٢٦\٩\٢٠٢٢
جه‌لالی
مه‌له‌کشا: شاعیری زیندان و غه‌م و ئازار.

فەرمان عەزیز شەریف
شاعێرێکی جه‌سته‌لاواز به‌ڵام بیرێکی تیژ و یاخی و تووڕه و بێزار ،
ئه‌و شاعیره‌ی تا نه چیه ناخی نازانی چ ژانێکی له هه‌ناوی خۆی
هه‌ڵگرتبوو ، سه‌رباری نه‌هامه‌تی چه‌رمه‌سه‌ری و گرتن و زیندان و
نه‌بوونی و هه‌ژاری و کوڵه مه‌رگیه‌کانی ژیانی له شیعر و ئه‌ده‌ب و
سیاسه‌ت و ڕۆژنامه‌گه‌ری و وه‌رگێڕان و چیڕۆکنووسین ئه‌سپی خۆی تاو
داوه.
کاتێک گوێ له شیعری (کاروان) ده‌گری به‌ده‌نگی خۆی ئینجا ده‌زانی چ
هه‌ستێک له‌ناخی دا قوڵپه ده‌دات بۆ نیشتمان. هه‌رجارێک ئه‌و شیعره
به‌رگوێت ده‌که‌وێت واهه‌ست ده‌که‌ی یه‌که‌مجاره ، کۆن نابێت، له‌گوێ
گرتنی بێزار نابیت.
کاروان کاروان
کێ نووستووه
کێ بێداره
ئه‌و رێگایه‌ی پێیدا ده‌ڕۆن
هه‌ر ڕێگا کۆنه‌که‌ی پاره
زۆر کاروانی پێدا ڕۆیی و نه‌هاته‌وه
مه‌له‌کشا هه‌رگیز ئاماده‌نه‌بوو کڕنووش بۆ که‌س بکات و سه‌ر بۆ هیچ
ده‌سه‌ڵاتێک شۆڕبکات . بۆیه ده‌یان جار له ئێران به‌شێوازی جیاجیا
زیندانی کرا ، له‌باشوری کوردستان یش چونکه به‌ده‌سه‌ڵاتی
هه‌ڵنه‌ده‌گووت دوای چه‌ندین ساڵ مانه‌وه له هه‌ولێر جارێکی دیکه
پێش مردنی گه‌ڕایه‌وه زێدی خۆی له شاری سنه و هه‌ر له‌وێش کۆچی
دوایی کرد . له‌کاتێکدا دوای ڕووخانی رژێمی ڵدام له ٢٠٠٣ هه‌رێمی
کوردستان بووه لانکه‌ی خۆشگوزه‌رانی بۆ ده‌یان که‌سایه‌تی و
هونه‌رمه‌ند و ئه‌دیب که به ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان یان
هه‌ڵده‌گووت و ستایشی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌یان ده‌کرد و قه‌ڵه‌می خۆیان
فڕۆشت . بۆیه مه‌له‌کشا ده‌نووسێت :
قه‌له‌مه‌که‌م
له‌به‌رانبه‌ر چی سوڵتان و فه‌رمانڕه‌وا و داگیرکاره
کڕنووش نابات
وه‌ک قه‌ندیل و هه‌ڵگورد و پیره‌مه‌گروون
سه‌ری به‌رزم دانانه‌وێ بۆ گه‌ردوون
جه‌لالی مه‌له‌کشا له‌شاری سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له گوندی
مه‌له‌کشا یان (مه‌له‌کشان)یشی پێ ده‌ڵێن ، به‌ڵام زیاتر به هی
یه‌که‌م ناسراوتره له دایک بووه . مه‌له‌کشا گوندێکی بچوکی ٦٠ تا ٧٠
ماڵێک ده‌بێت . هه‌رچه‌نده ڕێککه‌وتی له‌دایک بوونی به ١٩-٣-١٩٥١
نووسراوه ، به‌ڵام له‌و دیکیۆمێنتاریه‌ی که‌ناڵی (k٢٤)له‌سه‌ری
کردووه و له ساڵی ٢٠١٧ بڵاوکراوه‌ته‌وه خۆی ده‌ڵێت له ساڵی ١٩٥٠
له‌دایک بوومه .
سه‌ره‌تا به‌زمانی فارسی به‌رهه‌می ئه‌ده‌بی بڵاو کردۆته‌وه ، دواتر
ده‌ستی داوه‌ته نووسین به‌زمانی کوردی . کاریگه‌ری شاعیرانی
رۆژهه‌ڵاتی وه‌ک هێمن و سواره‌ی پێوه دیاره . له‌باره‌ی فۆڕم و زمانی
شیعرییه‌وه ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری سێ کوچکه‌ی شیعری باشوری
کوردستان (په‌شێو، هه‌ڵمه‌ت ، شێرکۆ).
