(جێبه‌جێ بکه ئه‌نجا گفتوگۆ بکه.) بیرخستنه‌وه‌یه‌ک بۆ به‌رپرسی مه‌ڵبه‌نده‌کان!!
من پێم وانیهکێشهی هیچ ده‌نگێکی ناڕازی ڕیفۆرم خواز‌و ئه‌وانه‌ش که‌بۆ به‌رژه‌وه‌ندی پله‌وپایه‌ی خۆیان ناڕازین جێگۆڕکێی سه‌روچاوه‌کان بێت(ده‌م وچاوه‌کان) به‌ڵکو کێشهکهزیاتر لهگوێنهگرتن و ڕێزگرتن له‌ڕای ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی یه‌کێتیه بۆبه دامه‌زراوه‌کردنی دام و ده‌زگا حزبی و حوکومیه‌کان.
ئه‌م گۆڕانکاریانه‌ی تائێستا کراون ته‌نها گاڵته‌پێکردن و سوکایه‌تی کردنه به‌ده‌نگه ناڕازیه‌کانی ناو یه‌کێتی ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌م گۆڕانکاریانه به‌پرسی کێ کراون؟ تازهدوای ئه‌وه‌ی بڕیارتان داوه(کلکی مریشک بخهنهقنگی که‌ڵه‌شێرو هی که‌ڵه‌شێریش بخهنهقنگی مریشک) باس لهتاوتوێ کردنی بڕیاره‌کان ده‌که‌ن ، هه‌ر ئه‌م ماوه‌یه کورته چه‌ندین خیتابی کرچوکاڵتان له‌ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بڵاوکردهوهوهک ئه‌وه‌ی مژدانه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه‌دابڕاوه‌کانی هه‌رێم وڕزگارکردنی کوردستان بده‌ن به‌خه‌ڵکی کوردستان، ئهوهندهگوێمان له‌وشه‌ی کۆمه‌ڵانی به‌شه‌ره‌فی خه‌ڵکی کوردستان و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان ولایه‌نگرانی یه‌کێتی بوو هه‌ر ڕۆژه‌ی به‌شتێکی بێ ناوه‌رۆک دڵمان ددهخورپێنن ده‌بی چی تازه‌تان پێ بێت له‌به‌ڵێن تازهکردنهوهبۆسهرۆکهئهزلیهکهتان زیاتر، به‌ڕاستی سه‌یرم لێدێت که‌خۆتان چۆن دڵتان بڕودهدات ئهوهناو لێ بنێن چاکسازی وگۆڕانکاری، جیاوازی نێوان ئه‌م کاکانهی کهئاڵوگۆڕتان پێ کردوون چیه؟ ئه‌م براده‌رانه‌ی ئێوه جێگۆڕکێتان پێکردوون ناچێته‌خانه‌ی ده‌م وچاوگۆڕینیشهوه چونکه ئه‌و براده‌رانه ئه‌وه‌نده شه‌و و نیوه‌شه‌و به‌یه‌که‌وه پیلانیان دژی چاکسازی وپاکسازی لهنێویهکێتی دا داڕشتوهبهدهم وچاویش ڕه‌نگی یه‌کتریان گرتووه ئه‌وه جگه لهبێگومانیمان لهخووگرتن.
من ڕێزی زۆرم ههیهبۆسهرجهم ئه‌و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندانه‌ی که‌به‌ناو ئه‌و بڕیارانه‌یان له‌گه‌ڵ تاوتوێ ده‌کرێت(بهفهل وئهسڵیهوه)*چونکهمهڵبهندهکان شوێنێکی پیرۆزی ڕێکخراوه‌یی یه‌کێتین وپێویستهڕێزیان لێبگیرێت، به‌ڵام باوه‌ڕتان بێت ئێوههیچ سهنگێکتان نیهلهلایهن سکرتێری گشتی وجێگرهکانیهوه هیچ پرس وڕایهکیشتان پێ ناکرێت، ئه‌وه‌ی ده‌کرێت ته‌نها ڕۆتینیات وده‌م کوت کردنه، ئه‌و براده‌رانه‌ی خاوه‌نی فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌و گۆڕانکاریانه‌ن خۆیشیان پرسیان پێنه‌کراوه‌و ئه‌مریان پێکراوهئیتر نازانم ئێوهتاوتوێی چ گۆڕانکاریه‌ک ده‌که‌ن؟ هیوادارم ئه‌گه‌ر یه‌کێکتان جورئه‌تتان بوو گفتوگۆ بکه‌ن و ئه‌وانیش پێیان گوتن(جێبه‌جێ بکه ئه‌نجا گفتوگۆ بکه.) ، پێیان بڵێن کاکینه ئێمهلهبهرهی جه‌نگدا نین تا ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه فاشستیانه قبوڵ بکه‌ین چونکه‌زۆرجار له‌کاتی جه‌نگدا بۆ سه‌رکرده‌یه‌کی لێهاتوو ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه قابیلی قبوڵهنهک بۆ گۆڕانکاری چاکسازی.
___________________
saman175@hotmail.com
|