٢٩\١٢\٢٠٠٩
چاوی
شین.
ئیبراهیم
حه‌یده‌ری
چاوه‌کانی شین و
جوانت لام وه‌ک و ده‌ریایه‌که
بێ شه‌پۆل و بێ سنوور ومه‌ند وه‌ک و ڕوئیایه‌که
گۆشه‌یێکی تاک و خه‌ڵوه‌ت کێ ده‌لێ ئه‌فسانه‌یه
ئاسمانێکه هه‌راو و هه‌ربی و پاکه ده‌ڵه‌ی ئاوێنه‌یه
دایمه‌خه و وه‌ک په‌نجه‌ره بۆ ئاسمانه چاوه‌که‌ت
با خه‌یاڵم باڵ بێکێشێ ده‌ی له‌نێو ئاسمانه‌که‌ت
حه‌ز له تاڤگه و قه‌لبه‌زه‌ی ئاهه‌نگی چاوانت ئه‌که‌م
ماسیێکی سووره جه‌سته‌م بۆنی ده‌ریای گیانه‌که‌م
تیشکی چاوی تۆ نه‌سیمێکه له ده‌ریا هه‌ڵئه‌سێت
هه‌ر وه‌ک و گیانێ به جه‌سته‌ی مومیایدا ئه‌چێت
ئیدیکه بێ ده‌نگ‌به ببیسم ده‌نگی ده‌ریای چاوه‌که‌ی
ئاسمانه ره‌نگی چاوی تۆ خه‌یاڵ ده‌ریا ئه‌که‌ی.
19/12/2009
چاوه‌ڕوانی.
خۆشه‌ویستم
وه‌ک قوتسیه‌تێک
بۆنی ته‌نیاییم
بۆنی نه‌بوونت
شاری داپۆشیووه
*
* *
په‌نجه‌ی چاوی چاوچنۆکانی
شاره‌که‌م
له دوامکه‌وتوون
من
ترسم زۆر زۆر
له نیگاهی به‌زه‌یانه‌ی
شاره
*
* *
بێره‌وه
ژوانه‌کان
شه‌قامه‌کان
کۆڵانه‌کان...
هه‌ر هه‌موو شار
سینه‌ی کراوه‌یان
ته‌مه‌نای هه‌نگاوه‌کانت ئه‌که‌ن
*
* *
منیش منیش
تاسه‌ی شنه‌ی شه‌مالت ئه‌که‌م
تا وه‌ک هه‌ور‌ێکی سووک و سۆڵ
خۆم بده‌مه ده‌ستی هه‌ناسه‌کانت
ده‌سته‌کانم
به پانایی شار
به‌درێژی خیابانه‌کان بکه‌مه‌وه
چاوم به‌ستم و په‌رێشان زوڵفه‌کانم
وه‌ک به‌رزه حه‌وایله‌یه‌ک
برژێنمه نیهایه‌تی ئاسمان و سه‌ما بکه‌م
تاڵ تاڵ زوڵفه‌کانم
وێنه‌ی باویلکه به سه‌ر دونیادا بڵاو بکه‌مه‌وه
به هه‌موو بڵێم
خۆشه‌ویستم
دێته‌وه دێته‌وه.
2006
|