١١\٩\٢٠١٤
جاویدانیی!

دارا خونچە
ئەتووش کە یەک تاکی لە مرۆڤەکان وەک من و
هەر کەسەکی دیکە لێواولێوی لە هەڵە و کەموکوڕیی و جێی بەزەیی
پێداهاتنەوەی، کە وە راشکاویی ئەوەمان وەرگرت و هەرسمان کرد ئیدی
تێدەگەین رێگرتن لە فریودانمان هێندە گرنگ نییە وە ئەندازەی ئەوەی کە
پێویستە رێ لە خۆفریودانمان بگرین و خۆمان لە ساویلکەیی و دەستەپاچەیی
رزگار بکەین، ئەو کاتەش فرە فرە ئاسان دەتوانین لە رێی هونەرەوە
جوانییەکان و گەشانەوەکانمان پەیدۆز بکەین و تاتایێ لە ئاسوودەیی
سەرڕێژ ببین، لێ تکایە با وەشیار بین چونکێ ''ئاسوودەیی هەمییشەیی''ش
ئەگەر گۆڕین وەرگۆڕینی دەگەڵدا نەبی ئەوە یەک مردنی لەسەرەخۆیە و
هەرگیز ناگەینە ئاستی سەرفرازیی و دەبینە پێخۆری حەز و ئارەزووە
سەرشێتەکانمان!
ئای لەو چارەڕەشیی و هۆشمەندییە بێ هۆشییەمان؛ چاو چاو.. کوو تووشی
کونەڕەشەی خۆمان بووینە! ئەرێ کامە ئاژەڵگەلی کەم هۆش هەن لە نێو
خۆیاندا وەک رەگەزی مرۆگەل شەرم لە نەزانیی خۆیان تەنانەت شەرم لە
جەستەی خۆشیان بکەن - وە تایبەتییش ژنان*
-.. ئەرێ کامە دڕندەگەل هەن لە نێو خۆیاندا هێندەی رەگەزی مرۆگەل - وە
تایبەتییش پیاوان - خەریکی لەنێوبردنی یەکدی و لەنێوبردنی سەرلەبەری
ئاژەڵ و رووەک و ئاو و هەوا و دار و بەرد بن؟!؟! دەی دەی هێندەش رەشبین
و بێ هومێد مەبە چونکێ ژیان هێندە تەنگ و تاریک نییە و بای ئەوەی تێدا
هەیە ئاسوودەییەکت پێ ببەخشی و هێندەک کاتی تێدا راببوێری.. لێ ئەوهاش
نا کە کاتەک ناتوانی تشتەک ئەنجام بدەی یان لە دەستت دەردەچی ببێژی
(دەی.. ''کیری ئەوڕۆ وە قوونێ سبەینێ**'')
یان (لە کێندەر پسا لەوێ گرێی بدە)ی! بەڵکە کۆشش بکە هۆکارەکانی
پسانەکان پەیدۆز بکەی تا ئیدی رێ لە پسان بگری.
سەرەنجام ئەتوو بێجگە لەوەی گیانلەبەری مرۆڤیشی.. لەبەرهەندێ وە هیچ
کلۆج و بابەتەک هیچ چارەت نییە و هەر دەبی؛ هەناسە بدەی و هەناسە
بدەیەوە.. ماچ بکەی و ماچ بدەی.. بخۆی و لە بنەوە پتک پتک وەدەری
بنێیەوە.. بخۆیەوە و بمیزی.. بگێی و بتگێن.. بنووی و رابیەوە.. تێبکوشی
و تێتبکۆشن و... هتد لێ ئەو خولیایە عەنتیکەیەی کە فەلسەفەی پووچ لە
مەژیی مرۆی پەستایە و پێی دەگۆترێ ''جاویدانیی'' هەرگیز پێی ناگەی
مەگەر ئەو دەمەی کە لە چارچیوەی پێشڕەویی سیستەمی ستەمگەرانەی
''سەرمایە''دا کە زانست پشتت لە زەوی دەدا***
و لە تێکڕای هەست و سۆزە مرۆییەکان داتدەشۆری و ''ئامێر''ئاسا
دەتجوولێنی ئیدی نەمریی وەدەست دەهینی لێ بێ چێژوەرگرتن لە هیچ تشتەک
هەر خەریکی چرتەچرت و تەقەتەق دەبی! خوازیار بە بەو رۆژە نەگەی!
______________________
*
هەڵبەتە هۆکارە سەرەکییەکەی شەرمی ژنان لە جەستەی خۆیان کە زۆر پترە لە
شەرمی پیاوان هەر نێرسالارییەکەی پیاوانە.
**
''کیری ئەوڕۆ وە قوونێ سبەینێ'': لە روانگەیەکی نێرسالارانەوە
داڕێژدرایە و فرە رەگەزپەرستانە و نەرێنییانە تەماشای (گانکردن) دەکا
کە لە راستییدا نێر و مێ وەک یەک سوود و چێژی لێ دەبینن ئەگەر هەردوو
رەگەزەکە و رەگەزی سێیەمیش کە ''نەژن و نەمێر''ن هەموویان وەک مرۆڤ لە
یەکدی بڕۆنن.
***
ئەگەر زوو بەرانگژی نەبینەوە و نەیوەستێنین چارەنووسەکی باش چاوەڕێ
ناکرێ.. ئەوەی ئێستا دەیبینین کە تا دێ خەریکە مرۆڤ لە سروشت و تشتە
زیندییەکان دوور دەکەویتەوە و ئامێرە
ئەلەکترۆنییەکان کە دوورن لە گیان و خواستە جوانەکانی ژیانی داگیر
دەکەن و بەهای هەر مرۆڤەک وە چەندیێتیی پارەکەی هەڵدەسەنگێندرێ...
سەرەتایەکی سادە و ساکارن لە دەستبەرداربوونمان لە مرۆڤبوون!
ماڵپهڕی دارا
خونچە
|