په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣\٩\٢٠١١

چێژ لە نەتەوە.

                                                                                                                                

نووسینی: ئسلاوی ژیژەک                                                                                                    وەرگێڕانی: محەمەد حەکیمی


ئەم وتارە بە شێوەی گشتی با لە بیرۆکەکانی ژیژەک، ئاڵوستر، یورگن هابرماس، هەروەها لاکان‌و هگل کارێگەری ئەوان لە سەر نووسینەکانی ژیژەک دەکات‌و بە بروای من بۆ هەر سیاسیەکی کورد پێویستە بە وردی ئەم نووسینە بخوێنێتەوە.


ژیژەک بە گشتی لە گەل شێوەکاری نیچە، کە ئاڵ‌و گۆڕ بە سەر مێشکدا دەهێنێت بە حاڵەتێکی مشت‌و مڕ دەچێتە شەڕیی، بیرۆکە قەبووڵ کراوەکان.


تایبەتمەندێکی هەمیشەیی ژیژەک، بەرگریی هەمیشە نەگۆڕی‌و کەلک وەرگرتنی ناوبراوە لە وشەی ئیدئولوژیە. ئیدئولوژی، بە پێی شرۆڤەی سونەتی چەپ، ئەو وتووێژانەن کە بیرۆکەی ناڕاست بەرهەم دێنن. بەم پێیە‌و بە هۆی ئەوەی کە ئەم بیرۆکەیە لە لایەن کەسەکانەوە، وەکوو ژیژەک" ڕاست بە ئەژمار دێت، گرنگن. بۆ ڕخنەگرتن لە ئیدئولوژی لەم ڕوانگەوە ئەوە گرنگە، تا ڕاستی ئیدئولوژیەکان بدوزرێتەوەو لە ڕوانگەی معرفەتی مرۆکانەوە بزریی بکەین. لەم ڕوەوە کاتێ تئوریەکان لە وڵاتێک بە بون بەست دەگەن، شاڕۆمەندانی ئەو وڵاتیە لە کەم و کۆڕیەکانی دەوڵەتەکانیان ئاگادار دەبنەوەو دەتوانن چاکسازی لەو وڵاتە ئەنجام بدەن یا هەوڵی چاکسازی لە حکومەتەکانیاندا بدەن. هەر ئەو جۆرەی کە ژیژەک لە بەرهەمە سەرەتاییەکانی خۆیدا ئاماژەی پێدەکات.


ڕخنەگەران هەمیشە چەپ یا ئیدئولوژی چەپیان داوەتە بەر ڕخنە و ئێستاش خوێندنەوەی کلاسیکی چەپ لە ئیدئولوژی، لە رێگەی جۆراوجۆرەوە کراوەتە ئامانجی هێرشی ڕخنەگران، یەکەم ئەوەی کە بۆ ڕخنە گرتن لە گۆفتمانێک وەکوو ئیدئولوژی، دەبێ ئیدعای دەستپێراگەیشتن بە ڕاستی لە لایەن ڕخنەگڕەوە بکرێت، بە تایبەتی لە پرسە سیاسیەکان، ئەم بۆ چوونانە بە هۆی ڕخنەی نابەجێوە لە ناو دەچێت.


چۆنکا لەم سەردەمەداو لە زانستی ئینسانیدا زۆر سەیرو کەم وێنە وەها گۆفتمانێک لە ڕوانگەی تئوریەوە دەتوانێت ببێ بە ڕاستی. دووهەم وەها دێتە بەرچاو کە مانای ئیدئولوژی بە شرۆڤەی ژیانی هاوچەرخی سیاسی. کۆمەڵایەتیەوە گرێدراوە، چۆنکا بە گرنگیدانی ئەوەی کە یورگن هابرماس، بە شاخە کەناریەکانی ڕاگەیاندن، ناودەبات، بە واتەێکی‌تر یانی بازارو بوروکراسی گشتی‌و تایبەتی‌و هەروەها بە هۆی بەدبینی بەربڵاوی شاڕۆمەندان بە سەرچاوە سیاسیەکان، بەو پێوەرە ئەم مانایانە ئێتر جێگەێکی لە گەمەی سیاسییدا نابێت، چۆنکا ڕخنەگران لە سەر ئەو باوەرەن کە ئیدئولوژیەکان دەبێ گرنگی سیاسیان هەبێت. کەسەکان دەبێ تا ڕادەیەک بە رێکخراوە گشتیەکان، ئیدەئاڵ‌و سیاسیەکان، ئیمان‌و باوەریان هەبێت کە ئەمڕۆکە شاڕۆمەندان لەو بێبەریین.


دەنگۆی ژیژەک لە مەڕ ئەم وێنەی" ئاگاداری ناڕاست"ی ئایدولوژی لە گەڵ ڕخنەگەران یەکێکەو لە سەر ئەوە کۆکە. بە هەموو ئەمانەوە ژیژەک پێداگری لە سەر ئەوە دەکات کە ئێمە، ئەو کەسایەتیانەی وەکوو تونی بلر، دانیل بل‌و یا ریچارد رورۆتی" ئیدعایان کردوە کە لە جیهانێکی فەڕا ئیدئولوژی ژیان ناکەین.


ژیژەک لە مەڕ دەرکی سیاسەت لە سەر ئەو باوەرەیە، کە ئێمە پێویستمان بە خوێندنەوەێکی جیاواز هەیە لە ئیدئولوژی. ڕوانگەی ژیژەک بە وەرچەرخانێکی جیاوازەوە، ئەوەیە کە رێککەوتنی گستی ئەمڕۆکەی ئێمە لە سەر ئەوەیە کە جیهانی ئێمە پێویستی بە فەرا ئیدئولوژیک هەیە، ئەمە هەر ئەو مانا دەگەێنی کە ئەو لە فانتزی ئیدئولوژی لە بەردەستمانی دادەنێت. چۆنکا ئیدئولوژی کە مارکس ماناێکی گاڵتەجاریی پێبەخشیوە، ئێتر ناتوانێت کەسایەتی باوەرمەند بە ئیدئولوژێیکی تایبەت، بە کەسێک دادەنێت کە کڵاوی لە سەر چووە.


ئەگەر وشەی ئیدیولوژی لە ڕاستییدا ماناێکی هەبێت، ڕوانگەکانی ئیدئولوژییک هەمیشە هەر ئەو شتەیە کە خەڵک بە کەسی دێکەوە دەیبەستنەوە، چۆنکا بۆ باوەرمەند بوونی کەسەکان بە ئیدئولوژییک، دەبێ وا نیشانی بدەێت کە نەبوونی ئیدئولوژی، جیهان بۆ ئەوان بێ مانا دەکات.


ژیژەک بە جوانی ئەم پرسە دەزانێت، کە هیچ شتێک لە مەڕ یەک کەسایەتی سیاسی کارێگەرتر لەوە نیە کە بەرچەسپێکی هەمیشەیی لە لایەن رەقیبی سیاسیەوە پیی بدرێت.


لە ڕاستییدا بەو هۆیەیە کە دەوترێت، ئەمنیەتی فەرا ئیدولوژییک یا ئەمنیەتی نەتەوەیی دەبێ پرسێکی سیاسی بێت، بەو پێیە ئەم بیرۆکەی ژیژەک کە ئیدئولوژییکەکان هەمیشە لە لایەن لایەنگرانیانەوە، وەک ئەو گوفتمانانەی کە لە مەڕ پرسێکی زۆر موقەدەس کە بێرێزی بەوان لە لایەن سیاسیەکانەوە بە گشتی قەدەغەیە، دەناسێندرێت.


بەو پێیەو لە ڕوانگەی ڕاست‌و رەوانی ژیژەک لە کتێبی " متعلق والای ایدئولوژی" پلانی ئەو داواکاریەیە کە ئەمڕۆ ئیدئولوژی، بەو شێوە کە دەبێ‌و رەنگە، لە ڕوانگەی سیاسی دوور نەکەوتوەتەوە. ژیژەک لە سەر ئەو باوەرەیە کە دەبێ ئیدئولوژی لە باوەر و ڕوانگەی تئوری و سیاسی کۆمەڵگە جیا بکرێتەوە.


ڕەشبینی ئیدئولوژییک و باوەر.


بە پێی ڕوانگەی ژیژەک، کەسە ئاسایەکانی جیهانی یەکەم، لەو وشە دەچن کە ئەو بە ڕەشبینی ئیدئولوژییک دەیخوێنێتەوە ژیژەک بە هۆی کارێگەری بیرمەندی سیاسی ئاڵمان، ئسلودیت، لە سەر ئەو باوەرەیە کە فرمووڵی ڕاڤەکراوی ئێستای ئیدئولوژی، سەردێر، ئەوان ئەوە نازانن، بەڵام ئەو رێکارە بە ئاکام دەگەێنن، نیە. ئەگەر ئەم پرسە بە رۆخساری بێ مانایی ڕوانگەی مارکسیسمی کلاسیک، لێک بچێت، ڕوانگەی ژیژەک ئەوەیە کە بەم پێیە، ئەم ڕەشبینیە کارێگەریی قووڵتری ئیدئولوژی سیاسی نیشان دەدات. ئیدئولوژیەکان، وەکوو گوفتمنە سیاسیەکان، بریارە کە رێککەوتینی ئیداری، یا ئەوەی کە بەردەداری ویستی دەخوێننەوە، خەڵک لە مەڕ سیاسەتەکان‌و یا ئەو نیزامانەی کە قەبووڵی سیاسی پەسەندیان دەکات. بەو پێیە، ژیژەک لە سەر ئەو باوەرەیە کە ئەگەر کەسەکان باوەریان هەبێت کە بیری ئازادی خۆیان دەکەن بە کەرەسە، لەو ڕوەوە بە رۆخساری ئازادانە لەم یا ئەو نیزامە سیاسیە پەیرەوی دەکەن.


