جه‌ژن و مانگی پڕ
کۆنه‌په‌رستی ڕه‌مه‌زان و پیرۆزبایی هه‌ندێ به‌ناو ڕۆژنامه‌نووس.

عامر سابیر
به بۆنه‌ی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانه‌وه گروپێک به‌ناوی (گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی
بێسنووری کوردستان) په‌یامی پیرۆزبایی بڵاوده‌که‌نه‌وه.
زۆر جێگه‌ی سه‌رنج بوو بۆ من، که کاردۆ ئه‌مین و گروپه‌که‌ی که گوایه
ڕۆژنامه‌نووسن و بێسنووریشن، که‌چی به بۆنه‌ی چه‌ژنی کۆنه‌په‌رستی
ڕه‌مه‌زانه‌وه پیرۆزبایی ده‌نێرن!
ئه‌وان ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی ڕۆژنامه‌نووسن و ته‌نها تۆزێکی زۆر که‌م
سکۆلاربن و باوه‌ریان به‌ئازادی سیاسی و ئازادییه مه‌ده‌نی و فه‌ردییه‌کانی
تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا هه‌بووایه، ئه‌وا ده‌بوایه له‌سه‌ر ئیسلامیزه‌کردنی
کۆمه‌ڵگا له‌و مانگه کۆنه‌په‌رسته‌دا به‌یانی ناڕه‌زایه‌تیتان
ده‌ربکردایه نه‌ک پیرۆزباییمان بۆ بنێرن، ئه‌و تا‌کانه‌ی کۆمه‌ڵگا، که
له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌خۆن و ئه‌خۆنه‌وه ڕاپێچی زیندان ئه‌کرێن
ئه‌بوایه کێشه‌یه‌کی سه‌ره‌کی ئه‌م گروپه بوایه ئه‌گه‌ر به واقیعی
ڕۆژنامه‌نووسن و ته‌نها چه‌ند کۆنه‌په‌رستێکی ئیسلامی و دواکه‌وتوو
نین.
ببینن له‌کوردستاندا چه‌ندین ئاینی جیا جیا هه‌یه، وه‌به‌شێکی به‌رچاوی
دانیشتوانیش هیچ ئاینێکیان نییه، ئه‌گه‌ر ئێوه‌بۆ هه‌موو ئه‌و بۆنانه
په‌یام بنێرن ئایا چی فه‌زایه‌کی کۆنه‌په‌رستانه ئه‌خوڵقێنن.
_____________________________
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌په‌یامی پرۆزبایییه‌که‌یانه.
جه‌ژنتان پیرۆز بێت
پڕبه‌دڵ به‌بۆنه‌ى هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى ڕه‌مه‌زان پیرۆزبایى گه‌رمتان
لێده‌که‌م و به‌هیوام جه‌ژنێکى خۆش به‌سه‌ر به‌رن و هه‌موو کاتێکتان
هه‌ر جه‌ژن و خۆشى بێت،لێره‌شه‌وه‌به‌هه‌لى ده‌زانم داوا له‌به‌ڕێزتان
بکه‌م هه‌ر به‌ڕێزێک ده‌یه‌وێت نوسراوه‌کانى ئێمه‌ى بۆ بێت باوه‌ڵاممان
بداته‌وه‌و ئیمه‌یله‌که‌ى بۆمان ڕه‌وان بکاته‌وه.
جارێکى تر پیرۆزه
کاردۆ ئه‌مین / سه‌رپه‌رشتیارى گروپى ڕۆژنامه‌نوسانى بێسنورى کوردستان
_____________________________
23/9/2009
asabir79@hotmail.com
|