١\٢\٢٠١٠
چه‌ک و کێشه‌ی کورد.

کامیل ژیر
*
نه‌مده‌ویست وتاری که‌سێک به‌ناوی ئاشکرای خۆیه‌وه بکه‌م به‌ماڵ به‌سه‌ر
رۆژنامه‌ی به‌ڕێزی کوردستانی نوێ-وه، به‌ڵام ئه‌م رۆژنامه‌یه، خۆی
وتاره‌که‌ی کاک مه‌حمود شێرزاد: (پارادۆکسی چه‌ک و سیاسه‌تی
رزگاریخوازی نه‌ته‌وه‌یی په‌که‌که و ده‌ته‌په)ی کردووه به‌ماڵ به‌سه‌ر
خۆیه‌وه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی وتاره‌که‌ی له‌لاپه‌ره‌ی وێستگه‌کانی
کوردستانی نوێ-دا بڵاوکردۆته‌وه‌و له‌دامێنی وتاره‌که‌شدا نوسیویه‌تی:
(ژووری توێژینه‌وه)و نوسه‌ره‌که‌ش سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و به‌شه‌ی
رۆژنامه‌که‌یه‌و پێده‌چێت هه‌ریه‌کێکیش له‌کارمه‌ندانی رۆژنامه‌که بێ،
بۆیه به‌هه‌موو پێوانه‌یه‌ک وتاره‌که ماڵه به‌سه‌ر رۆژنامه‌که‌وه‌و
ده‌بێته باری سه‌رنجی نه‌ک هه‌ر رۆژنامه‌که، به‌ڵکو باری سه‌رنجی یه‌کێتیی
نیشتمانیی کوردستانیش که خاوه‌نی ئه‌و رۆژنامه‌یه‌یه‌و له‌لاپه‌ره
24ی ژماره 5046 رۆژی 13/12/2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده (ی.ن.ک)
به‌کرده‌وه هاورانییه له‌گه‌ڵ ئه‌و وتاره‌داو ده‌ستبه‌رداری چه‌ک
نییه.
وتاره‌که وه‌ک بیه‌وێت ره‌وایه‌تییه‌ک به‌بڕیاره‌که‌ی دادگای یاسایی
تورکیا بدات بۆ داخستنی DTP هۆکاری داخستنه‌که ده‌گێڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی
ژێرخان و ئامانجه سیاسییه‌کانی ئه‌م پارته، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ما
نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌کانی حکومه‌تی تورکیادا هه‌یه‌و خۆیشی به‌باڵی
سیاسی PKK ده‌زانێت! دوای ئه‌وه خه‌باتی چه‌کداریی کورد ده‌داته به‌ر
تانه‌و ته‌شه‌ر له‌م رستانه‌دا:
1- نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کان به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له‌میتۆدی چه‌کداری،
جگه‌له‌وه‌ی دۆخه‌که ئاڵۆزترده‌که‌ن، ناتوانن به‌ده‌رئه‌نجامه به‌تایبه‌ت
دیموکراتییه‌کانیان بگه‌ن.
2- خه‌باتی چه‌کداری بکوژی سه‌ره‌کی مه‌شروعیه‌ته.
3- کێشه‌ی کورد له‌هیچ کام له‌پارچه‌کانی کوردستان به‌چه‌ک چاره‌سه‌رنه‌بووه‌و
نابێت.
4- دامه‌زراندنی په‌که‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵیه‌تی چه‌کداری هه‌ڵه‌یه‌کی
گه‌وره‌یه.
5- په‌که‌که به‌ته‌واوی واز له‌خه‌باتی چه‌کداری بێنێت و بێته‌وه
ناوشار.
6- هه‌موو جه‌نگێک ئه‌گه‌ر به‌جه‌نگ وه‌ڵامبدرێته‌وه جه‌نگێکی گه‌وره‌تر
به‌رهه‌مدێت.
