


ئه‌وه تاشــه‌به‌ردی وڵاتی منه‌وئێره
کوردوستانه
من کوردوستانیم و..تائه‌م کێوانه لێره بن ئێمه‌ش لێره‌ین.

شریخه‌ی ده‌نگی ئه‌م
توفه‌نگه‌م
لاخۆشه‌و..خۆشمه‌وێ
چه‌م ودۆڵ پڕ ده‌کا
له سه‌دا
ئه‌م کچه توفه‌نگه‌م خۆشده‌وێ و ..
ڕقم له تفه‌نگــــــه.
(بــــــــا) ووتـــی
من ڕقــــم له جه‌نگـــه
****** ******
من پشتم داده‌نێم..
بۆچــه‌کی گه‌ریــــلا و،
شانم ده‌نێمه ژێر توفه‌نگێ..
خۆشمه‌وێ
مێرخاس و چه‌له‌نگێ
که حه‌زی له‌هه‌ڵمه‌ت بردنه‌و..
ڕقم له تفه‌نگه
که‌حه‌زی له داگیر کردنه و..
به‌رد وتی..
من ڕقــــم له جه‌نگـــــه.
****** ******
به‌ته‌نها ..
تفه‌نگێ
هه‌روه‌کو قاسپه‌ی که‌و
ده‌خوێنێ ..
باغێک و جۆگایه‌ک بۆیه‌کیان
باس ده‌کرد.
سه‌د توفه‌نگی بۆریش لوره‌ی دێ
شه‌قامێکی ڕه‌شی قیرتاو..
سه‌رنجی داب‌و له
خاشاکی قه‌وانی به‌تاڵ و
ته‌قێنراو.
به‌ته‌نها توفه‌نگێ
به‌سه بۆ شۆڕش و ،،
هه‌زاران توفه‌نگیش..
که‌من بۆ تێکشکان،
چه‌کێکم خۆشــده‌وێ..
نوسراوی دیواری نێو مۆزه‌خانه‌یه‌ک.
ڕقــم له چه‌کێکه.
نوسراوی ده‌رگایه‌کــی زیندان
****** ******
|