١١\٧\٢٠٢٤
چاوخشاندنێک به
فێستیڤاڵی
نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"
له وڵاتی چیک.
مەنسوور جیهانی
په‌نجا
و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" KVIFF
به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "مردووه‌کان زیان ناگه‌یه‌نن" له نووسین و
ده‌رهێنانی "ڤیگۆ مۆرتێنسێن" سینه‌ماکاری ئه‌مه‌ریکی له وڵاتی چیک ده‌ستی
پێ‌کرد.
به نمایشی فیلمی سینه‌مایی "مردووه‌کان زیان ناگه‌یه‌نن" The Dead
Don’t Hurt له نووسین و ده‌رهێنانی "ڤیگۆ مۆرتێنسێن" Viggo Mortensen
ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی و به ئاماده‌بوونی ئه‌م ئه‌کته‌ره ناوداره، "سۆلی
مه‌ک‌لێۆد" ئه‌کته‌ر سه‌ره‌کی Solly McLeod ئه‌م فیلمه، ژماره‌یه‌ک له
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌ران، له‌وانه: "کریستییه‌ن واچۆن" Christine
Vachon به‌رهه‌مهێنه‌ری سه‌ربه‌خۆ و پێشه‌نگی ئه‌مه‌ریکی، "جێۆفرێی
ڕاش" Geoffrey Rush ئه‌کته‌ری ئۆستۆڕالی و ... په‌نجا و هه‌شته‌مین
خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" Karlovy Vary له
هۆڵی سینه‌مای هوتێل "تێرماڵ" له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری
چیک کرایه‌وه.
خه‌ڵاتی "سه‌رۆکی فێستیڤاڵ" بۆ "ڤیگۆ مۆرتێنسێن" ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری
ئه‌مه‌ریکی.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، "ڤیگۆ مۆرتێنسێن" ئه‌کته‌ر، ده‌رهێنه‌ر
و ژه‌نیاری ئه‌مه‌ریکی، خه‌ڵاتی "سه‌رۆکی فێستیڤاڵ"ی له ده‌ستی "جیری
بارتۆشکا" Jiří Bartoška به‌رپرسی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی
ڤاری" وه‌رگرت و به زمانی چیکی گوتی: وه‌رگرتنی خه‌ڵات له فێستیڤاڵی
فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" بۆ من شانازییه‌کی گه‌وره‌یه. ئه‌وه جه‌ژنێکی گه‌وره‌ی
سینه‌ماییه. بۆ هه‌ڵبژاردنی فیلمی سینه‌مایی "مردووه‌کان زیان ناگه‌یه‌نن"
سپاسی به‌رپرسانی ئه‌م فێستیڤاڵه‌ش ده‌که‌م. ئێمه زۆر به‌خته‌وه‌رین که
چیرۆکی فیلمه‌که‌ی خۆمان به ئێوه نیشان ده‌ده‌ین.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین"
Crystal Globe له په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی
فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" بریتین له: "کریستییه‌ن واچۆن" Christine Vachon
به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، "جێۆفرێی ڕاش" Geoffrey Rush ئه‌کته‌ر
له وڵاتی ئۆستۆڕالیا، "سێجون" Sjón سیناریۆنووس و نووسه‌ر له وڵاتی
ئیسله‌ندا، خاتوو "ئێلیشکا کرینکۆڤا" Eliška Křenková ئه‌کته‌ر له
وڵاتی کۆماری چیک و هه‌روه‌ها "گابۆر رێیس" Gábor Reisz ده‌رهێنه‌ر،
سیناریۆنووس و ئاوازدانه‌ر له وڵاتی هه‌نگاریا.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پڕاکسیما".
هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "پڕاکسیما"
Proxima له‌م ڕووداوه گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، بریتین له:
خاتوو "بیانکا بالبۆئێنا" Bianca Balbuena به‌رهه‌مهێنه‌ر له وڵاتی
فیلیپین، "ڤۆتێر یانسێن" Wouter Jansen بڵاوکه‌ره‌وه‌ی فیلم له وڵاتی
هۆڵه‌ندا، خاتوو "ئادێلا کۆمێرزی" Adéla Komrzý ده‌رهێنه‌ر له وڵاتی
کۆماری چیک، "محه‌مه‌د کۆردۆڤانی" Mohamed Kordofani ده‌رهێنه‌ر له
وڵاتی سوودان و هه‌روه‌ها "دانێلا میشێل" Daniela Michel به‌رپرسی هونه‌ریی
له وڵاتی مه‌کزیک.
خه‌ڵاتی "سه‌رۆکی فێستیڤاڵ" بۆ "ئێڤان ترۆجان" ئه‌کته‌ری چیکی.
