په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١٦\٣\٢٠٢٤

    چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەر .

ئیلهام مورادی

ژنە کوردێکی بۆێرم
هەڵواسراو بە هەناسەی شەونم و
مێرگ و زار
دووراو بە گیانی دەشت و چیاکانی نیشتمان
لێوڕێژ لە ئەمەک و
ئەستوورتر لە بەژنی چیاکان و
سەرکەشتر لە دوندی ئارارات
دڵم کانگای ئەڤین و
چاوم تاسەمەندی بەژنی دولبەر
چرکە چرکە کاتەکان لە تەمەنم تێدەپەرێ و
ئەزموونەکانم فیلمێکی (تگزاز)ی لەبەرە
شەڕ بە باڵای شەودا دەلوورێنێ
کەچی خەونەکانم پڕن لە ئاشتی
من بەڵێنم داوە کە داهاتوو بۆنی گەنم دەدا
من شاژنی دلێری ئەم جێژوانەم
شەیدایی بە رووخسارما دەپێورێ و
تا گەیشتن بە ئامانج
کورتە چیڕوکێ خۆی حەشارداوە.


سنە
ماڵپه‌ڕی ئیلهام مورادی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک