قولانجێ له‌گیان دێته‌پێشێ نه‌گیان به‌وه‌سڵی ئه‌و ئه‌گاو نه‌وورده به‌ردێکی خورپه‌ش ئه‌م گۆمی حوزنه بێ ده‌نگه‌ی ده‌روون مه‌نگ ئه‌وروژێنێ سێبه‌رێکی ده‌ست له‌سه‌رچۆک په‌یکه‌ره گیانێکی تاساو کورته پیاسه‌یه‌کی ڕاڕه‌ی چۆڵترین بیابانی زه‌مه‌ن هاتوچۆیه‌ک ، زڕ خونچه‌یه‌ک به‌دره‌ختی خۆزگه ناگرێ و پوشێ له‌کێوی شه‌نی خه‌م به‌بانادا گریانی روحێکی ئیفلیج له‌سه‌ر کورسی پێچکه‌داری میهری ڕێکه‌وت له‌غه‌دری مه‌حکه‌مه‌ی قه‌ده‌ر نه لێبوردنێکی گشتی نه‌لێخۆشبوونی خوێن ، له‌شوێن قه‌ره‌قۆشێ جڵه‌وداری ئه‌سپی به‌خته بێ ئه‌زموونه له‌گه‌مه‌ی داد هه‌وه‌سبازێکی بێ وێنه‌ش له‌ده‌رسی جورم و سزادا چه‌ند که‌ساسه ئه‌و زه‌ڕنه‌قوته بێ نازه‌ی له‌شه‌وانی کڕێوه‌یا په‌نا بۆ نه‌رمیی به‌فر ئه‌باو له‌چۆله‌که سڕه‌کانی گوێسه‌بانه‌ی سه‌بری ده‌هر چاوه‌ڕێی میهرو ئیحساسه پێکێ ژه‌هری بێ ڕه‌نگ و بۆن سێبه‌رو ، گیانێکی به‌سوێ کورته پیاسه‌یه‌کی ڕاڕه‌ی بیابانی منیش ، زه‌ڕنه‌قوته‌ی که‌ساس قه‌ره‌قۆشی شۆڕه‌سواری ئه‌سپی به‌ختیش .. چاوه‌ڕوانی.
دیسێمبه‌ری 2008
|