ئه‌م په‌ندو ئامۆژگارییانه، ئه‌گه‌ر بۆ وڵاتێکی وه‌ک سویسرا بووایه،
ده‌مانووت ره‌نگه راستگۆیه‌تیه‌کیان تێدابێت، به‌ڵام بۆ هه‌رکام له‌و
وڵاتانه‌ی پارچه‌یه‌کی کوردستانیان بنده‌ست کردووه، جگه له‌گه‌یاندنی
زیان، به‌مه‌به‌ست یا بێ مه‌به‌ست، به‌دۆزی کورد چیتر نین، ئه‌وانه
واتای خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ده‌گه‌یه‌نن، کورد له‌هیچ رۆژ و بارێک‌دا له‌خۆشی
چه‌ک په‌نای نه‌بردۆته به‌رچه‌ک، به‌ڵکو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کان
ناچاریانکردووه چه‌کی به‌رگری هه‌ڵگرێت له‌پێناوی ماف و بوون و مانه‌وه‌یدا،
ئه‌و داگیرکه‌رانه وه‌ڵامی که‌مترین داوای ره‌وای کوردتیان به‌کوشنده‌ترین
چه‌ک داوه‌ته‌وه، هه‌ندێ جار به‌بێ هیچ داواکارییه‌ک و به‌بێ هیچ به‌گژداچوونێکیش!
میرنشینییه کوردییه‌کان هه‌ڵیاننه‌کوتابووه سه‌ر تورک و فارس، په‌رزگه‌کانی
زه‌رده‌شتیان به‌چه‌که‌وه په‌لاماری ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییان نه‌دابوو،
کۆماری کوردستان له‌مه‌هاباد له‌خودموختاری زیاتری بۆخۆی دیارینه‌کردبوو،
قازی محه‌مه‌د به‌په‌یامی ئاشتییه‌وه چووه ده‌رباری شا، سه‌دو هه‌شتا
هه‌زار خه‌ڵکی گه‌رمیان له‌هه‌موو جۆره چه‌کێک داماڵراوبوون، خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه ساروخی زه‌مین- ئاسمانیان دانه‌به‌ستبوو. ئه‌وانه هه‌موویان
به چ چاره‌نووسێک گه‌یشتن؟!
سه‌رزه‌نشتکردنی ده‌ته‌په به‌وه‌ی ئامانجه سیاسییه‌کانی، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ
بنه‌ما نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه‌کانی حکومه‌تی تورکیادا هه‌یه، قسه‌یه‌کی
سه‌یروسه‌مه‌ره‌یه! ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامانجانه وه‌ک یه‌کبن، ئیتر
بوونی ده‌ته‌په یان هه‌ر پارتێکی تر زیاده نابێ؟ یا وه‌ک پارته
کارتۆنییه‌کانی سه‌رده‌می به‌عس نابێت؟ داخستنی ده‌ته‌په له‌به‌رئه‌وه‌نییه
که‌خۆی به‌باڵی سیاسی په‌که‌که ده‌زانێ که ئه‌وه‌ش هه‌ر قسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی
تورک و به‌کرێگیراوه‌کانیه‌تی، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌یه که ده‌ته‌په
جه‌ماوه‌رێکی کوردی زۆری لێکۆبووه‌وه‌و بووبوو به‌خاوه‌نی 21 کورسی په‌رله‌مان
و 98 شاره‌وانی، هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌یه که هیچ به‌رامبه‌ر (موخاته‌ب)ێک
نه‌مێنێ تا چه‌ندو چوون له‌سه‌ر (به‌ناوکرانه‌وه‌کانی) ده‌سه‌ڵاتدا
بکات، ئه‌مه یه‌که‌م پارتی کوردیی بێ چه‌کیش نییه که‌ده‌سه‌ڵاتی تورک
دایده‌خات، پێشتر هه‌ر پارتێکی سه‌ر به‌کورد تۆزێ گۆشتی گرتبێت تورکیا
دایخستووه.