له ڕێوڕه‌سی کۆتایی په‌نجا و هه‌شته‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی
فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" خه‌ڵاتی "سه‌رۆکی فێستیڤاڵ" بۆ یارمه‌تی به‌خشین
به سینه‌مای چیک به "ئێڤان ترۆجان" Ivan Trojan ئه‌کته‌ری ناوداری ئه‌م
وڵاته پێشکه‌ش ده‌کرێت. ئه‌و یه‌کێکه له ئه‌کته‌ره خۆشه‌ویسته‌کانی
سینه‌ما، ته‌له‌ڤیزیۆن و شانۆی وڵاتی کۆماری چیک که چاره‌که سه‌ده‌یه‌که
له به‌رده‌وام سه‌رقاڵی خه‌باتی هونه‌رییه.
ڕێزلێنانی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ستێره ناوداره‌کانی سینه‌مای جیهان.
له ڕۆژانی به‌ڕێوه‌چوونی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"
و له به‌شی ڕێزلێنانه‌کانی ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه‌دا؛ ژماره‌یه‌ک له
ئه‌ستێره ناوداره‌کانی سینه‌مای جیهان، له‌وانه: "نیکۆل هۆلۆفسنێر" ئه‌کته‌ر،
ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکی، "فڕانسین میسلێر" به‌رهه‌مهێنه‌ری
ئه‌مه‌ریکی و به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی ئه‌کته‌ر و هه‌روه‌ها "کڵایۆ ئۆێن"
ئه‌کته‌ری به‌ریتانی ڕێزیان لێده‌گیرێت و خه‌ڵاتی "سه‌رۆکی فێستیڤاڵ"
پێشکه‌ش به‌م هونه‌رمه‌ندانه ده‌کرێت.
"کاڕلۆڤی ڤاری" یه‌کێک له گرینگ‌ترین فێستیڤاڵه‌کانی ناوەندیی و
ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" یه‌کێک له گرینگ‌ترین
فێستیڤاڵه‌کانی ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپا و هه‌روه‌ها
یەکێک لە کۆنترین فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا دێته ئه‌ژمار کە په‌نجا
و هه‌شته‌مین خولی خۆی به سه‌رۆکایه‌تی "جیری بارتۆشکا" Jiří Bartoška
، به به‌رپرسیاری جێبه‌جێکاری "کریستۆف مۆچا" Kryštof Mucha و هه‌روه‌ها
به به‌رپرسی هونه‌ریی "کاڕێل ئۆچ" Karel Och له ڕۆژانی ٢٨ی حوزه‌یران
تا ٦ی ته‌مووزی ٢٠٢٤ له سینه‌ماکانی هوتێل "تێرماڵ" Thermal، له‌وانه:
هۆلی کۆنگرێس، "گڕاند هاڵ" و سینه‌ماکانی A، B و C و هه‌روه‌ها سینه‌ماکانی
"درێهۆمێرا" Drahomíra، "کاڕلۆڤی ڤاری" تیئاتر، "چاس" Čas، "هوسوفکا"
Husovka تیئاتر، سینه‌ما "پۆپ" Pupp، سینه‌ما "لازنێ ٣" Lázně III له
شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ڕێزلێنانی ١٠٠ ساڵه‌ی کۆچی دوایی "فڕانتس کافکا".
له‌م ڕووداوه گرینگه‌ی سینه‌مای جیهان، ١٢ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی
پێشبڕکێی سه‌ره‌کی "گۆی بلوورین" Crystal Globe و ١٢ فیلمی سینه‌مایی
له به‌شی پێشبڕکێی "پڕاکسیما" Proxima و هه‌روه‌ها له چه‌ندین به‌شی
جۆراوجۆ‌ری ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕکێی له‌وانه: ١٠ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی
"نمایشه تایبه‌ته‌کان" Special Screenings، ٥٠ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی
"ئاسۆکان" Horizons، ١٧ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "هێنانه به‌رچاو"
Imagina، ١٧ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "جیلی دوایی سینه‌مای ئه‌ورووپا"
Future Frames، ١٢ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "دوور له ڕابردوو" Out of
the Past، ٥ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "نمایشه‌کانی نیوه‌شه‌و"
Midnight Screenings، ٢٢ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی "کافکا و سینه‌ما"
Kafka and Cinema، ٧ فیلمی سینه‌مایی له به‌شی ڕێزلێنانی ژماره‌یه‌ک له
ئه‌ستێره ناوداره‌کانی سینه‌مای جیهان، له‌وانه: "نیکۆل هۆلۆفسنێر"
Nicole Holofcener ئه‌کته‌ر، ده‌رهێنه‌ر و نووسه‌ری ئه‌مه‌ریکی، "فڕانسین
میسلێر" Francine Maisler به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی و به‌رپرسی هه‌ڵبژاردنی
ئه‌کته‌ر، "ڤیگۆ مۆرتێنسێن" Viggo Mortensen ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ری ئه‌مه‌ریکی،
"کڵایۆ ئۆێن" Clive Owen ئه‌کته‌ری به‌ریتانی، "ئێڤان ترۆجان" Ivan
Trojan ئه‌کته‌ری چیکی نمایش ده‌کرێن.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.kviff.com/en/homepage
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|