٧\٧\٢٠١٥
چاویلکەی عیشق.

ژاکا
ئەمشەو تۆی و
چاویلکه پاکییەکانی رووحم
نەمدەتوانی بێ چاویلکه
بتبینم و
هەستت پێ بکەم
ئەمڕۆ مرۆڤایەتیم
لە پێناو ئارەزووەکی سپڵەدا
دیت
کە چۆن لەت لەت دەبێ.
چاویلکەکانم دانان و
دیتم چلۆن
ئەندێشەیەکی تەڕ
وشکایی رووحمی نمدایه,
دیتم چلۆن خۆشەویستیی
درۆ درۆ تێکدەشکا.
چاویلکەکانم دانان و
دیتم چلۆن بێ دەسەڵات
رووتی کردم عیشقێکی پووچ
پاکییم دیوه لە هەفت ئاسمان
کە چەنده بێ ئەستێرەیه.
چاویلکەکانم داناون
تابلۆیەکی پڕ (تەرح)ی مێژووم دیتەوه
لە خۆم وایه بێ درۆیه
بەڵام ئەوه مێژوو بە مێژوو باوان
درۆ مێژوویەکی تاڵی بۆ سازکردووی
بۆ شاعیرێکی وەك من
بێ دەسەڵات و دڵـشکاو
دونیا زیندانه زیندان
دیسان من مام و چاویلکه عيشقاوییەکەم.
(بۆ دوا جار چاویلکەکهم دانا)
منێکی رووت
رووحێکی تێکشکاو
ئەندێشەیەکی تاڵ
تۆیەکی پڕ درۆم بینی
هەزار تۆبه لە چاویلکه.
١٤\٦\٢٠١٥
- مهاباد
zhaka1234@gmail.com
|