١١\٩\٢٠١٢
چاوخشاندنێکی کورت
بەسەر مێژووی خەباتی ژنانی رۆژهەڵات.

مۆنا دلبەری
بۆ ژنانی ئێران چالاکی سیاسی، هێمای زیاتر لە سێ دەیەیە خەبات لەگەڵ
ڕژیمی دژە ژن و تۆتالیتێرییە، کەبەپێشێلکردنی مافەکانی ژنان،
بنەماکانی دەسەڵاتی بەهێزکردوە و لەیەکەمین ڕۆژەکانی بەدەسەڵات
گەیشتنی، بەهێرشکردنە سەر مافەکانی ژنان و پەسەندکردنی یاسای دژە ژن
و دواکەوتووەکانی، سیمای دزێوی خۆی ئاشکراکرد. بەردی بناغەی رژیمی
ئیسلامی لەئێران بەپەسەندکردنی یاساکانی هەڵاواردن دانراوە. ژنان
بەردەوام قوربانیانی سەرەکی هەژاریی، بێکاریی، لەشفرۆشی، هەڵاوسان و
گرانی، ئێعتیاد و باقی کێشە کۆمەڵایەتییەکانن لەئێراندا و ئێستاش
بەپەراوێزکەوتنی زیاتر رژیمی ئیسلامی لەئاستی نێودەوڵەتی و ئابلۆقە
بەربڵاوەکان دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەم رژیمە، قەیرانی ئابوریی زیاتر
لەهەرکاتێک کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک بەتایبەت ژنان داناوە، و ئەوانی
کردوەتە بێبەشترین توێژی کۆمەڵگا. ئێرانی ئیسلامی بۆ ژنان زیندانێکی
گەورەیە، کەدیوارەکانی بەڕزیوترین یاسای کۆیلەتی قایمکراوە. سەرەڕای
ئەمە بزوتنەوەی ژنان لەماوەی دەسەڵاتی ئەم رژیمە، بزوتنەوەیەکی خۆڕسک
و چالاک و خۆڕاگر بووە و لەهەموو ناڕەزاییەکان دژی کۆماری ئیسلامی
چالاکانە بەشداربوون و پاڵپشتێکی گرنگ بۆ باقی بزوتنەوە
کۆمەڵایەتییەکانی ئێران بوون و هەن.
ئێستا بۆ هەموو جیهان ئاشکرا بووە، کەلەودیو دڕندەیی رژیمی ئیسلامی دژی
ژنان، چ خەباتێکی بەتین لەلایەن ژنان و پیاوانی ئازادیخواز لەئارادایە
و سەرەڕای سیستمی دژە ژنی کۆماری ئیسلامی، ژنان لەهەموو گۆڕەپان و
بوارەکانی ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی پێگەیەکی گرنگیان بەدەستهێناوە.
بزوتنەوەی ژنان لە ئێرانی ئیسلامی بووەتە یەکێک لەبەهێزترین بزوتنەوە
کۆمەڵایەتییەکان، بوونی دەیان کەس لەژنانی خەباتکار، لەپارێزەر و
رۆژنامەنوس تاخوێندکار و هەڵسوڕاوی کرێکاریی لە زیندانەکان، نیشانەی
بەشداری بەربڵاوی ژنان لەخەباتی ئەمرۆ و سبەینێی کۆمەڵگای ئێرانە.
بزوتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ژنان سەرەڕای دەسەڵاتی رژیمی ئیسلامی،
بەخەباتی خۆی بناغەیەکی پتەوی دروستکردوە، کەهەموو ئاماژەکان دەرخەری
ئەو راستییەن، کەلەگۆڕانکارییەکانی داهاتووی ئێران‌دا دەبێتە بەهێزترین
بزوتنەوەی سیاسی، و کاریگەرییەکانی تا ئەو دیوو سنورەکان دەڕوات.
