١٥\٨\٢٠٢٤
چاوخشاندنێک به
٧٧ەمین فێستیڤاڵی
نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" له وڵاتی سویسرا.
مەنسوور جیهانی
حه‌فتا
و حه‌و‌ته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" Locarno به
نمایشی فیلمی سینه‌مایی "سێڵاو" Le Déluge له ده‌رهێنانی "جیانلۆکا
جۆدیس" Gianluca Jodice سینه‌ماکاری ئیتاڵی له وڵاتی سویسرا ده‌ستی
پێ‌کرد.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" ته‌رکیزی له‌سه‌ر سینه‌مای
سه‌ربه‌خۆی جیهانه و دوای فێستیڤاڵه‌کانی کان، ڤێنیز و به‌ڕلیناله؛ به
چواره‌مین فێستیڤاڵی گرینگی دنیا دێته ئه‌ژمار که به سه‌رۆکایه‌تی
خاتوو "ماجا هۆفمه‌ن" Maja Hoffmann و به‌ڕێوه‌به‌ریی هونه‌ری "جیۆنا
نازاڕۆ" Giona A. Nazzaro و به به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماکارانی
وڵاتانی جۆراوجۆر له ڕۆژانی ٧ تا ١٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢٤ له شاری لۆکاڕنۆ له
وڵاتی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
حه‌فتاو و حه‌و‌ته‌مین خولی ئه‌م ڕووداوه گرینگه سینه‌ماییه له چه‌ندین
به‌شی پێشبڕکێی، له‌وانه؛ ١٧ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی پێشبڕکێی
سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی، ١٥ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی پێشبڕکێی
"فیلمسازانی ئێستاکه"، ٢٠ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی پێشبڕکێی خه‌ڵاتی
"لێتێربۆکسد پیاتزا گراندێ" Letterboxd Piazza Grande، به‌شی پێشبڕکێی
"پڵینگه‌کانی سبه‌ی" واته؛ ٢٠ کورته فیلم له به‌شی پێشبڕکێی
نێونه‌ته‌وه‌یی، ١٠ کورته فیلم له به‌شی پێشبڕکێی "سینه‌مای
نه‌ته‌وه‌یی سویسرا" و ١٠ کورته فیلم له به‌شی پێشبڕکێی Concorso Corti
d'Autore، ١١ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی پێشبڕکێی Fuori Concorso، ٧
به‌ڵگه‌فیلم له به‌شی پێشبڕکێی "هه‌فته‌ی ڕخنه‌گران" Semaine de la
critique و هه‌روه‌ها چه‌ندین به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی له‌وانه؛ ١٧
فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "نمایشی درگا کراوه‌کان" Open Doors
Screenings، ٢٥ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "مێژووی سینه‌مایی" Histoire
du Cinéma، ١٠ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "پانۆڕامای سویسڕا" Panorama
Suisse و ١٤ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "نمایشی منداڵانی لۆکاڕنۆ"
Locarno Kids Screenings له خۆ ده‌گرێت.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی نێوده‌وڵه‌تی
Concorso Internazionale له حه‌فتا و حه‌و‌ته‌مین خولی فێستیڤاڵی
نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" که بریتین له: خاتوو "جێسیکا هاسنێر"
Jessica Hausner ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی نه‌مسا ـ سه‌رۆکی لێژنه‌ی
دادوه‌ران، "دیانا ئیلبام" Diana Elbaum به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی
به‌لژیکا، خاتوو "پایاڵ کاپادیا" Payal Kapadia ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی
هیندستان، "لۆکا مارینلی" Luca Marinelli ئه‌کته‌ر له وڵاتی ئیتاڵیا و
هه‌روه‌ها "تیم بلێک نیلسۆن" Tim Blake Nelson ئه‌کته‌ر، نووسه‌ر،
ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا؛ خه‌ڵاتی "پڵینگی
زێڕین" Pardo d’Oro باشترین فیلم، خه‌ڵاتی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی
دادوه‌ران، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ران به
براوه‌کان ده‌به‌خشن.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمسازانی ئێستاکه".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمسازانی ئێستاکه"
Concorso Cineasti del Presente که به یه‌که‌مین و دووهه‌مین فیلمی
بڵیندی خۆیان له‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا ئاماده‌ن، بریتین له: «سی.جی
"فێری" ئۆباسی» C.J. "Fiery" Obasi ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی نیجریا ـ
سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران، خاتوو "لینا سوالم" Lina Soualem فیلمساز و
ئه‌کته‌ری فه‌ڕه‌نسی، فه‌ڵه‌سینی ـ ئه‌لجه‌زایری و هه‌روه‌ها "چاڕلز
تێسۆن" Charles Tesson ڕخنه‌گر و نووسه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پڵینگه‌کانی سبه‌ی".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پڵینگه‌کانی سبه‌ی"
Pardi di domani له‌م خوله‌ی فێستیڤاڵدا بریتین له: خاتوو "لیشیا
ئێمینێنتی" Licia Eminenti سیناریۆنووس و به‌رنامه‌داڕێژ له وڵاتی
ئیتاڵیا، "لازا ڕازاناجاتۆڤ" Laza Razanajatovo ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی
ماداگاسکا و هه‌روه‌ها خاتوو "ژولیێت شڕامێک" Juliette Schrameck
به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه یه‌که‌مه‌کان".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "فیلمه یه‌که‌مه‌کان" له
حه‌فتا و حه‌و‌ته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ"
بریتین له: "خه‌لیل بێنکیران" Khalil Benkirane ده‌رهێنه‌ر و
به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی مه‌غریب، خاتوو "ئاڵما پۆیستی" Alma Pöysti
ئه‌کته‌ر له وڵاتی فینله‌ندا و هه‌روه‌ها خاتوو "ئه‌سمه سکاڕۆنی" Esmé
Sciaroni دیزاینی میکیاژ له وڵاتانی سویسڕا و ئیتاڵیا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پاڕدۆ وێرده".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پاڕدۆ وێرده" Pardo
Verde له‌سه‌ر بابه‌تی قه‌یرانی که‌ش و هه‌وا، بریتین له: خاتوو
"کانتراما گاهیگیری" Kantarama Gahigiri هونه‌رمه‌ند، نووسه‌ر و
ده‌رهێنه‌ری سویسی ـ ڕواندایی، "سێدریک سوچیوالی" Cédric Succivalli
به‌رنامه‌نووس و ڕخنه‌گری فیلم له وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و هه‌روه‌ها
"دانیێل واینێر" Daniel Wiener ڕۆژنامه‌نووس و به‌ڕ‌ێوه‌به‌ری هونه‌ریی
له وڵاتی سویسڕا.
خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی سینه‌مایی به "ئاڵفۆنسۆ کۆواڕۆن".
به‌رپرسانی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "لۆکاڕنۆ" به پێشکه‌ش کردنی
خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی سینه‌مایی ڕێزیان له "ئاڵفۆنسۆ کۆواڕۆن"
Alfonso Cuarón ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای جیهان و هه‌ڵگری ٥
خه‌ڵاتی ئۆسکار گرت، ئه‌م ڕێوڕه‌سمه ڕۆژی یه‌کشه‌مه ١١ی ئۆگۆستی ٢٠٢٤
له گۆڕ‌ه‌پانی کراوه و گه‌وره‌ی "پیاتزا گراندێ" له شاری لۆکاڕنۆ
به‌ڕێوه‌چوو که زیاتر له ٨ هه‌زار که‌س تیایدا ئاماده‌بوون.
خه‌ڵاتی فه‌خری "پڵینگی زێڕین" به "جێن که‌مپیۆن".
"جێن که‌مپیۆن" Jane Campion ده‌رهێنه‌ر، سیناریۆنووس و
به‌رهه‌مهێنه‌ری نیووزله‌ندی به وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی فه‌خری "پڵینگی
زێڕین" له لایه‌ن ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان
ڕێزیی لێده‌گیرێت. ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به‌شکۆیه ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی ئۆگۆستی
٢٠٢٤ له گۆڕ‌ه‌پانی "پیاتزا گراندێ" به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
خه‌ڵاتی سه‌ربه‌رزیی هونه‌ریی "ده‌یڤید کامپاری" به "ملانی لۆران" و
"گیم کاته"،
له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی حه‌و‌ته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی
"لۆکاڕنۆ" Locarno خه‌ڵاتی گه‌وره و سه‌ربه‌رزیی هونه‌ریی "ده‌یڤید
کامپاری" Davide Campari که هه‌موو ساڵێک به هونه‌رمه‌ندانێک به
پیشه‌گه‌ڕیی سه‌رسووڕهێنه‌ر پیشه‌که‌ش ده‌کرێت به سینه‌ماکارانی
فه‌ڕه‌نسی "ملانی لۆران" Mélanie Laurent و "گیم کاته" Guillaume Canet
ده‌به‌خشرێت.
ڕێزلێنان له ژماره‌یه‌ک له ئه‌ستێره ناوداره‌کانی سینه‌مای جیهان،
له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی فیلمی "لۆکاڕنۆ"، به‌رپرسانی ئه‌م
ڕووداوه سینه‌ماییه له ژماره‌یه‌ک له ئه‌ستێره ناودار و به‌رچاوه‌کانی
سینه‌مای جیهان ڕێزیی تایبه‌ت ده‌گرن، له‌وانه؛ "کلۆد باڕاس" Claude
Barras ئه‌نیمه‌یشن‌سازی سویسی به پیشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی "منداڵانی
مۆبایلی"، خاتوو "ستێسی شێر" Stacey Sher به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی
به پیشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی Raimondo Rezzonico، خاتوو "ئایرێن جاکووب"
Irène Jacob ئه‌کته‌ری فه‌ڕ‌نسی ـ سویسی به پیشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی "یانه‌ی
پڵێنگی لۆکاڕنۆ"، "بێن بۆڕت" Ben Burtt دیزاینه‌ری ده‌نگ و مۆنتێری ئه‌مه‌ریکی
و هه‌ڵگری ٤ خه‌ڵاتی ئۆسکار به پیشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی Vision
Ticinomoda و هه‌روه‌ها "شاهرۆخ خان" ئه‌کته‌ری ناوداری هیندی به پیشکه‌ش
کردنی خه‌ڵاتی گرینگی Pardo alla Carriera.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.locarnofestival.ch/home.html
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|