ئامانجی نه‌ته‌وه داگیرکراوه‌کان، گه‌یشتن به‌دیموکراتی نییه وه‌ک له‌و
نوسینه‌دا هاتووه، ئامانج رزگارییه، رزگاریش به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌سته‌به‌رده‌بێ،
دیموکراتی له‌ناو نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی کوردستاندا، یان هه‌ر
بوونی نابێ، یان ئه‌گه‌ر بوونیشی هه‌بوو ئه‌وا ئه‌و دیموکراتییه ته‌نیا
بۆخۆیان ده‌بێ، وه‌ک ئه‌وه‌ی تورکیا. هیچ هاوکێشه‌یه‌ک له‌نێوان
دیموکراتی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و رزگاریی نه‌ته‌وه‌ی بنده‌ستدا نییه،
گومان له‌وه‌دانییه که چه‌مک و قه‌باره‌ی دیموکراتی له‌تورکیادا
زیاتره له هی ئێران و عیراق و سوریا، ئه‌ی بۆچی چه‌وساندنه‌وه‌ی کورد،
تاراده‌ی قه‌ده‌غه‌کردنی زمانه‌که‌شی، له‌تورکیادا زیاتره له‌و سێ ده‌وڵه‌ته‌ی
تر؟ خۆئه‌گه‌ر ئه‌وه خه‌تای چه‌که‌کانی په‌که‌که بێت، به‌پێی چه‌مکی
وتاره‌که‌ی کوردستانی نوێ، ئه‌وا له‌بیسته‌کانه‌وه تا هه‌شتاکانی چه‌رخی
بیسته‌م، نه په‌که‌که‌و نه هیچ پارتێکی چه‌کداری کوردی نه‌بوو، ئه‌ی
بۆچی که‌مترین مافی کورد به‌دیموکراتییه‌که‌ی تورکیا ده‌سته‌به‌رنه‌بوو؟
ئێستا له‌عیراقی له‌ڕو لاوازدا جۆرێک دیموکراتی هه‌یه، ئه‌ی بۆچی به‌نیوه‌ی
باشووری کوردستان ده‌وترێ ناوچه‌ی ناکۆکی له‌سه‌ر؟ ته‌نانه‌ت به‌مادده‌ی
140 رازینابن که ئه‌و مادده‌یه قوماره به‌و ناوچانه‌وه‌و گه‌لێکی
هۆشیار قومار به‌نیشتمانی خۆیه‌وه ناکات، مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته ئه‌قڵانی
و دیموکراتیخوازه‌که‌ی ئێمه!! راستییه‌که‌ی ئه‌و مادده‌ی سه‌دوچله
یان هه‌ر جێبه‌جێ ناکرێت، یان رۆژێک جێبه‌جێ ده‌کرێت که لایه‌نی به‌رامبه‌ر
له‌هه‌لێکدا دوو جۆکه‌ر بێنێ و بردنه‌وه‌ی قوماره‌که مسۆگه‌ربکات! ئه‌وسا
ئیتر مه‌گه‌ر هه‌ر بڵێین: به‌ده‌ستی خۆمان چیمانکرد به‌خۆمان!
خه‌باتی چه‌کداری بکوژی مه‌شروعیه‌ت نییه، راسته چه‌ک دیارده‌یه‌کی
دڕندانه‌ی مرۆڤه‌و زیانی گه‌وره ده‌به‌خشێ به‌مرۆڤایه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه
ته‌نیا بۆ خه‌باتی چه‌کداری نییه، کاتێک مافێک زه‌وت ده‌کرێت، به‌مافه
نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیشه‌وه‌و هه‌موو رێگه‌کانی شارستانی ئه‌و مافه
ناگێڕێته‌وه بۆ خاوه‌نه‌که‌ی، چه‌ک ئه‌و ره‌وایه‌تییه ده‌پارێزێ و ده‌یگێڕێته‌وه،
بڕیاری دادگاکان بۆنموونه به‌ته‌نیا ره‌وایه‌تی دابینناکه‌ن، دوای ئه‌و
بریارانه، هێزی چه‌کداری پۆلیس ئه‌و بڕیارانه جێبه‌جێده‌کات، واتا چه‌ک
ره‌وایه‌تی ده‌پارێزێ، نه‌ته‌وه داگیرکراوو مافخوراوه‌کانیش که له‌هه‌موو
رێگه شارستانییه‌کان نائومێدده‌بن، وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی کورد، ئه‌وسا ته‌نیا
چه‌ک ده‌مێنێته‌وه بۆ دابینکردنی مافه‌کانیان، واتا ئه‌وسا ته‌نیا خه‌باتی
چه‌کداری پارێزه‌ری مه‌شروعیه‌ت ده‌بێ، ئا لێره‌وه ئه‌و نوسینه‌ی
کوردستانی نوێ که خه‌باتی چه‌کداری به‌نه‌ته‌وه داگیرکراوو سته‌ملێکراوه‌که‌مان
ره‌وانابینێ، ده‌بێته گومڕاکردن!! دیسان هه‌ر له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه
دامه‌زراندنی په‌که‌که له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌قڵیه‌تی چه‌کداری،
پێویستییه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و هه‌نگاوێکی دروستبووه.