ژیژەک جەخت لە سەر ئەوە دەکاتەوە کە هەر چەن ئەم هەستە، ئازادی ناڕاست بێت، بەو پێیە جارێکی‌تر بریارێکی سیاسیو یا ئەوەی کە هگل ئەوەی کە بە بوونی زاتی دەخوێنێت. خوێندنەوەی ئاڵوستر لە ناسنامەی ئیدئولوژییک. وەهایە، کە تاک، لە شوێنێک لە ناو نیزامێکی سیاسی لە لایەن دەسەڵاتێکەوە گەماڕۆ یا ژیانی بەرتەسک دراوەو کراوەتەوە. ژیژەک ئەم خوێندنەوە قەبووڵ دەکات و کارێگەرێکی زۆر لە ڕەوانکاوی لاکان وەردەگرێت‌و، دەڵێت: کە وەها ڕوانگەێک هەلەیە، چۆنکە لە ڕوانگەی ئەوەوە ڕوانگەێکی سیاسی بۆ وەدست هێنانی خەڵ پێویستی بە شۆڕدنەوەی مێشک هەیە کە بتوانێ مێشکی ئەو خەڵکە وەها بشواتەوە کە ببن بە ماشینی بێ مێشک‌و هەر چێیەک ئەو ڕوانگەیە بیڵێت بە بێ کەم و کۆڕ ئەنجامی بدات.


بە پێچەوانەشەوە، ژیژەک لە سەر ئەو باوەرەیە، هەر ئیدئولوژییکی سەرکەوتووی سیاسی، هەمیشە ئیزن بە کەسەکانی دەدات جۆرێک لە زانیاری بە مەوداێکی زۆر لە ئیدەئاڵ و رێنوێنیەکانی، یا ئەوەی کە ئەو لە وشەیەکی باشتر، بێ ناسنامەی ئیدئولوژییک دەخوێنێت، بدوزنەوە‌و بە دوای ئەودا وێل بن. ژیژەل دووپاتە بە کارێگەری لە تئوری رەوانکاوی لاکانی لە تئوری سیاسی، دەڵێت: ڕوامگەی تاکەکان بە کەل وەرگرتن لە مەڕ ڕەشبینی ئیدئولوژییکی ئەمڕۆکەیی ئاشکار دەبێت، بە لێک کەوتنی بت پەرەست لە گەڵ خۆدی بتەکەدا، زۆر لێک دەچێت.


لێکچوواندنی بت پەرەست لە گەڵ خۆدی بتەکە، رۆخسارێکی تایبەت لە نەچوونە ژێر باری ئەو پرسە لە خۆ دەگرێت، من لە راستییدا بە جوانی دەزانم کە کەوش، تەنیا کەوشە، بەڵام بە هەموو ئەمانەوە، من هێشتا بۆ چێژ وەرگرتن، پێویستم بەوەیە کە لە گەڵ شەریکەکەمدا بیکەمە پام.


بە پێی ڕایی ژیژەک، هەلس‌و کەوتی کەسایەتیە سیاسیەکانیش هەر بەو شێوەو وێنە لە خۆیی نیشان دەدات: من بە باشی دەزانم کە بۆ نموونە بووش یا حزبەکەی من یا ئابووری بازار بە جوانی کار ناکات، بەڵام من بە شێوەێک هەلس‌و کەوت دەکەم‌و وا نیشان دەدەم کە من نازانم ئەو ڕاستییە بوونی هەیە.


ئاڵوستر" لە کتێبە ناسراوو گرنگەکەیدا" ئیدئولوژی‌و دەوڵەتی ئیدئولوژییک" وێنەێک دەخۆڵوێنێت کە لەو وێنەدا پولیسێک، وەک کەسێکی خاوەن دەسەڵات، بە کەسێک دەڵێت: هۆی‌و ئەو کەسە وەکوو کاڵایەک بانگ دەکات، ئاڵوستر دەڵێت: لە گەرانێکی ١٨٠ دەرەجەییدا، کە تاک بەرەو لای ئەویدی، کە ئەوی بانگ کردوە، تاک دەبێتە سووژەیەکی سیاسی.


بیرۆکەی ژیژەک لە مانای گەورە یا ئەوێتر، زۆر لە بیرۆکەی ئاڵوستر لە مەڕ سووژەی ئەوەی کە خەڵک بە ناوی سەرچاوە دەیخوێننەوە، وەکوو پولیس، لێک دەچێت، چۆنکا لەو ڕوەوە دەتوانرێت، بە شێوەی یاسایی‌و دەستووری، کەسەکان لە چواچێوەی نیزامێک، بۆ نموونە حزب لە ئستالینیسم یا خەلق لە چینی ئەمڕۆکە جێگەی بکەێتەوە.
 

ماڵپه‌ڕی محه‌مه‌د حه‌کیمی

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک