٢٤\١٠\٢٠١٣
جەلال ساعیدپەناە
خەڵاتی ئەنستیتۆی گۆتەی
لە فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەدەستهێنا.
مەنسوور جیهانی
کورتە
فیلمی "ڕەش و سپی" لە دەرهێنانی جەلال ساعیدپەناە خەڵاتی ئەنستیتۆی
گۆتەی ئەڵمانی بۆ باشترین کورتە فیلم لە دووەمین خولی فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بەدەستهێنا.
کورتە فیلمی "ڕەش و سپی" نوێترین بەرهەمی سینەماکاری کورد جەلال
ساعیدپەناە، لە یەکەمین بەشداری نێونەتەوەیی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی
کورتە فیلمەکانی دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە
شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان نمایشکرا و لە لایەن ئەنستیتۆی گۆتەی
ئەڵمانی خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەم فیستیڤاڵە بە جەلال ساعیدپەناە
دەرهێنەری سنەیی ئەم فیلمە چیرۆکییە بەخشرا.
ئەندامانی ئەنستیتۆی گۆتەی ئەڵمانی بە هۆی
شارەزایی و لێهاتوویی دەرهێنەر و وێنەگرتنی چیرۆکێک کە چەندین لوێی
بەپێز و دەوڵەمەندی لە خۆگرتووە، خەڵاتی ئەمساڵی خۆیان لە فیستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بە کورتە فیلمی "ڕەش و سپی" لە دەرهێنانی جەلال
ساعیدپەناە بەخشی.
ئەم کورتە فیلمە لە لایەن کۆمپانیای
سینەمایی "ستاک فیلمی سنە" بە بەرپرسیارییەنی هونەرمەندانی کورد سەتار
چەمەنی گوڵ و ویدا ساڵحی لە ئاستی دنیادا بە شێوەی نێودەوڵەتیی
بڵاودەکرێتەوە.
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی کورتە فیلمەکانی دووەمین
فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک بریتی بوون لە: بەرهەمهێنەر سینەما
خاتوو مارییانا بێرگمان سەرۆکی لێژنەی دادوەران لە ئەڵمانیا، وێنەگری
کورد توورەج ئەسڵانی لە ئێران، دەرهێنەری کورد ڕێزان یێشیلباش لە
تورکیا، نووسەر و ڕخنەگری سینەما خاتوو ئالین تاسکییان لە تورکیا و
توێژەری سینەما هێنریک سوبوتکا لە ئەڵمانیا.
دووەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتییی فیلمی
دهۆک بە نمایشی کۆمەڵێک فیلمی بڵندی سینەمایی، کورتە فیلمی چیرۆکی،
دیکۆمێنتاری، ئەزموونی و ئەنیمەیشنی لە سینەماکارانی هەرێمی کوردستان و
وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی
لە ڕۆژانی 9 تا 16ی تشرینی یەکەم / ئۆکتۆبەری ٢٠١٣ لە شاری دهۆک لە
هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
بۆ زانیاریی پتر:
http://duhokiff.com/rupel.php?id=282&z=en&cure=10&m=3
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی کورتە فیلمی "ڕەش
و سپی"
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|