لە کوردستانیشدا، ژنان لەچەند دەیەی رابردوو بەشدارییەکی بەرینیان
لەهەموو بوارەکانی کۆمەڵایەتی، کولتووری، سیاسی و خەباتدا بووە و
پێگەیەکی دیاریان دەستەبەرکردوە. بەشداری بەربڵاوی ژنان لەبزوتنەوەی
شۆڕشگێڕانەی کوردستان لەزیاتر لەسێ دەیەی رابردوو و فیداکاری و
لەخۆبردوویی و بەرخۆدانی ئەوان لەسەنگەری خەبات، یارمەتیدەریان بووە
تائەزمونگەلێکی پڕ بەها بەدەستبێنن و بەبێ هیچ دوو دڵییەک و
ماندوونەناسانە دژی رژیمی ئیسلامی خەبات بکەن. ژنانی کوردستان
لەیەکەمین قوربانیانی زیندان، ئیعدام، ئەشکەنجە و دەستدرێژی لەسەرەتای
هاتنە سەرکاری ئەمڕژێمە بوون و لەسەنگەرەکانی خۆڕٍاگری گەلی کورد
لەزیندانەکان و لەخەباتی چەکدارانە چەندین حەماسەیان خولقاند و
قارەمانانە فیداکارییان کردوە. بەشداری ژنانی کورد لەبزوتنەوەی
سەراسەری ژنانی ئێران بەرچاوتربووە و لەخەبات دژی دیکتاتۆری ئەمڕژێمە
لەڕیزی پێشەوە بوون.
لە ماوەی سێ دەیەی رابردوودا، فیداکاری، خۆڕاگری و خەباتی نەوەیەک
لەژنانی خەباتکار، لەپێشیشیانەوە ژنانی چەپ و سوسیالیست بەسەر
نێوچاوانی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی کوردستاندا دەدرەوشێتەوە.
ژنی کورد له‌بن ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌زموونێکی به‌درێژایی
زیاتر ڵه سێ ده‌یه پر له‌خه‌بات و هه‌ڵسوکه‌وتی هه‌یه.. ژنی کورد له
هه‌ردوو لایه‌نی خه‌باتی نه‌ته‌ویی و فێمنیستییدا ده‌وری بەرچاوی هه‌بووه.،
ژنی کورد هیزی هه‌میشه‌یی به‌رامبه‌رکێ له‌گه‌ڵ هیزه‌کانی حکومه‌ت
بووه. له‌کاتی بردنی رۆڵه‌کانیان ۆو سه‌ربازیی زۆره‌ملێ، بۆ شه‌ڕی
ئیران و عیراق، هێزێکی به‌رگری بوون له‌به‌رامبه‌ر هیرشی داگیرکه‌رانه‌وه
بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵیان، هیزی پشتیوانی پێشمه‌رگه بوون له‌مه‌ڕ دابین
کردنی پێداویستییه‌کانی شۆڕش له‌کوردستاندا به‌به‌شی سیاسی و نیزامییه‌وه..
هه‌موو رۆژێک و ساتێک که‌وتنه به‌ر شاڵاوی هیزه‌کانی حوکومه‌تی
دیکتاتۆری دینی و هه‌موو بواره‌کانی ژیانی بنه‌ماڵه‌یی و کۆمه‌ڵایه‌تیشیان
که‌وته به‌ر سه‌رکوتی قانونی پیاومه‌زنی و یاسای کۆنه‌په‌رستانه‌ی شه‌رعی
و ته‌نانه‌ت له‌شیشیان و بوون و که‌سایه‌تیی ئینسانیشیان له ژیر
حیجاب و مه‌قنه‌عه‌دا شاردرایه‌وه. ئه‌مه تائه‌و کات بۆ ژنی کورد
نامۆ بوو. به‌کۆمه‌ڵ و به‌تاک گیران و که‌وتنه به‌ر شاڵاوی ده‌ستدرێژی
جینسی و جەستەیی و دەروونییەوە. منداڵیان له پیش چاویان ئه‌شکه‌نجه
دەدرا، و مێردیان له‌شه‌ڕی رزگاری خوازیدا کوژراوه و باری گرانی ژیانی
پڕ له‌زووخاو و مه‌ترسیشیان وه‌کوو تاقه ده‌رهێنه‌ری نان که‌وتۆته سه‌رشان
و له‌هه‌مان کاتدا فشاری رۆحی “بێوه‌ژن” بوونیان له‌کۆمه‌ڵگای
پیاوسالار و دواکەوتوودا، به‌سه‌ره‌وه بووه له‌کوردستان سه‌رەڕای هه‌موو
ئه‌مده‌ردانه، به‌ڵام هۆشیاریی گشتیی ژنان و به‌شدارییان له‌بواری
چالاکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیدا زۆر به‌رین تر
له‌جارانه. سه‌ره‌ڕای هه‌موو کوسپ و ته‌گه‌ره‌کان، ژنان ئه‌مرۆ له‌ئاستی
تێکوشانی سیاسی و مه‌ده‌نیدا هێزێکی حاشا هه‌لنه‌گرن. زانستی گشتی و هه‌ست
به تێکوشان بۆ رزگار بوون له‌نێو نه‌سلی ئه‌مرۆی ژنی کورددا گه‌شه‌ی
کردووه. ژنی شاعیر، نووسه‌ر، هونه‌رمه‌ند وسیاسه‌تمه‌دارمان که‌م نین.
بزووتنه‌وه‌ی ژنان بووه‌ته هێزێکی رخنه‌گر و خوازیاری پێکهینانی
ئاڵوگۆڕ. ئه‌مقه‌بووڵ نه‌کردنه بۆ هێزی ژنان هه‌وێنی سه‌رکه‌وتنه ژنی
کورد هاوکات له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵاوی و ماندوو بوون له‌جوولانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ییدا،
بۆ رزگاری خۆشی تێکۆشاوه. وا وێ ده‌چێت، که‌ته‌نانه‌ت خه‌باتی به‌هێزی
رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌ویی که‌متر توانیویه‌تی هه‌وڵدان بۆ رزگاری ژنان
بخاته په‌راوێزه‌وه. ئه‌مه بنه‌مایه‌کی باشه بو ئازادی زۆرتری ژنان
و بۆ سه‌ربه‌خۆیی زیاتری بزاڤه‌که‌یان له‌داهاتووی ئاڵوگوره‌کاندا.
ماوه‌ی زیاتر لە سێ ده‌یه‌ی رابردوو بۆ ژنی کورد زیاتر لەسی ساڵ ئه‌زموونی
پر بایه‌خ بووه. ئه‌گه‌ر چی له‌لایه‌که‌وه ده‌سکه‌وتی زۆرمان له‌بوواری
رۆشنبیری و هۆشیاری فێمنیستی به‌ده‌ست هێناوه، به‌لام له‌لایه‌کی دیکه‌وه
له‌گه‌ڵ رێژه‌ی زۆری خۆسووتاندن و نائومێدی ژنان و بگره دەستدرێژی جنسی
بۆ سەر یان و پاشان کوشتنیان و فرێدانیان ڵێره و لەوێ رووبه‌روو
بووینەتەوه. پێش هه‌موو کارێک لێکۆڵینه‌وه و تێکۆشانی بێ‌وچان به‌مه‌به‌ستی
په‌رده هه‌ڵدانه‌وه له‌سه‌ر ئه‌مدیارده دڵته‌زێنانه، ئه‌رکی سه‌رشانی
ئێمه‌ی ژنان و پیاوانی به‌ده‌ربه‌ست و ئازادیخوازه که‌هه‌ڵسورانێکی
هۆشیاری به‌خش له پێناو بنه‌بڕ کردنی ئه‌مدیاردانه‌دا به‌ڕێوه به‌رین،
به‌مێتۆدی شیاو و کاریگه‌ر پێوه‌ندی نیوان رۆشنبیری ژن و ژنانی زه‌حمه‌تکێش
و بێده‌ره‌تان پێک بێنین. ئه‌مه سه‌ره‌کیترین هۆکاری سه‌رکه‌وتنی
بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌یه. هه‌وڵبده‌ین بۆ فێر بوونی زۆرتر، یه‌کگرتوویی
و هاوده‌نگیی زۆر زیاتر له‌هه‌موو کاتێک. هه‌رچی خێراتر هه‌وڵبده‌ین بۆ
پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی ژنان به‌پلاتفۆڕمی هاوبه‌شه‌وه.
داخوازییه‌کانمان لای خۆمان و بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانیش روون و دابین‌کراو
بێت. ئه‌مکاره مه‌رجی سه‌ره‌کییه بۆ به‌رامبه‌رکێ له‌گه‌ڵ هه‌ر هێز
و لایه‌نێک که بیهه‌وێ ژن بێده‌سه‌ڵات بکات یان حه‌قی بفه‌وتێنێ. هه‌روه‌ها
نابێ بهێڵین ژن و بزووتنه‌وه‌ی ژنان به هیچ بیانوویه‌ک ببێت به‌پاشکۆی
جووڵانه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه. ئه‌زموونی جووڵانه‌وه‌ی
جیهانیی ژنان ئه‌مڕاستییه‌ی پێ سه‌لماندووین که‌له‌دنیای سیاسه‌تدا ئه‌گه‌ر
به داخوازی لانی که‌م قه‌ناعه‌ت بکه‌ین و ته‌نیا پاشکۆی شۆڕشه
سیاسییه‌کان بین و داخوازی شه‌فاف نه‌هێنینه ئاراوه، هه‌ر وه‌کوو ڵه
پێشوتریشدا وامان کرد، جارێکی دیکه‌ش به‌ئاسانی ده‌مانگه‌رێننه‌وه ناو
ماڵه‌وه. هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌بێ پێش به‌دووپات بوونه‌وه‌ی ئه‌مئه‌زموونه
مه‌نفییه بگرین. ئه‌گه‌ر چی له‌و بڕوایه‌دا نین که‌ژنانی هۆشیار و سه‌ربزێوی
کورد مه‌ودا بده‌ن و بهێڵن مێژوو له‌م باره‌یه‌وه دووپات ببێته‌وه.
