٢٢\٢\٢٠٢٥
چاوخشاندنێک به
حه‌فتا و
پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەرلیناله".
مەنسوور جیهانی
حه‌فتا
و پێنجه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "بەرلیناله" به پیشاندانی
فیلمی سینەمایی "تیشک" له ده‌رهێنانی "تۆم تایکوێر" له شاری به‌رلین
ده‌ستی پێ‌کرد.
له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی حه‌فتا و پێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "بەرلیناله" که به پێشکه‌شکاری "دزیره نۆسبۆش" ئه‌کته‌ر، پێشکه‌شکار،
ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌ری ناوداریی لۆکزامبۆرگی له کاتژمێر ٥ی
ئێوارێی ڕۆژی پێنجشه‌مه ١٣ی شووباتی ٢٠٢٥ له "بەرلیناله پالاست" شاری
به‌رلین له وڵاتی ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو؛ "کلۆدیا راس" وه‌زیری کو‌لتوور
و میدیای ئه‌ڵمانیا، "کای وێگنێر" شاره‌وانی به‌رلین و خاتوو "تیلدا
سوینتۆن" ئه‌کته‌ری ناودار و براوه‌ی خه‌ڵاتی فه‌خری "ورچی زێڕین" له‌م
خوله‌ی فێستیڤاڵ، چوونه سه‌ر مافووره‌ی سووری ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه.
له درێژه‌ی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی
به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی"، لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی پێشبڕکێی "ڕوانینه‌کان"،
لێژنه‌ی دادوه‌رانی خه‌ڵاتی بەڵگەفیلم و لێژنه‌ی دادوه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی
"کورتە فیلم" له به‌رانبه‌ر کامێڕای فۆتۆگرافه‌ره‌کان، وێنه‌گران و په‌یامنێرانی
ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی جیهان، له لایه‌ن به‌رپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی
بەرلینالهوه له‌سه‌ر مافووره‌ی سوور پێشوازییان لێ‌کرا.
پێشکه‌ش کردنی خه‌ڵاتی "ورچی زێڕین" به "تیلدا سوینتۆن".
له ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی ئه‌م فێستیڤاڵه‌دا، به ئاماده‌بوونی "ئێدواڕد
بێرگێر" ده‌رهێنه‌ر و سیناریۆنووسی ناوداری ئه‌ڵمانی؛ خه‌ڵاتی فه‌خری "ورچی
زێڕین" به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنه گرینگه سینه‌ماییه‌کان و ته‌مه‌نێک ده‌ستکه‌وتی
هونه‌ریی به خاتوو "تیلدا سوینتۆن" ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی به‌ریتانی و
هه‌ڵگری خه‌ڵاتی ئۆسکار، خه‌ڵاتی "شیڕی زێڕین"ی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی
فیلمی "ڤێنیز"، خه‌ڵاتی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "له‌نده‌ن"، خه‌ڵاتی
"به‌فتا" ئاکادیمیای فیلمی به‌یتانیا، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری خه‌ڵاته‌کانی
فیلمی ئه‌ورووپا و هتد پێشکه‌ش کرا.
نواندنی "تیلدا سوینتۆن" سه‌رسووڕهێنه‌ره.
لە راگه‌یاندراوی به‌رپرسانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین"دا
سەبارەت بەم ئه‌کته‌ره ناوداره‌ی سینەمای جیهاندا هاتووە: درێژه‌ی
کاره‌کان و هه‌روه‌ها نواندنی "تیلدا سوینتۆن" سه‌رسووڕهێنه‌ره. ئه‌و
مرۆڤایه‌تی، له‌خۆبردویی، زه‌ین، قسه‌خۆشیی و شێوازه جۆراوجۆره‌کانی
نواندنی بۆ سینه‌ما به دیاریی بۆ هێناوین و به به‌رهه‌مه‌کانی ئایدیای
ئێمه‌ی سه‌باره‌ت به جیهان به‌ربڵاوتر کردووه. تیلدا یه‌کێکه له سینه‌ماکاره
مۆدێڕنه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه و هه‌روه‌ها بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر، به‌شێک له
بنه‌ماڵه‌ی به‌رلیناله بووه. ئه‌م ئه‌کته‌ره هه‌ڵگره‌ی خه‌ڵاتی ئۆسکار،
ساڵانێکه له‌گه‌ڵ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "بەرلین"، په‌یوه‌ندییه‌کی
گه‌رم و گوڕ و خۆشه‌ویستانه‌ی بووه؛ له ساڵی ٢٠٠٩ وه‌کوو سه‌رۆکی لێژنه‌ی
دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" ئاماده بووه و له ٢٦ فیلم له به‌شه
جۆراوجۆره‌كان وه‌کوو ئه‌کته‌ر، هونه‌ریی خۆی خوڵقاندووه، له‌وانه؛
"کاراڤاجیۆ" که ساڵی ١٩٨٦ فیلمی براوه‌ی خه‌ڵاتی "ورچی نوقره‌یی" به‌رلیناله
بوو تا نواندن له فیلمه‌کانی "که‌ناراو" له ساڵی ٢٠٠٠، "دێرێک جارمه‌ن"
له ساڵی ٢٠٠٨، "باغ" له ساڵی ١٩٩١ و "دوایین و یه‌که‌مین پیاوه‌کان" له
ساڵی ٢٠٢٠.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی".
