چاوپیَكه‌وتنى
رِۆژنامه‌ى چرا له‌گه‌ڵ '' كاروان نه‌جمه‌دین
''
ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌رگرى له ئازادى رِاده‌ربرِین
سه‌باره‌ت به یاساى كارى رِۆژنامه‌نووسى له كوردستان.
چرا
: رِاى به‌رِیَزتان چیه له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنى پرِۆژه یاساى
كارى رِۆژنامه‌نووسى له‌كوردستان له‌لایه‌ن په‌رِله‌مانى كوردستانه‌وه؟
كاروان نه‌جمه‌دین : به‌رِاى من په‌سه‌ندكردنى
پرِۆژه یاسایه‌كى له‌و شیوه‌یه كه ئازادیى رِۆژنامه‌نووسى به‌رته‌سك
ده‌كاته‌وه و قه‌ڵغانیَكه بۆ پاراستنى بیروباوه‌رِى تایه‌فه‌گه‌رى
بیَجگه‌له‌وه‌ى كه ده‌بیَته مایه‌ى له گۆرِنانى ئازادی رِاسته‌وخۆ
دژایه‌تى په‌رِله‌مان له به‌رانبه‌ر ئازادى رِاده‌ربرِین و ئازادیى
رِۆژنامه‌گه‌رى به‌یانده‌كات, له‌هه‌مان كاتدا ئه‌وه‌ده‌سه‌لمیَنیَت كه
په‌رِله‌مانى كوردستان به هه‌رجوریَك بۆى ده‌كریَت به‌دواى به‌ستنى
زمان و قه‌ڵه‌مى رِۆژنامه‌نووسانه‌وه‌یه له‌به‌رانبه‌ر هه‌ر رِخنه و
هه‌واڵیَك كه رِوبه‌رِوى حكومه‌ت و خیَڵ و ئه‌وسه‌رۆك عه‌شیره‌تانه
ده‌بنه‌وه كه تائیَستا به كاركرد و فه‌تواكانیان له ژیَر ناوى له‌كه‌داركردنى
"دابى گشتیدا" لیَشاویك له ژنان وئازادیخوازانى ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یان
به‌رده‌باران و خه‌ڵتانى خویَنكردووه چونكه به‌پیَى ئه‌و یاسایه
رِۆژنامه‌نووس سزا ده‌دریَت ئه‌گه‌ر رِه‌خنه‌كانى رِو له (بیروباوه‌رِى
یه‌كیَك له تایه‌فه ئاینیه‌كان یان سومبوله‌كانى ) بیَت ئه‌مه‌ش له
برِگه‌ى (ه)ى ماده‌ى ده‌یه‌مى یاساكه‌دا به‌رِونى دیاره . به‌پیَچه‌وانه‌ى
ئه‌و مه‌بده‌ئه‌وه كه یاسا ده‌بیَت ئازادیه‌كانى خه‌ڵك بپاریَزیَت و
فه‌راهه‌میانبكات په‌رِله‌مان ده‌نگى دا به یاسایه‌ك كه ئازادیه‌كانى
رِۆژامه‌نووسان ده‌خنكیَنیَت و به‌بیانوى هه‌واڵى "نهیَنى"و پاراستنى "ئاسایشى
هه‌ریَم" رِۆژنامه‌نووسان رِوبه‌روِى سزاى توند توند ده‌كاته‌وه.
karwanmj@yahoo.com
چرا: دواجار به گۆرِانكاریه‌كانه‌وه
پرِۆژه یاساكه تاچه‌ند ده‌توانیَت له به‌رژه‌وه‌ندى رِۆژنامه‌نووساندا
بیَت یان ئازادى بیَقه‌یدو شه‌رتى داوه به رِۆژنامه‌نووسان ؟
كاروان نه‌جمه‌دین : ئه‌م یاسایه نه‌ك
ناتوانیَت له به‌رژه‌وه‌ندى رِۆژنامه‌نووسان بیَت یان ئازادیه‌كانیان
بۆ فه‌راهه‌م بكات به‌ڵكو له‌زگه ده‌دات له زمانى رِۆژنامه‌نووسان و
رِۆژنامه‌كان داده‌خات و ژماره‌كانیان له‌بازارِدا كۆده‌كاته‌وه و
رِۆژنامه‌نووسان به‌برِیكى خه‌یاڵى سزاده‌دات ئه‌گه‌رهاتو هه‌واڵى
رِیَپیَوان ونارِه‌زایه‌تیه‌كانى خه‌ڵك بڵاو بكه‌نه‌وه یان بانگه‌وازیان
بۆبكه‌ن , ئه‌م یاسایه ته‌واوى ئه‌و ئازادیانه زه‌وت ده‌كات كه
خواستى رِۆژنامه‌نووسیَكه له بواره‌كه‌ى خۆیدا .
