چاوپێکه‌وتنی سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تیی لاوان
له‌گه‌ڵ سکرتێری پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی رێکخراوی یه‌کیه‌تیی
لاوانی سۆسیال دێمۆکرات.
رۆژی
یه‌کشه‌ممه رێکه‌وتی 06-07-2008ی میلادی وه‌فدێکی یه‌کیه‌تیی لاوان
پێکهاتوو له به‌رێزان دارا ناتق سکرتێری گشتی یه‌کیه‌تیی لاوان،
نیشتمان ده‌روێشی به‌رپرسی گشتی یه‌کیه‌تیی لاوان له سوئێد، عه‌لی
عه‌بدیلزاده کادری چالاکی لاوان و نه‌سرین شتاب کادری لاوان له سه‌ر
داوای ره‌سمی سکرتێری پێوه‌ندییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانی رێکخراوی
یه‌که‌تیی لاوانی سۆسیال دێمۆکراتی سوئێد به‌رێز ماگنوس هه‌مار له
دیدارێکی ره‌سمی دا چاویان به یه‌کتر که‌وت.
شایانی باسه که له‌م چاوپێکه‌وتنه دا هه‌ردولا وێرای خۆشحالی خۆیان
له‌م سه‌ردانه دا، دوایین گۆرانکارییه‌کانی ناوچه و هه‌روه‌ها رۆلی
نگه‌تیڤ و تێکده‌رانه‌ی رێ‌ژیمی کۆماری ئیسلامی له ئاستی ناوچه و
جیهان دا خرایه به‌ر باس و لێکدانه‌وه. هه‌روه‌ها ره‌وشی
پێشلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ و زوڵم و سته‌می له‌سه‌ر نه‌ته‌وه
بنده‌سته‌کانی ئێران، به تایبه‌تی گه‌لی کورد و پیشتوانی ئه‌و رێژیمه
له گروپه ترۆریست و بناژۆخوازه‌کان و ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌و رێژیمه
له کاروباری وڵاتانی دراوسێ و هه‌وڵدان بۆ به ده‌ست خستنی چه‌کی
ناوه‌کی ته‌وه‌رێکی تری باسه‌که بوو که هه‌ردووک لا زۆر به
نیگه‌رانیه‌وه چاویان له‌و مه‌سه‌لانه کرد‌و خوازیاری ئه‌وه بوون
که ده‌بێ کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌م کێشانه و
نه‌هێشتنی ئه‌م ئاسه‌واره نگه‌تیڤانه هه‌نگاوی به‌په‌له‌و جدی باوێن.
له‌ته‌وه‌ره‌کی تری ئه‌م چاوپێکه‌وتنه دا پرسی کورد به‌گشتی خرایه
به‌رباس و به‌تایبه‌تی خه‌باتی ئازادی خوازانه‌ی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی
کوردستان به‌رێبه‌رایه‌تی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران به‌رز
نرخێندرا و به‌رێز هه‌مار وێرای ده‌ربرینی پشتیوانی رێکخراوکه‌یان له
خه‌باتی ماف خوازانه‌ی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان کرد و پێداگریان
له‌سه‌ر دامه‌زراندنی سیستمێکی دێمۆکراتیک و فیدراڵ له ئێران دا کرد.
له کۆتایی دا هه‌ردووک لا جارێکی دیکه پێداگریان له‌سه‌ر
به‌هێزترکردنی په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ردوو رێکخراو داگرت.
|