کێشه‌ی کورد که له‌هیچ پارچه‌یه‌کی کوردستاندا به‌چه‌ک چاره‌سه‌رنه‌بووه،
هۆکه‌ی ناڕه‌وایه‌تی خه‌باتی چه‌کداری نه‌بووه، به‌ڵکو هۆکه‌ی ئه‌وه‌بووه
که چه‌کی کورد هاوسان و هاوتا نه‌بووه به‌رامبه‌ر چه‌کی داگیرکه‌رانی
کوردستان، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتنی پێچه‌وانه (مه‌فهومی موخالیف)ی ئه‌و
قسه‌یه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت که کێشه‌کانی کورد به‌بێ چه‌ک چاره‌سه‌رده‌بوون،
ئه‌ی له‌و هه‌موو ساڵانه‌ی خه‌باتی بێچه‌کدا بۆچی کێشه‌کانی کورد چاره‌سه‌رنه‌بوون؟
ئینجا خه‌باتی چه‌کداری کورد، ئه‌گه‌رچی تا ئه‌مرۆ هه‌موو کێشه‌کانی
چاره‌سه‌رنه‌کردووه، به‌ڵام کوردی له‌تواندنه‌وه‌و نه‌هێشتن
رزگارکردووه، گه‌لێ سوودیشی گه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه چه‌کداره‌کانی
رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نه‌بوونایه، به‌رگ و زمانی کوردی له‌وانیش قه‌ده‌غه‌ده‌کرا،
شۆرشه‌کانی شێخ مه‌حمود به‌رزان و شۆرشی ئه‌یلول و نوێ نه‌بوونایه، به‌یانی
یازده‌ی ئازار‌و حوکمه‌زاتیه‌که‌ی به‌عس و (به‌هه‌موو خه‌وشه‌کانییه‌وه)و
هه‌رێمی نه‌فرین و قه‌واره‌که‌ی ئێستای هه‌رێمی کوردستان به‌خه‌ویش نه‌ده‌بینران،
بزووتنه‌وه چه‌کداره‌که‌ی پارتی کرێکارانی کوردستان، گیانی کرده‌وه
به به‌ری کوردی باکوورداو له‌یه‌کێتی ئه‌وروپای گه‌یاند که له‌تورکیادا
نه‌ته‌وه‌یه‌کی تریش هه‌یه‌و مافی ده‌خورێت و ئه‌ویش مافی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌و
مافی مرۆڤی کرد به مه‌رج بۆ وه‌رگرتنی تورکیا له‌یه‌کێتی ئه‌وروپاداو
دوایی ئوزاڵه‌کان و ئه‌ردۆگانه‌کانی ناچارکرد دان به‌بوونی کورددا بنێن،
به‌گشتیش ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه چه‌کداره‌کانی کورد نه‌بوونایه، ناوی
کورد وه‌ک ناوی ئه‌که‌دییه‌کان مه‌گه‌ر ته‌نیا له‌لاپه‌ره‌کانی مێژوودا
ببینرایه!
له‌راستیدا، له‌و رۆژه‌وه مرۆڤ له‌سه‌ر گۆی زه‌وی که‌وتۆته سه‌رپێ،
هه‌رچه‌ک ئامرازی هێزو ده‌سه‌ڵاتبووه، چ به‌رامبه‌ر گیانداره درنده‌کان،
چ به‌رمبه‌ر یه‌کدیش، که‌سیش نازانێ له‌هه‌گبه‌ی ئاینده‌دا چی ده‌بێ،
ئه‌مرۆ که ئه‌مریکا که‌ڵه‌گای دنیایه، له‌به‌رئه‌وه‌نییه ئه‌مریکاییه‌کان
چاویان شین و قژیان زه‌رده، به‌ڵکو له‌به‌رئه‌وه‌یه کاریگه‌رترین چه‌کیان
هه‌یه، نه‌ته‌وه سه‌رده‌سته‌کانی کورد، بۆیه تائێستا هه‌ر به‌سه‌ر
ده‌سته‌یه‌تی ماونه‌ته‌وه، چونکه چه‌که‌کانیان له‌هی کورد کاریگه‌رتره،
ئا له‌م گۆشه‌نیگایه‌وه‌یه که نوسه‌ری ئه‌م وتاره، له‌چه‌ندین نوسین
و بۆنه‌دا داوای خۆپرچه‌ککردنی حکومه‌تی هه‌رێمی کردووه له‌سوپایه‌کی
یه‌کگرتووی پرمه‌شقدا، ئه‌م داخوازییه ئه‌گه‌ر پێشتر له‌توانادا نه‌بووبێ،
ئێستا دوای میزانیه‌یه‌کی ده ملیار دۆلاری که شان له‌شانی میزانییه‌کانی
هه‌رکام له‌سوریه‌و ئه‌رده‌ن و لوبنان ده‌دات، ئه‌وه‌ی تیاده‌بێ، جگه‌له‌وه،
خه‌و بینین به به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکاوه، یان گۆرانی هه‌ڵدان به‌باڵای
دیموکراتی و ده‌ستوورو هاوپه‌یمانی و ته‌وافوقدا، نامانپارێزێ له‌و گه‌رده‌لووله‌ی
نازانین له چ کاتێکدا هه‌ڵده‌کات!
