په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٩\٤\٢٠١٢

جێگری سەرۆکی پەرلەمان بۆ فیدراسیۆن

''ئیش لەسەر پەرلەمانی بەغدا دەکەین تا کۆدەنگییەک ھەبێ

بۆ فشار خستنەسەر حکومەتی مالیکی بەرامبەر بە بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران''.

ھەولێر:

رۆژی ٢٦-٤-٢٠١٢ وەفدێکی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە پێک ھاتبوو لە (دەشتی جەمال)سکرتیری فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقیو(ئامانج عبدولا)بەرپرسی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عیراقی_لقی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە شاری ھەولێرچاویان کەوت بە بەریزجێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان دکتۆر حسن محمد سورە بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی کەمپینی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بەرامبەر بە ناردنەوەی بەزۆری پەنابەرانو ھەروەھا داوای پەلەکردن لە جێبەجێکردنی پرۆژەبریاری فیدراسیۆن کە ماوەی ٥ مانگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەرە دیپۆرتکراوەکان خراوەتە بەر دەم پەرلەمانی کوردستان.


دەشتی جەمال سەبارەت بە ئامانجی ئەو سەردانە ووتی" وەفدی فیدراسیۆن جێگری سەرۆکی پەرلەمانی لە ئاکامە مەترسی دارەکانی سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران ئاگادارکردەوە، داوامان لیکردن داوا بکەن لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان سنورێک دابنێن بەرامبەر بە بەکارھێنانی کارتی پەنابەران بۆ بەرژوەندی سیاسی ئابووریەکان لە لایەن حکومەتی مالیکی وە".


دەشتی جەمال ئەوەشی ووت"کاتی ئەوە ھاتووە پەرلەمانی کوردستان ھەڵویست وەربگرێت بەرامبەر بە حکومەتی عێراقی سەبارەت بە ئاسانکاریوھاوکاریو خۆشخزمەتیەک کە پێشکەش بە سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران دەکرێت".


ھەروەھا دەشتی جەمال ووتیشی"ئێستە کاتی ئەوە ھاتووە کە پەلە بکرێت پرۆژە بریارێک کە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی خستویتە بە دەم پەرلەمانو لە لایەن سەرۆکە پەرلەمانی پێشوە تائیدکراوە خۆیندنەوەی یەکەمی بۆ بکرێت. ئێمە لەو ئاڵوگۆروتیبینیو دەسکاریانە ئاگادار بکرێنەوە کە لەلایەن لیژنە پەرلەمانیەکانەوە خراوەتە روو".


جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە وەفدی فیدراسیۆنی راگەیاند"ئێمە بە ھیچ شێوەیەک لەگەڵ بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران نینو پشتیوانی لە ھەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەین، داوا لە لیژنەکانی پەرلەمان دەکەم پەلە بکەن لە گێرانەوەی پرۆژە بریارەکەی فیدراسیۆن".


جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئەوەشی ووت" ئیش لەسەر پەرلەمانی بەغدا دەکەین تا کۆ دەنگییەک ھەبێت بۆ فشار خستنە سەر حکومەتی مالیکی بەرامبەر بە زۆر ناردنەوەی پەنابەران".


ئامانج عبدولا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆن ووتی"جێگری سەرۆکی پەرلەمانمان لە کەمپینی فیدراسیۆن ئاگادارکردەوەو راگەیاندنی کەمپینەکە لە گەڵ ھاوپێچ بە پرۆژە بریاری فیدراسیۆنمان پێشکەش کرد".

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەریی پەنابەرانی عێراقی

___________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk ،00447856032991

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک