٦\٣\٢٠١٢
ته‌وه‌ری ''ئه‌دیب له یه‌ک
پرسی قورس‌دا''.
جەلال قادر:
من جیاوازم لەبەر ئەوەی چیڕۆکەکانم جیاوازن و هەموو
مەرجێکی
چیڕۆک نووسینی تێدایه.. کاتێ راستییەکان دەدرکێنم،
زۆر کەس دەترسێنم..
سازدانی: ئه‌مڕۆ
ئه‌مڕۆ: له‌وه
بگه‌ڕێ وه‌ک ئه‌و چه‌مک و گوزارشته باو و داهێزرایه‌ی که ده‌بێژێ: ''خوێنه‌ران
بڕیارده‌رن''! چونکه له‌وڕۆدا خوێنه‌ران به گشتیی له ناسینی به‌رهه‌م
و به‌رهه‌مداران ئاڵووده‌ی (میدیای پاڵپشت و پێگه‌ی جۆراوجۆر و په‌یوه‌ندییه
جۆراوجۆره‌کان و فه‌رهه‌نگی باو و هێنده‌ک خۆویستیی تایبه‌ت)ن، ئایه
خۆت وه‌ک ئه‌دیب یان هه‌ر تشته‌ک که خوازیاری ئه‌و بی له خۆت رازی..
یان ئایه جیاوا‌زییه‌کانت بایی هێنده هه‌ن هه‌بوونت وه‌ک بوونه‌کی
پێویست بسه‌لمێنن؟ ئه‌گه‌ر ئا؛ له کێنده‌رێی به‌رهه‌مه‌کانت ده‌توانین
به‌رجه‌سته‌ت بکه‌ین یان په‌یدۆزت بکه‌ین؟ ئه‌گه‌ر نا یان نایزانی؛ له‌به‌رچی
تا ئێستا وا ده‌زانی هه‌ر هه‌ی یان پێویسته هه‌ر هه‌بی؟
جەلال
قادر: بە دڵنیاییەوە لە خۆم رازیم و دنیای نووسین و خوێندنەوەی
چیڕۆک چێژی تایبەت بە من دەبەخشێ.. خوێنەرم تاقیکردۆتەوە هەر یەک بە
جۆرێک لە چیڕۆکەکانم دەگەن.. هەندێک له نووسه‌رانیش سەرنجیان بۆ
نووسیوم هەر یەک بە شێوەیەک و بە خەیاڵی خۆیان نووسینەکانمیان لە
بازنەیەکی داخراو داناوە... کەچی من دوای ئەزموونێک بە هێز و
خوێندنەوەی زۆربەی چیڕۆکی نووسه‌رە ناودارەکانی دنیا بۆم دەرکەوت منیش
لەسەر سەکۆی ئەو نووسه‌رانەم بڕوایەکی تەواوم بە خۆم هەیە.. هەر
چیڕۆکێکش بنووسم مەرجم ئەوەبووە کە خوێنەر چێژی لێوەر بگرێ..
هەندێک نووسه‌ر هەن لەگەڵ هاوڕێکانیان رێککەوتون لە سایتەکان ستایشی
دەقەکانی یەکتر بکەن.. خۆشبەختانە تا ئێستا یەک رەخنەگر لەسەری نووسیم
لە گۆڤاری (ئاییندە) ئەویش یەکترمان نەناسیوە (بڕوانە چیڕۆکی بۆقێکی
ژەهراوی)..
جیاوازییه‌کانم زۆرن، بۆ نموونە لە رۆژی عاشقبوونمەوە خونچە گوڵێک لە
ناخمدا شکۆفەی کرد و رێگام بە هەنگەکاندا شیلەی خۆشەویستیم بمژن و
بیکەن بە خواردنی بەچکە هەنگەکان.. هەر بەو نیازەی مرۆڤش لەگەڵ خواردنی
هەنگوین تامی خۆشەویستی بکەن.
من جیاوازم لەبەر ئەوەی چیڕۆکەکانم جیاوازن و هەموو مەرجێکی چیڕۆک
نووسینی تێدایه.. کاتێ راستییەکان دەدرکێنم، زۆر کەس دەترسێنم..
رێگایەکی دوورشم لەبەردەمدایە تا نووکی پێنووسەکەم تیژتر کەم..
نووسینەکانشم بۆ ده‌ستبژێرێکی تایبەت نییە و پێویستیان بە کلیل و قفڵ
نییە.. دنیای نووسینەکانم دەرگەیان والایە بۆ میوانی ناوەخت و
سەرنجڕاکێشن بۆ هەموو جۆرە خوێنەرێک..
هەر خۆم حەزدەکەم مرۆڤێکی جیاوازبم: چ بە نووسین، چ بە خۆشەویستی یاخود
بە دڵسۆزیی بۆ گەل و نیشتیمانم!
ماڵپه‌ڕی جه‌لال قادر
|