خەباتی چەکداریی:
ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی راپه‌رینی خه ڵکی ئێران له‌ساڵی(١٣٥٧)ی هه‌تاویدا
و هێرش و په‌لاماری چه‌کدارانه‌ی رژیمی کۆنه‌په‌رستی ئێران بۆ سه‌ر
ماف و ئازادییه‌کانی کورد که به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ییەکی گشتی
ڵەڵایەن کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوه بەشوێنه‌وه بوو، خاڵی بەهێزی چه‌کدار
بوونی ژنی کورد توانی خرۆشی تایبه‌ت بەمخەباته رەوایه ببەخشێت. په‌لاماری
چه‌کدارانه‌ی رژیمی ئایینی هه‌رگیز چاوی ئه‌متوێژه‌ی لەخه‌بات و
تێکۆشان نه‌ترساند و بەپێچه‌وانه‌وه ژنی ئه‌مجاره‌ی کورد
بەداهێنانی خۆی راسته‌وخۆ تاوی دایه چه‌کی پارێزگاری لەماف و
ویست و داخوازییەکانی و کۆمه‌ڵ کۆمه‌ڵ لەناو ڕیزه‌کانی پێشمه‌رگایه‌تیدا
رێکخران و به‌شدارییان له شۆرشی خه ڵکی ئازادی خوازی کوردستاندا کرد.
یه‌کێک له‌و رێکخراوه سه‌ره‌کییانه‌ی ناو بزوتنه‌وه‌ی کورد له
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کۆمه‌ڵەیە، کۆمەڵە وەک رەوتێکی چەپ لەکوردستاندا
بوو، کەلەشۆرشگێرانەدا لەگه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵسوڕانی ئاشکرای خۆیدا
بڕیاری رێکخستنی ژنانی کوردی لەناو ڕیزه‌کانی خۆیدا‌و ئه‌مبریارەش
لەڕووی لێکدانه‌وه‌یه‌کی سیاسی و واقیعی بوو، که‌پووتانسیلی
بزووتنه‌وه‌ی کوردی باشتر ده‌رده‌خست، بریارێکی له‌و چه‌شنه ئازایه‌تی
و بوێری سیاسی خۆشی گه‌ره‌ک بوو،چونکه ده‌ست بردن بۆ بابه‌تێکی له‌وچه‌شنه
زۆر ئاستنگی به‌ربڵاوی له‌سه‌ر ڕێ بوو، به‌ڵام نه‌شده‌کرا وا به‌سانایی
پشت له‌و ووزه، به‌هره و توانایانه بکرێت و نه‌ده‌گونجا به‌هۆکاری
خۆ پاراستن له‌تێکوپێکدانی هیندێک یاسا و رێسای کۆمه‌ڵایه‌تی و
کولتووری له‌و هێزه که‌ڵک وه‌رنه‌گیردرێت، له‌و قۆناغه‌دا ره‌نگبێ
چاوه‌روانی ئه‌وه، کەژنانی کورد به‌و رێژه به‌رفراوانه به‌شدارییان
له شۆرشی چه‌کداریدا کرد چاوه‌روانییه‌کی دوور ده‌ست تر بووبێ، به‌ڵام
بەپاڵپشتیی ئه‌مبڕیاره بوو کەبۆ یه‌که‌م جار ژنی کورد ده‌بێته
پێشمه‌رگه و ده‌یسه‌لمێنێت، کەلەچه‌ک هه‌ڵگرتن و خه‌باتی چه‌کداریشدا
پێشه‌نگه و لەئازایه‌تیدا که‌مناهێنێت، چوونکه ئیراده‌ی پۆڵایینی
خه‌بات و به‌رخۆدانی تێدا بەهێز بوو، راستیه‌کانی مێژوویی له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا
زۆر به‌ڵگه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن و دیارده‌ی ئازایه‌تی ژنی کوردمان
بۆ ده‌سه‌لمێنن. دیارده‌ی به‌شداریی له‌خه‌باتی چه‌کداریدا له‌ڕوویه‌که‌وه
به‌رگری ئازایانه‌ی ژنانی کورد له‌نه‌ته‌وه‌که‌یان بوو، و لەڕوویه‌کی
تریشه‌وه خۆ سه‌لماندنی ژن بۆ ویستی به‌رابه‌ری له‌گه‌ڵ ڕەگه‌زی
به‌رانبه‌ری بوو ئه‌مه‌ش فاکتەری بەهێز و نۆێ بوو، کەته‌نیا نموونه‌یان
ده‌توانین لەشۆرشه پیرۆزی گه‌لی ڤێتنام و به‌ربه‌ره‌کانی ژنانی
جیهان له‌به‌رانبه‌ر نازیسم و فاشیزمدا لەسه‌رده‌می شەری دووهه‌می
نێو ده‌وڵه‌تی بدۆزینه‌وه..