چرا : ئیَوه وه‌ك ده‌سته‌ى به‌رگرى له
ئازادى رِاده‌ربرِین بۆچى ئه‌م ریَگه‌یه‌تان هه‌ڵبژارد كه هه‌ڵمه‌تى
ئیمزا كۆكردنه‌وه‌یه ؟
كاروان نه‌جمه‌دین : له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى
كوردستان نارِه‌زایه‌تیه‌كى زۆر له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پرِۆژه‌یاسایه‌دا
هه‌بوو وه هه‌یه‌ئه‌م نارِه‌زایه‌تیانه له‌لایه‌ن زۆریَك له‌نوسه‌ران
ورِۆژنامه‌نووسانى ئازادیخوازه‌وه به‌نوسین و شیَوه‌ى جۆراوجۆر خرانه‌رِو
, وه هه‌ڵمه‌تى ئیمزاكۆكردنه‌وه‌كه‌شمان بۆیه هه‌ڵبژاد بۆئه‌وه‌ى له‌و
رِیَگه‌یه‌وه هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ى دژى ئه‌و پرِۆژه‌یاسایه‌ن
بتوانین یه‌كده‌نگ ده‌نگه‌كانمان له‌ژیَر سه‌رخه‌تیَكى به‌گریكه‌ر له‌ئازادى
كۆببیَته‌وه و له‌و رِیَگه‌یه‌وه نارِه‌زایه‌تیه‌كى ده‌سته‌جه‌معى به‌یان
بكه‌ین كه یه‌كیَ له‌رِیَگه مه‌ده‌نیه‌كانى نارِه‌زایه‌تى ده‌ربرِینیشه.
چرا : ئه‌نجامى ئیمزاكۆكردنه‌وه‌كه به‌كوىَ
گه‌یشتوه و چه‌ند ئیمزایه ؟
كاروان نه‌جمه‌دین : هه‌ڵمه‌ته‌كه
كۆتایى نه‌هاتوه و نایه‌ت تا ئه‌وكاته‌ى بۆمانده‌كریَت بۆ به‌رگرتن به‌و
یاسایه كاربكه‌ین, ئیمزاكان سه‌دان ئیمزایه كه تائیَستا به چه‌ند
لیستیَك بڵاومانكردۆته‌وه ئه‌نجامه‌كه‌شى به یه‌ك ده‌نگى گه‌وره‌ى
نارِازى و ئازادیخواز گه‌یشتووه بۆ به‌رگری له ئازادیى رِۆژنامه‌نووسى
.
چرا : دوا هه‌ڵویَستتان چیه له‌سه‌ر
یاساكه ئه‌گه‌ر به‌بىَ گۆرِانكارى له لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌ریَمىوه
جیَبه‌جىَ كرا ؟
كاروان نه‌جمه‌دین : له (15\11\2007)ه
وه ئیَمه له سىَ به‌یاننامه‌ى جیاجیادا ناوه‌رۆكى یاساكه‌مان شى
كردۆته‌وه و هه‌موو ئه‌و قۆناغانه‌ى ئه‌و پرِۆژه‌یاسایه‌ى به‌تعدیلاته‌كانیا
تیپه‌رِاند رِونكردۆته‌وه كه وه‌ك پیَمانوابوو ئه‌و پرِۆژه‌یاسایه
له بنه‌رِته‌وه كه‌هاتوه دژى ئازادیى رِۆژنامه‌گه‌رى بوه ، وه هه‌موو
ئه‌و ته‌عدیلاتانه‌ش تیَیدا كرا نه‌ك هیچى له دواكه‌وتویى یاساكه نه‌گۆرِى
به‌ڵكو له‌لایه‌ن په‌رِله‌مانه‌وه خاڵى خه‌ته‌رترى چوه‌سه‌ر بۆ به‌رگرتن
به ئازادیى رِۆژنامه‌گه‌رى . بۆیه ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌رۆكى هه‌ریَمیشه‌وه
په‌سه‌ند بكریَت و ببیَته یاسا ئیَمه بیَجگه له‌وه‌ى وه‌ك یاسایه‌كى
دژى ئازادى ناوى ده‌به‌ین له‌هه‌مانكاتدا تا له‌توانماندا هه‌بَیَت كار
بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌كه‌ین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین له‌جیَگایدا یاسایه‌ك
بچه‌سپیَنین كه ته‌واوى ماف‌و ئازادیه‌كانى رِۆژنامه‌گه‌رى فه‌راهه‌م
بكات.
|