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" له‌م ڕووداوه
گرینگ و پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان بریتین له: "تۆد هینز"
سیناریۆنووس و ده‌رهێنه‌ر – سه‌رۆکی لێژنه‌ی دادوه‌ران له وڵاتی ئه‌مه‌ریکا،
"نه‌بیل عه‌یووش" ده‌رهێنه‌ری مه‌غریبی و دانیشتووی وڵاتی فه‌ڕه‌نسا،
خاتوو "فه‌ن بینگ‌بینگ" ئه‌کته‌ر له وڵاتی چین، خاتوو "بینا دیگلێر"
دیزاینه‌ری جلووبه‌رگ له وڵاتی ئه‌ڵمانیا، "ڕۆدریگۆ مۆرێنۆ" ده‌رهێنه‌ر
له وڵاتی ئه‌ڕژه‌نتین، خاتوو "ئێمی بیکلسۆن" ڕه‌خنه‌گری فیلم له
وڵاتی ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها خاتوو "ماریا شرێدێر" ئه‌کته‌ر و ده‌رهێنه‌ر
له وڵاتی ئه‌ڵمانیا.
خه‌ڵاته‌کانی "ورچی زێڕین" و "ورچی نوقره‌یی" به‌شی پێشبڕکێی
سه‌ره‌کی.
ئه‌و خه‌ڵاتانه‌ی که له لایه‌ن ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی "پێشبڕکێی
سه‌ره‌کی" به براوه‌کانی ئه‌م به‌شه ده‌به‌خشرێن، بریتین له؛ خه‌ڵاتی "ورچی
زێڕین"ی باشترین فیلم، خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی "ورچی نوقره‌یی" لێژنه‌ی دادوه‌ران،
خه‌ڵاتی "ورچی نوقره‌یی" لێژنه‌ی دادوه‌ران، خه‌ڵاتی "ورچی نوقره‌یی"
باشترین ده‌رهێنان، خه‌ڵاتی "ورچی نوقره‌یی" باشترین ئه‌کته‌ریی داهێنه‌ر
و پێشڕه‌ویی ڕۆڵی یه‌که‌م، خه‌ڵاتی "ورچی نوقره‌یی" باشترین ئه‌کته‌ریی
ڕۆڵی ته‌واوکه‌ر، خه‌ڵاتی "ورچی نوقره‌یی" باشترین سیناریۆ و هه‌روه‌ها
خه‌ڵاتی "ورچی نوقره‌یی" بۆ باشترین هاوبه‌شی هونه‌ریی به‌رچاو.
بەشی جۆراوجۆره‌کانی فێستیڤاڵی فیلمی "بەرلیناله".
حەفتا و پێنجەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "بەرلین" به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
خاتوو "تریشیا تۆتێل" لە چەندین بەشی ڕکابه‌ری و کێبڕکێدا، لەوانە؛
بەشی کێبڕکێی و ڕکابه‌ریی "سەرەکی"، به‌شی پێشبڕکێی تازه‌ی
"ڕوانینه‌کان"، بەشی کێبڕکێی "ڕووبەڕووبوونەوەکان"، بەشی کێبڕکێی
"نەوەکان"، بەشی کێبڕکێی "فۆرۆم" واته "مەکۆ"، بەشی "کورتە فیلم"،
بەشی فیلمی بەڵگەنامەیی و چەندین بەشی ده‌ره‌وه‌ی ڕکابەری لەوانە؛ بەشی
"پانۆراما"، بەشی تایبەتی "گاڵا"، بەشی تایبەتی "به‌رلیناله"، بەشی "نمایش‌کردنی
سینەمای کلاسیک" و هتد لە رۆژانی ١٣ تا ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥ له سینه‌ماکانی
شاری بەرلین له وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەده‌چێت.
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|