لەقۆناغی به‌رگری چه‌کداریدا ژنانی کورد سه‌لماندییان کەده‌توانن
پێشمه‌رگه بن و باری فیزیۆلۆژی ناتوانی به‌ربه‌ستی هه‌ڵسووران و
تێکۆشانیان بێت، نەریت و کۆمه‌ڵگا و یاساکانی ناکرێت به‌ر
بەداهێنانیان بگرێت. له‌و قۆناغه‌دا سەلماندیان کەده‌توانن سه‌ره‌رای
زۆر به‌ربه‌ست و ئاسته‌نگی سه‌ر رێ‌یان بوونی خۆیان وه‌ک پیاو بسه‌لمێنن
و لەگه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، کەپترین گوشاری ئایین، کۆمه‌ڵگا و نه‌ریتیان له‌سه‌ر
بوو، به‌ڵام هه‌مدیس به‌داهێنانه‌کانیان به‌ره‌ورووی هه‌رچه‌شنه کۆنه‌په‌رستییه‌ک
ببنه‌وه و گشت قورسایه‌کانی به‌رپرسایه‌تیی مێژووییان به‌دڵه‌وه
وه‌ربگرن و لەخه‌باتکردن دانه‌مێنن و ببنه سه‌مبوولی خۆراگری و
هانده‌ری شۆرشی خەڵکی شۆرشگێری کوردستان.
ده‌وری کاریگه‌ری ژنانی کورد له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا له‌به‌راوه‌رد
له‌گه‌ڵ هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی کورد ده‌ورێکی جیاواز تر بوو، چونکه به‌ربه‌ره‌کانی
له‌به‌رانبه‌ر زۆرداریی کۆماری ئیسلامی، که‌به‌پێشکه‌وتووترین ته‌داروکاتی
لۆجستیکی به‌ره و شه‌ری کوردستان هاتبوو و بواری جوغرافیاییی
ناوچه‌که و خۆ رێکخستنی ژنی کورد له‌ته‌ک شاخ و سه‌نگه‌ر هەرچی
پتر بوونی ژنی کوردی وه‌ک مرۆڤێکی به‌هێز و شۆرشگێر سه‌لماند و
شوناس و که‌سایه‌تی گرینگی پێیان و بەبزووتنه‌وه‌کەیان به‌خشی و
بەوریاییی و هۆشیارییان کۆمه‌کی شایانیان بەخۆڕاگری کورد کرد.
ماوەتەوه بڵێن که:
گه‌یشتن بەده‌سه‌ڵات بۆ ژن، ئه‌ویش لەکۆمه‌ڵگایه‌کی پیاو مه‌زنی ڕۆژهه‌ڵاتی
ناوەڕاست و له نێو میلله‌تیکی بنده‌ستدا، کارێکی هاسان نییه. ژنان
ده‌بێ بۆ ئه‌ممه‌به‌سته هه‌موو یان زۆربه‌ی کۆسپه فیکری و ئه‌خلاقییه‌کان
بڕوخێنن و نیشانی بده‌ن، کەده‌توانن بڕیار بده‌ن و ڕێبه‌ری بکه‌ن. بۆ
هه‌موو کارێک بەچه‌ن قات زۆرتر لەپیاوان هه‌وڵبده‌ن تابیسه‌لمێنن شیاوی
ئه‌وه‌ن کەداوای ده‌که‌ن.
