په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

چاوپێکەوتنی (بەرەو سۆشیالیزم )

  لەگەڵ (مریەم جەمیل)

ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری ڕێکخراوی ڕزگاری ژنان لە عێراق.

 

 

مریه‌م جه‌میل   

 

 

بەرەو سؤشياليزم: بانڱگەوازى ئێوە وەك رێكخراوى رزگڱارى ژن  بۆ ژنانی عێراق له  8ى مارسدا چيە؟

مریه‌م جه‌ميل: 8ى مارس روژى  هاتنه مەيدانى ژنانه بۆ وەدستهێنانى مافەكانی لەسەراسەرى جيهاندا، ژنان لەم رۆژەدا قوربانی  زوريان داوە بۆ بەرەسمي ناسينی ئەم روژە ئێمە ئێستا  مێژووى سەد ساڵ تێدەپەڕێنن لە خەبات لەم ڕۆژەدا.  ئێمه وەك رێكخراوی رزگارى ژنان له عێراق، بانگڱەوازى ژنان وئينسانه ئازادیخوازەكان و ئەو كەسانەى ديفاع له مافه كانى ژنان دەكەن بێنه مەيدان بۆ بەرەسمی ناسينى رۆژى 8ى مارس وەك پشوى ڕەسمى له سەراسەرى عێراقدا. 8ى مارس بابكەينه روژى وەدەستهينانی مافەكانی  ژنان، ئەو مافانەى كەلێى بێبەشين. ژنان له سەرەتايیترين ماف بێبەشن، وەك پوشينى جلوبەرگ و كاركردن و چوونه قوتابخانە و هەڵبژاردنی  هاوسەر و هەقى تەلاق دەخالەتكردن له سياسەت و سەفەركردن بەبێ پياو هتد.....

بەرەو سۆشياليزم: شيعارە سەرەكيەكانى 8ى  مارسى ئەم ساڵ چين بە ڕەئى ئێوە؟

مریه‌م جه‌ميل: ژنان دەيان داواكاريان هەيە و لە ژێر توندوتيژی و هەڵاواردنى جنسى و بێ مافى دا ژيان بەسەر دەبەن، بەڵام بە بڕوای ئێمە ئەم شيعارانە ئەتوانن گرنڱترين شيعارەكانى ئەمساڵ بن.  8ى مارس بكرێت به  رۆژی پشووى ڕەسمى له عێراقدا، نا بۆ حيجابى ئيجبارى، بيمەى كۆمەڵايەتى بۆ ژنانى بێكار،يەكسانى هەمەلايانەى ژن وپياو،  نا بۆ  كوشتن و توندو تيژى له دژى ژنان.

بەرەو سۆشياليزم: ئێوە بۆ ئەم شيعارانەتان  بەرزكردوەتەوە؟

مریه‌م جه‌ميل: هەر وەكو له پێشدا ووتم ژنان لەعراق لەسەرەتايترين ماف بێبەشن، ئەو وەحشڱیگەريەى ئيسلامی سياسی وئەحزابه  قەوميەكان وميليشا چەكدارەكانيان  دروستيان  كردوە  بۆ خەلكى  عێراق به تايبەتى بۆ ژنان، رۆژانه دەيان ژن  دەكوژرێن توندوتيژيان بەرامبەر دەكرێت وەئەگڱەر نەكوژرێن ئەوە ناچار دەكرێن دەست  بەرن بۆ خۆكوشتن و خۆسوتاندن، ڕۆژانه  گوێبيستى  چەندان هەواڵى دڵتەزێن دەبينين  وەك خۆسوتاندن وخۆهەڵواسين...هتد، هەرەشەكردن و كوشتنی ژنان  لەلايان ئيسلاميە دڕندەكان وكەسانی دواكەوتووەوە ئيتر قابيڵی قبوڵ نيە بۆ ساتيكيش،هەر بۆيه ئێمە ئەو شيعارانەمان هێناوە، بانڱگەوازى ژنانى تێكۆشەر و ئينسانە ئازادیخوازەكان دەكەين ئەو شيعارانه بكەنە شيعاری خويان له  رۆژى 8ى مارسدا، شيعارى بيمەى كۆمەڵايەتى بۆ ژنانی بێكارمان بۆيە هێناوە زوربەى  ژنانى  عێراق بێكارن وخاوەن  هيچ ئيمكاناتێكى ئابوورى نين، وەئەگەر ژنان  سەربەخۆ نەبن لەڕووى ئابووريەوە  ناتوانين بڵێين  يەكسانن لەگڱەڵ پياو وە مەجبور دەبن هەموو بێ‌مافيەك  قبوڵ بكەن.  شيعارى  نا بۆ كوشتن و توندوتيژى له دژى ژنان، ئيسڵاميەكان و ئەو كەسانەى هەڵگڱرى دابونەريتە كۆن و دارزيوەكەى  ئيسلامن وە ئەوكەسانەى كە لايه‌نگڱرى له عادات و  تەقاليدى داڕزيوو و كۆنه‌پەرستی دەكەن،هەموو كات و ساتێك  به وەحشيانەتەرين شێوە توندوتيژى بەكاردێنن له بەرامبەر ژناندا، هەر دەمە بانگڱەوازى توندوتيژى  دەكەن له دژى ژنان  ئەو كوشتن و توندوتيژييانە كە  بەبڕواى من بەرپاكردنى جەنڱگێكى ترسناكى هەڵگڱيرساندوە بەڕووى ژناندا. شيعاری يەكسانى هەمەلايەنەى ژن وپياو مان بۆيە هێناوە  ئەگڱەر يەكسانى نەبێت لەبەينی ژن وپياودا، ژن هەتا مابێت هەر پياوسالارى بەسەريدا زاڵ دەبێت. شيعارى نا بۆ حيجابی ئيجبارى مان بۆيە هيناوە  حيجاب رەمزی ئيسلامی سياسيە، تەعبيرە لە سەركوتى ژنان و بێ مافكردنيان. بۆيە دەبێ ئەم ڕەمزەى كۆيلايەتيە تووڕ بدەن و قبوڵى نەكەن.