گۆڤاری سروه و پرشنگ.
ماوه‌ی ١٥تا ١٦ ساڵ وه‌ک نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له گۆڤاری (سروه)
کاری کردووه . ئه‌و گۆڤاره‌ی یه‌که‌م سه‌رنووسه‌ری مامۆستا (هێمن) ی
شاعیر بوو . له‌ماوه‌ی ١٤ ساڵ کارکردنی له گۆڤاری (سروه) چه‌ندین جار
گیراوه و چۆته زیندان و دواتر ئازادکراوه .
ماوه‌یه‌ک له هه‌رێمی کوردستان بووه و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ
بووه ، سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری (پرشنگ) بوو ، که پێنج ژماره‌ی لێ
ده‌رچوو .
(سه‌فه‌ر) یه‌کێک له‌و شیعرانه‌ی خه‌ڵک زۆری له‌سه‌ر زاره و
ده‌یلێنه‌وه ئه‌م شیعره‌یه که ده‌ڵێت:
ئاخۆ ده‌بی ئه‌و رۆژه بێ
کاوه‌ی کوڕم
جانتای سه‌فه‌ر کاته شانی
ده‌ڵاڵانی به‌ر گه‌راجی شاری سنه
هاواربکه‌ن
سلێمانی سلێمانی...
مه‌له‌کشا ده‌رباره‌ی چیڕۆکی ئه‌و شیعره ده‌ڵێت:(ڕۆژێک له‌شاری سنه
ڕاوه‌ستابووم ساڵی ١٣٥٤ هه‌تاوی بوو ده‌ڵاڵێک له‌و گه‌راجه بوو ناوی
کاک هاشم بوو ، ته‌واوی ڕۆژ کاک هاشم هاواری ده‌کرد (سه‌قز - سنه)،
(سه‌قز - سنه)، (کرماشان - سنه)، (مه‌ریوان - سنه)، (مه‌ریوان -
سنه)...) منیش راوه‌ستابووم ، له فیکر دابووم داخۆ ده‌بێ ڕۆژێک دابێ
ئه‌و کاک هاشمه له‌وێدا ڕاوه‌ستێ و بڵێت: (سنه - سلێمانی) ، (سنه -
سلێمانی)، (سنه - هه‌ولێر)، (سنه - که‌رکوک) ئه‌وه بووه هۆی
نووسینی ئه‌و چه‌ند ڕسته‌یه ، که دوایی خه‌ڵک وه‌ک شیعر وه‌ریان گرت
و له ناو خه‌ڵک دا بڵاوبۆوه )دواتر ده‌ڵێت (خۆشبه‌ختانه ئه‌و ڕۆژه
هات کاوه‌ی کوڕم به‌جانتاکه‌ی هاته سلێمانی).
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌کێکه له شیعره دیار و بڵاوه‌کانی مه‌له‌کشا و
له‌ناو خه‌ڵک دا زۆر بڵاوه ، به‌ڵام خۆی هێشتا ناڵێت شیعره و ده‌لێت
:(ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه که دوایی خه‌ڵک وه‌ک شیعر وه‌ریان گرت).
نامۆ
که‌م که‌س هه‌یه ئه‌م شیعره‌ی مه‌له‌کشای ئه‌گه‌ر نه‌شخوێندبێته‌وه
به گۆرانی نه‌یبستبێت
ده‌ڵێم ئه‌م شاره جێ بێلم سه‌فه‌رکه‌م
بڕۆم و خۆم له دنیا ده‌ربه‌ده‌رکه‌م
به‌هاواری دل و بارانی دیده‌م
له‌ده‌ردی خۆم هه‌موو عاله‌م خه‌به‌رکه
خاوه‌نی دیوانه شیعری (زڕه‌ی زنجیری وشه دیله‌کان)ه . له قه‌ڵیده
به‌ناوبانگه‌کانی (هه‌تا لوتکه چه‌ندی ماوه؟) ، (کاروان) ، (تاسه) و
چه‌ندانی دیکه‌یه.
زیندان.
هاوشێوه‌ی (قانع) و ده‌یان شاعیری چه‌وساوه‌ی دیکه کورد له ژێر
ده‌ستی ئه‌و ڕژێمانه به‌رده‌وام شوێنی زیندانه‌کان بووه . مه‌له‌کشا
نزیکه ١٥ ، ١٦ ساڵ له‌زیندان بووه ، ده‌سه‌لاتدارانی ئێران
به‌رده‌وام ده‌ستگیریان ده‌کرد و دوای ماوه‌یه‌ک له ئازادکردنی له
زیندان دیسان ده‌ستگیریان ده‌کرده‌وه ، له زۆرێک له زیندانه‌کانی
ئێران زیندانی کراوه ، بۆیه زۆرێک له شیعره‌کانی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
سته‌م و به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌مکاران و باسی ئازادی و دۆخی زیندان
ده‌کات . له‌م شیعره ده‌نووسێت:
ده‌مویست کۆشکی سته‌مکاران به‌هێرشی واژه بروخێنم
له‌هه‌رلاوه دامیانه به‌ر پلار و په‌ڵ
بوومه پارووی چه‌وری خێڵی گورگ و چه‌قه‌ل
ئیتر من بووم و ده‌ستی ئاشنای به‌ند و که‌له‌بچه
قه‌ڵه‌مێکی ده‌نگ له‌گه‌رودا خنکاوو
ئه‌ندامێکی پڕ له زامی ساڕ‌ێژ نه‌بووی شوێن پێ شه‌لاخ
ئیتر من بووم و قاوشی زیندانه‌کان
وه‌ک خه‌مێکی پشت کۆماوی ڕدێن سپی
له‌م زیندان بۆ ئه‌و زیندان.
له شیعرێکی دیکه‌ی دا دوای تیرۆرکردنی شه‌هید دکتۆر عبدالرحمان قاسملو
ده‌نووسێت:
کاتێ زانییان
دڵت پاپۆڕی ئه‌وینه و
بۆ گه‌یشتن به‌به‌نده‌ری خۆشه‌ویستی
ده‌ریای شه‌خته و سه‌هۆل ئه‌برێ
هاتن سینگتیان هه‌ڵدڕی ...
ئه‌و ٤٠که‌سه‌ی ئه‌ده‌بی ئێرانیان به‌ده‌سته‌وه‌یه.
جه‌لالی مه‌له‌کشا ده‌ڵێت (کاتی خۆی ٣٠، ٤٠ که س ئه‌هلی خوێندنه‌وه و
توێژینه‌وه پێکه‌وه بووین . هه‌ر ئه‌و نزیکه‌ی ٤٠ که‌سه ئێستا
هونه‌ر و فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بی ئێران یان به‌ده‌سته‌وه‌یه ، که
هه‌موویان بوونه نووسه‌ر و شاعیر و ئه‌کته‌ر ... هه‌ر له عه‌باسی
که‌مه‌ندی یه‌وه تاکو به‌هرۆزی و قوتبه‌دینی ڵادقی...).
سه‌ره‌تا به نووسنی چیڕۆکی فارسی ده‌ستی پێ‌کرد دواتر ده‌ستی
به‌نووسینی شیعر و ئینجا نووسین به‌زمانی کوردی . ده‌ڵێت (ڕه‌نگه
ئه‌گه‌ر چیرۆکی فارسی یم درێژه پێ بدابایه سه‌رکه‌وتووتر ده‌بووم تا
له‌وه‌ی به‌کوردی بنووسم ، به‌ڵام به‌ته‌واوی ئاشقی کوردستان م ،
هه‌ربۆیه هه‌ر به‌منداڵی ئاوێته‌ی سیاسه‌ت بووم و زۆر له ساڵانی
ته‌مه‌نم له زیندانه‌کان گوزه‌راند بۆ ئه‌شق و ئازادی).
غه‌م
ئێواران غه‌م دێت و له‌ده‌رگا ده‌دات
له‌په‌نجه‌ره‌وه هه‌ڵدێم
ده‌ڕۆم خۆم له‌نێو شوشه‌ی باده بشارمه‌وه
که‌چی ده‌بینم غه‌م
له پێش من له‌سه‌ر کورسی به‌رامبه‌رم دانیشتووه.
مه‌له‌کشا ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌دابووایه نووسین به‌زمانی کوردی هه‌روه‌ک
(یه‌شار که‌مال و سه‌لیم به‌ڕه‌کات و محی ا‌لدین زه‌نگه‌نه ) ته‌نها
به‌رهه‌می به‌زمانی فارسی ده‌بوو ، نه‌ده‌بووه خاوه‌نی به‌رهه‌می
ئه‌ده‌بی به‌زمانی دایکی .
جه‌لالی مه‌له‌کشا له ٣١-١٠-٢٠٢٠ له شاری سنه کۆچی دوایی کرد . له
٢٨-١١-٢٠٢١ لقی هه‌ولێری یه‌کێتی نووسه‌ران یادی کرده‌وه و
مه‌راسیمێکی ڕێزلێنانی بۆ سازکرد.
____________________________________
١- جه‌لالی مه‌له‌کشا : شاعیرێکی له‌خاچ دراو. د.مه‌سعود بینه‌نده:
www.kurdishbookhouse.com
٢- دیکۆمێنتاری کوردستان ٢٤ له سه‌ر جه‌لال
مه‌له‌کشا له ٢٠١٧ سێ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی کۆچی دوایی بکا په‌خشکرا.
farmandween@yahoo.com
|