به‌پێی ئه‌و نوسینه‌ی کوردستانی نوێ (په‌که‌که واز له‌چه‌ک بێنێ و
بێته‌وه شار) مه‌به‌ست له‌کام شاره؟ شاره‌کانی سوید‌و نه‌رویج؟ یا
شاره‌کانی تورکیا؟ ره‌وانتر، بۆ ژێر چه‌قۆکانی قه‌ساب!
له‌راستیدا کێشه‌کانی کورد له‌هه‌موو پارچه‌کانی کوردستاندا، یه‌ک کێشه‌یه،
ئه‌ویش کێشه‌ی رزگاری له‌ژێرده‌ستی و کۆیلایه‌تی، ئه‌رکی هه‌ر لایه‌نێکی
کوردییه هاوکاریی و پشتگیری لایه‌نه کوردییه‌کانی تر بکات، به‌ئاشکرا
یا به‌نهێنی، نه‌ک سارکردنه‌وه‌و سڕکردنیان، یا ته‌نیا هه‌ڵوێستی سه‌یرکه‌ر
وه‌رگرن، ئه‌فسه‌ری رووسی P.Awandanow له‌کتێبـی شه‌ره‌کانی نێوان
تورکیا‌و ئێران و روسیا له‌سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌مدا ده‌ڵێ: (له‌شه‌ڕی نێوان
ئێمه‌و هه‌ر تیره‌یه‌کی کورددا، تیره‌کانی دی ته‌ماشاچیبوون! تا نۆره
ده‌گه‌یشته سه‌ر ئه‌وانیش، هیچ بیریان له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه به‌هانای
هاوڕه‌گه‌زکانیانه‌وه بچن! هه‌تا هه‌ندێجار له‌رقی یه‌کدی یارمه‌تی
ئێمه‌شیان ده‌دا!). ئێستا دوای دوو سه‌ده، نوسه‌ره‌که‌ی کوردستانی نوێ
و لایه‌نه‌که‌ی، نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌دوورده‌گرن له‌به‌هاناچوونه‌وه،
به‌ڵکو ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌ش له‌پارتی کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتی ده‌گرن که
هاوسۆزه له‌گه‌ڵ پارتی کرێکارانی کوردستان! ئه‌م هاوسۆزییه‌ش به‌پارادوکسی
چه‌ک و سیاسه‌ت ئه‌ژمارده‌کات له‌کاتێکدا که چه‌ک و سیاسه‌ت ته‌واوکه‌ری
یه‌کن نه‌ک دژییه‌ک.
ئه‌و قسه‌یه چ فه‌لسه‌فه‌یه‌کی تێدایه که ده‌ڵێ: (هه‌موو جه‌نگێک ئه‌گه‌ر
به جه‌نگ وه‌ڵامبدرێته‌وه جه‌نگێکی گه‌وره‌تر به‌رهه‌مدێنێت)؟ ئاخۆ
ده‌بێ وه‌ڵامی جه‌نگ به‌چی بدرێته‌وه؟! خۆجه‌نگ شه‌پازله ئاڕاسته‌کراوه‌که‌ی
رووی عیسانییه که ئه‌گه‌ر به‌ر ئه‌ملای که‌وت، ئه‌ولاشی بۆ ئاماده‌کات
و به‌وه ئاو به‌ئاگردا بکرێ، مرۆڤیش وه‌ک شینه شاهۆ نییه به‌رامبه‌ر
چه‌کی راوچی ملی خۆی بکات به‌ژێر باڵیدا، راسته ئه‌مریکاو لایه‌نه‌کانی
تر تائێستا ده‌رئه‌نجامه نه‌رێتییه‌کانی ئه‌و جه‌نگانه ده‌دروونه‌وه
که ئه‌نجامیانداوه، به‌ڵام ئه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی جه‌نگی ئه‌ڵمانیان
به‌جه‌نگ نه‌دایه‌ته‌وه، تائێستاش له‌ژێر پۆستاڵی نازێتیدا نه‌یانده‌ناڵاند؟
ئه‌گه‌ر جه‌نگی عیراق و ئه‌فغانیان نه‌کردایه، چه‌ندین یازده‌ی سێپته‌مبه‌ری
دی دووباره‌نه‌ده‌بوونه‌وه؟
ئه‌و هه‌موو بانگه‌وازه‌ی له‌و وتاره‌ی کوردستانی نوێ-دا هاتووه بۆئه‌وه‌ی
باڵه‌کانی کورد ده‌سبه‌رداری چه‌ک بن، له‌پای چی و خزمه‌تی کێ ده‌کات؟!
ئه‌گه‌ر چه‌ک به‌وجۆره ده‌وری نه‌ماوه، ئه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی به‌غداد
بۆچی له‌ماوه‌ی پێنج ساڵی رابردوودا هه‌ر له‌ئه‌مریکا بایی سێ ملیار‌و
نیو دۆلار چه‌کی کڕیوه بۆخۆی؟ ئه‌ی بۆ هه‌ولێر بایی چه‌ندی کڕیوه؟ سه‌دام
حسێن له‌وتاری (خندق واحد ڕم خندقان)دا ده‌ڵێ: (ده‌بێ کارێکی وابکه‌ین
کورد نه له‌باری ماددی و نه له‌باری مه‌عنه‌ویی و نه له‌ئێستاو نه
له‌پاشه‌رۆژدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی نه‌بێ له‌عیراق جیابێته‌وه) واتا
رزگاری نه‌بێ و نه‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆی، ئایا وتاره‌که‌ی سه‌دام
و وتاره‌که‌ی کوردستانی نوێ یه‌ک ئامانج ناپێکن؟ ئه‌مه‌یه ئه‌و کاریگه‌رترین
و دروستترین و ئه‌قڵانیترین شێواز‌و که‌ره‌سته‌ی خه‌باته‌ی ژووری
توێژینه‌وه‌ی کوردستانی نوێ له‌کۆتایی وتاره‌که‌دا فێرمان ده‌کات؟ ئاخۆ
ئه‌گه‌ر نووسه‌ری ئه‌و وتاره داوای چه‌ک داماڵین له‌ئه‌نکه‌ره‌ش بکات،
وه‌ڵامی ئه‌نکه‌ره چی ده‌بێ!؟
جگه‌له‌وانه، ئه‌مشێوازی نوسینه سه‌یره‌ی ئه‌م رۆژانه چییه که خه‌ریکه
ده‌بێ به‌باو به‌وه‌ی چه‌ندین وشه‌و زاراوه‌ی بیانی نامۆ تێکه‌ڵ به‌نوسینی
کوردی ده‌که‌ن وه‌ک: (پارادوکس، دیسکورس، میتۆد) که له‌و وتاره‌دا به‌کارهاتوون؟
من ناڵێم زمانی کوردی ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده که پێویستی به وشه‌و
زاراوه‌ی بیانی نه‌بێت، به‌ڵام شتێک که به‌کوردی هه‌بێت بۆچی په‌نا بۆ
بیانی ببرێ و خوێنه‌ره‌وه‌ی کوردی پێ وه‌ڕه‌س بکرێ؟ به‌رامبه‌ر به‌هه‌ریه‌ک
له‌و سێ وشه‌یه، دوو یا سێ یا چوار وشه‌ی کوردی ئاسان و ره‌وانمان هه‌یه
وه‌ک:
دیسکورس Discourse
: وتار، وانه
پارادوکس Paradox
: نه‌گونجاو، دژیه‌ک، ناکۆک
میتۆد Method
: به‌رنامه، شێواز، رێگه، رێسا
که ده‌توانرێ به‌پێی جێگه‌و مه‌به‌ست، هه‌ریه‌که‌و له‌شوێنێکدا به‌کاربهێنرێ،
نازانم نوسه‌رانی ئه‌م شێوازه ده‌یانه‌وێ وا خۆیان پیشانبده‌ن که له‌ئینگلیزیدا
ده‌ستێکی باڵایان هه‌یه؟ یا هه‌ر به‌ڕاستی له‌کوردیدا ده‌ستیان کورته؟
____________________________
*
سه‌رۆکی کۆنگره‌ی نیشتمانی له باشووری کوردستان.
|