دیاره هه‌وڵدانی حیزبه‌کانی رۆژهەڵات لەگەڵ هەموو کەم و کورێکانیان به‌گشتی
کاریگه‌ری موسبه‌تی لەمه‌ڕ ڕاو بۆچوونی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت و جێی خۆیه‌تی
کەژنان چاکسازییه‌کی جیدی له‌مبواره‌دا بکه‌ن بەداوایه‌کی ئاشکرا
لەهه‌موو حیزبه‌کان، به‌ڵام گرینگتر ئاماده بوونی ژنان خۆیانه بۆ به‌شداری
له‌وه‌ئه‌ستۆ گرتنی ئه‌رکی رێبه‌رایه‌تی نەک هه‌ر ته‌نیا لەنێو حیزبه‌کاندا
به‌ڵکو لەبه‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و هه‌روه‌ها بوواره‌کانی
دیکه‌شدا.
بزووتنه‌وه‌ی ژنان لەکوردستانی رۆژهه‌ڵات ده‌بێ لەتێڕوانینی بۆ
داهاتووی ده‌سه‌ڵات له‌مبه‌شه لەکوردستان به‌له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌زموونه‌کانی
کوردستانی باشوریش، بۆجێ خستنی فه‌رهه‌نگی یه‌کسانیخواز و مۆدێرن و هه‌روه‌ها
بۆ بڕوا به‌خشین به‌بزووتنه‌وه‌ی سه‌رکوتکراوی ژنان، داخوازی گه‌وره
بهێنێته گۆڕێ و به‌که‌م ڕازی نه‌بێت. ئه‌مه‌ش ناواقیعی نییه. نزیک به
(35) ساڵ تێکۆشان و قوربانیدان وێڕای چوونه سه‌ری راده‌ی وشیاری ژنان
بەگشتی که‌ده‌سکه‌وتێکی مه‌عنه‌وییه و هه‌روه‌ها هاتنه مه‌یدانی نه‌سلێکی
تێگه‌یشتوو و یه‌کسانیخواز رووناک‌بیر و هەروەها رۆژنامەنووس، که‌ره‌سه‌ی
پیویستی ئه‌مگورانکارییه. ئه‌منه‌سڵه لەئه‌گه‌ری هاتنه پێشی
ئاڵوگۆڕه‌کاندا زه‌حمه‌ته چی دیکه خۆی به‌شارۆمه‌ندی پله دوو، بێده‌سه‌ڵات
و چاو له‌ده‌ست بزانێت و گوێڕایه‌ڵی یاساکانی سیستمی پیاو مه‌زن و نه‌ریتی
ئایینی و کۆن بێت.
له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتداریی کۆماری ئیسلامی‌دا ژنان له‌زۆر پایه و پله‌ی
پیشه‌یی و ده‌سه‌ڵاتداری بێبه‌ش کراون و به‌هوی ئه‌مبێبه‌شییه‌وه که‌لێنێکی
زۆر لەباری لێزانی له‌سه‌رپه‌رشتی کاری کۆمه‌ڵایه‌تی و مودیرییه‌ته‌وه
که‌وتۆته نێوان پیاو و ژنه‌وه. ئێمه شاهیدین، کەسه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵ
و ته‌قالای چالاکانی بواری مافی ژنان لەکوردستانی باشوور و بوونی ژنانی
پسپۆڕ و لێهاتوو لەزۆربه‌ی بواره‌کاندا، رێژه‌ی هێزی ژنان لەده‌سه‌ڵاتدا
به‌رچاو نییه. لەسه‌رکردایه‌تی هیچکام لەحیزبه‌کاندا، ژن ئه‌ندام نییه،
لەبه‌رێوه‌به‌ریی ده‌زگا ئیدارییه‌کاندا وه‌کو کارخانه، زانکۆ، شاره‌وانییه‌کان
و ئیداره‌ی ئوستانه‌کاندا ژن یان هه‌ر نییه یان زۆر که‌مه. هێشتا
لەپاش راپەرینەوه لەتەمەنی حوکومه‌تی هه‌رێم ته‌نیا چەند ژنێک
توانیویانه بگه‌نه پله‌ی وه‌زاره‌ت. ئه‌م نموونانه نابێ ببنه
مۆدێلێک بۆ داهاتوو، به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه وه‌کو هانده‌رێک بۆ هه‌وڵی
باشتر لەپێناوی ریفۆرمی یه‌کسانیخوازانه‌دا که‌ڵکی به‌نرخی لێوه‌ر
بگیرێت.
monadlber@gmail.com
|